بە‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری پرۆگرامی نیشته‌جێبوون له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاوی بە بەرپرسە باڵاکانی حكومه‌ت ده‌كه‌وێت له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته به‌رده‌وامه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی شار له داهاتوودا
١١ حوزەیران ٢٠٢١
هه‌ولێر، 11 ی حوزه‌یرانی 2021: به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان، مه‌یموونه شه‌ریف، چاوی به به‌ڕێز ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه‌وت و، سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هه‌وڵه ماندوونه‌ناسه‌كانی له بنیاتنانه‌وه‌دا و، تاوتوێی ده‌رفه‌ته‌كانی پێكه‌وه كاركردنیان له داهاتوودا كرد.
به‌ڕێز ساسان عه‌ونی بەهۆی بەشداریكردنی پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان ، له ساڵی 2014وه، لە كاری مرۆڤدۆستی و بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كانه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا، پاڵپشتیی ئاواره‌كانی ناوخۆ له ڕێگه‌ی دابینكردنی په‌ناگه و هەوڵەكانی بنیاتنانه‌وه‌ی شوێنه‌كانیانه‌وه پێزانینی ده‌ربڕی. خاتوو شه‌ریف جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه چۆن له سێ ساڵی ڕابردوودا، ده‌زگاكه هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ كردووه‌ته‌وه له پاڵپشتیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كاندا بۆ شوێنی ڕه‌سه‌نی خۆیان. له كاتێكدا كه به‌رده‌وام ده‌بێت له دابینكردنی هاوكاریی بۆ گەشەسەندن و بەرفراوانكردنی پارێزگا ئازاده‌كان، پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان له ساڵانی داهاتوویشدا چەندین پرۆگرامی ته‌كنیكیتر و بەهادارتر دەست پێ ده‌كات. به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له‌باره‌ی پێویستیی ڕاكێشانی سه‌رنجی به‌خشه‌رانەوە بۆ گرنگیی بووژاندنەوەی تواناكانی پلانسازیی شار له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاردا دووا، تاوەكو بتوانن شانبه‌شانی پلاندانان بۆ داهاتوویه‌كی پایەدارتر و دادپه‌روه‌رانەتری شارستانیدا، به كارامه‌یی ئه‌ركی ڕۆژانه‌یان ڕاپه‌ڕێنن.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دابان شه‌ده‌ڵه، جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، خاتوو شه‌ریف تاوتوێی كێشه‌كانی وشکە ساڵی كرد كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه. هه‌روه‌ها باسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بێ زیانی ئاواره‌كان و گرنگیی دڵفراوانیی كلتوورییان كرد. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوكات ده‌ستكردن به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی په‌ره‌پێدانی تواناكان هاوشانی پرۆژه‌كانی پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كان ده‌توانێت ببێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی پایەدار و به‌رده‌وام.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زاگرۆس فه‌تاح، جێگری وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خاتوو شه‌ریف پێزانینی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ئاسته زۆر باشه‌ی هاوكاری كه له نێوانی وه‌زاره‌تی پلاندانان و پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکاندا هه‌یه و هاوبه‌شیی دارایی سێ پرۆژه‌ی سه‌ركه‌وتوو له هه‌رێم كه له ڕابردوودا جێبه‌جێ كراوه. خاتوو شه‌ریف زۆر دڵخۆش بوو به بیستنی خواستی نوێی وه‌زاره‌ت له كۆده‌كانی بیناسازی، كه له ساڵی 2018دا به هاوبه‌شی په‌ره‌ی پێ دراوه بۆ گه‌شه‌پێدانی سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و به‌كارهێنانی وزه. پاشان هه‌ردوولا تاوتوێی ده‌رفه‌تی كاركردنی هاوبه‌شیان كرد له‌سه‌ر دانانی "پلانی بۆشایی هه‌رێمی-Regional Spatial Plan"، هەروەها لە بارەی دامه‌زراندنی یه‌كه‌یه‌كی چاودێریی شار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا بۆ چاودێریكردن و شیكردنه‌وه‌ی داتا و ئاراسته‌ی شاره‌كان دووان.
له گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار، به‌ڕێز زاگرۆس فه‌تاح باسی له گرنگیی توانای دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوونی گونجاوه‌وه كرد بۆ بێ ده‌سه‌ڵاتترین ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا له ڕێگه‌ی ڕاكێشانی سه‌رنجی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت. به‌ڕێز زاگرۆس فه‌تاح زۆر دڵخۆش بوو به ئه‌زموونی خاتوو شه‌ریف وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی دورگه‌ی پێنانگ له مالیزیا، له بنیاتنانی سیسته‌می به دیجیتاڵكردن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی زه‌وی و زار، بنیاتنانی كۆنترۆڵ و په‌ره‌پێدانی داهاتدا.
له پاش سه‌ردانیكردنێكی كورتی قه‌ڵای هه‌ولێر، خاتوو شه‌ریف سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی كورانی عه‌ینكاوەی كرد، كه تیایدا پرۆگرامی نیشتەجێی مرۆییەکان و پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ساڵی 2010-2011، سه‌رپه‌رشتیی پرۆژه‌یه‌كی شاریی گرنگیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كرد. له سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵگاكه‌دا كه له ساڵی 2016 دا كرایه‌وه، خاتوو شه‌ریف چاوی به به‌ڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر كه‌وت، كه دانی به به‌های گۆڕانكاریی ڕاستیی پرۆژه‌كه‌دا نا و هیوای خواست كه بتوانرێت پرۆژه‌ی له‌م شێوه‌یه له ناوچه‌كانی تریشدا دووباره ببێته‌وه. هه‌ردوولا تاوتوێی ده‌رفه‌ته‌كانی توانای بنیاتنان له پلانسازیی شار و شیكردنه‌وه‌ی داتاكانیان كرد. به‌ڕێز مه‌سعود كاره‌ش، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رنجه‌كانی خۆی له‌سه‌ر نه‌بوونی ئاو و كاره‌با ده‌ربڕی كه ئێستا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه، ئه‌مه‌ش به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستیی كاری هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ناوچه شاری و گوندنشینەكاندا.
