وتار
چوارەمین کۆنفرانسی ساڵانەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە بەغداد |ئیرێنا ڤۆیاچکۆڤا – سۆلۆرانۆ
٢٩ ئایار ٢٠٢١
بەڕێزان ، وەزیر و بەرپرسە باڵاکان و خانمان و ئامادەبووان
خۆشحالـم بە ئامادبوون لێرە لە بری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی لە عێراق بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ژیانی ڕۆژانەی عێراق . من وەک هەماهەنگیکاری مرۆیی شەرەفمەندم بەوەی لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی ناحکومی لە عێراق کارم کردووە و دەشزانم ئەوان چ خزمەتێکی بەهادار پێشکەش دەکان.
نزیکەی ٢٠ ساڵە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقە . ئێمە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لایەنی مرۆییمان دووبارە دامەزراندەوە . لە حەفت ساڵی ڕابردووش هەماهەنگیمان کردووە لە یارمەتییە مرۆییەکان کە بەهایان نزیکەی ٥ ملیار دۆلار بوو و بۆ ئەوەی بە شێوەیەک لە شێوەکانی یارمەتی مرۆیی بگات بە دەستی نزیکەی ٢٤ ملیۆن عێراقی.
لە کاتێکدا ئێمە یارمەتی حکومەت و گەلی عێراقمان دەدا بۆ ئەوەی دوای جەنگی دژ بە داعش وڵات ئاوەدان بکەنەوە لە هەمان کاتیشدا پێویستمان بە بەستنی پەیوەندی بوو لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی و پشت بەستن پێیان لە گەیاندنی یارەمتییەکان بۆ ئەو شوینانەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێ نەبوو . ڕؤڵی من وەک هەماهەنگیکاری مرۆیی بریتیە لە هەماهەنگیکردنی تەواوی سیستەمی مرۆیی بە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیشەوە ، بە شێوەیەکی ڕێک لەگەڵ سەرکردایەتی و بەرپرسانی ڕێکخراوەکانی ناحکومی کۆدەبمەوە بۆ ئەوەی ئاشنا بم بە کارەکانیان و نیگەرانیەکانیشیان . زیاتر لە ٣٠٠ ڕێکخراوی ناحکومی نیشتمانی و نێودەوڵەتی لە عێراق لە بواری مرۆیی کاردەکەن.
یەکیک لە ئامانجە سەرەکیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری مرۆیی لە عێراق و لە جیهان بریتیە لە پێشخستنی ئەجێنداکانی بە نیشتمانی کردن و بە خۆجێییکردن . ئێمە بە هەموو تواناکانمان کۆشش دەکەین بۆ ئەوەی بونیاتنانی تواناکان ببەخشینە هاوبەشیکارانمان بۆ ئەوەی لە ئاییندەدا کاتێک کارەکانمان لە عێراق کەم دەکەینەوە ، حکومەتی عێراق و هاوبەشیکارانی لە کۆمەڵگای مەدەنی بە شێوەیەکی باش ئامادە کراو بن بۆ بەردەوام بوون لە خزمەتکردنی خانەوادە و هاوڕێیان و دراوسێکانیان لە کاتی پێویست . ئاگادارم کە حکومەتی عێراقیش هاوبەشە لەم ئامانجە و ڕێکخراوەکانی ناحکومیش بەشێوەیەکی بەرچاو دەرکەوتوون لە پلانی نیشتمانی کۆتایهێنان بە ئاوارەیی کە لەم دواییەدا حکومەت بڵاوی کردەوە . ئومێدەوارم بەردەوام بین لە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی عێراق لە کاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان کاردەکات لە پێناو یارمەتیدانی ئاوارە نێوخۆیی و گەڕاوە عێراقییەکان لە دۆزینەوەی چارەسەری تۆکمە بۆ ئاوارە بوونیان ، هەروەها ئومێدەوارم بەردەوام بم لە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ناحکومی نیشتمانی و نێودەوڵەتی وەک هاوبەشیکاری جێبەجێکەری نەتەوە یەکگرتووەکان . ئاواتەخوازم ڕۆژێک دابێت عێراق هیچ
ی تر پێویستی بە نەتەوە یەکگرتووەکان نەبێت و عێراقییەکان خۆیان بتوانن ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران و سەقامگیر دابین بکەن.
کۆمەڵگای نیودەوڵەتی متمانەی بەوە هەیە کە حکومەتی عێراق باشترینە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتییانی ، لە کاتێک ئێمە بەرەو پەسەندکردنی چوارچێوەی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپیدانی بەردەوام و هاوکاریکردن هەنگاو دەنێین ، حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٢١ و دواتر ڕؤلێکی سەرکردایەتیکردنی بەرچاوی دەبێت .
سوپاس بۆ ئێوە
وتار لە لایەن
ئێرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلۆرانۆ
جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق
هەماهەنگکاری مرۆیی و نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت
ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق