لێدوانی ڕۆژنامەوانی

جێگری بەڕێوبەری گشتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان چاوی کەوت بە سەرۆکۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

٢١ حوزەیران ٢٠٢١

21ی حوزەیران 2021؛ بەغداد، عێراق -  یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، ئیب پیتەرسن، بەڕێوبەری هەرێمیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بۆ وڵاتانی عەرەبیی، دکتۆر لوئەی شابانە و نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق، دکتۆر ریتا کۆڵۆمبیا لە ڕۆژی 20ی حوزەیران سەردانی سەرۆکۆماری عێراق، بەرهەم سالح و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی کرد.

وێنه‌: © 2021/President of Iraq media office

لە میانەی دیدارەکەیان لەگەڵ سەرۆکۆمار، ئیب پیتەرسن باسی لە گرنگی سیاسەتی دانیشتوان کرد بۆ بەدیهێنانی گەشەی بەردەوام و جەختی لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان و نیشتەجێبوون بۆ عێراق کردەوە. پشتیوانی و داکۆکییکردنی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوانی لە مافەکانی ژنان و گەنجان و پابەندبوون بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ تواناسازیی ژنان و کچان لەڕێگەی پەروەردەوە، بە تایبەتیی پەروەردەی پەیوەست بە مافی سیستمی زاوزێوە کردەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بەشدارییەکی کاریگەریان هەبێت بۆ گۆڕانکاری لەناو کۆمەڵگەکەیاندا.

وێنه‌: © 2021/Speaker of the house media office

لای خۆییەوە بەڕێز بەرهەم ساڵح داوای وەبەرهێنانی زیاتری لە گەنجان و تواناکانیان کرد وەک هێزی بزوێنەری گۆڕانکاری و گەشەسەندن لە عێراق و هەروەها پاراستنی ژنان لە توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتیی.

لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان، محەمەد حەلبووسی، بەڕێز پیتەرسن جەختی کردە سەر بابەتی ڕێگەگرتن لە توندوتیژیی جۆری کۆمەڵایەتیی وەک بناغەیەک بۆ خێزان و کۆمەڵگەی تەندروستتر. هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی زیاتر پێشخستنی یاسادانان و سیاسەتەکانی پەیوەست بە توندوتیژیی جۆری کۆمەڵایەتیی کردەوە لەوانە پاراستنی ژنان و منداڵان. سەرۆکی پەرلەمان پشتیوانی خۆی بۆ نەهێشتنی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی لە کۆمەڵگەی عێراقدا دووپاتکردەوە بەتایبەتی لە دژی ژنان.

Salwa Moussa

سه‌لوا موسا

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
پسپۆڕى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت