لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سویسرا یارمەتی بەرنامەی خۆراكی جیهانی دەدات لە پێشكەشكردنی هاوكاریی خۆراكیی گرنگ و سەرەكیی و هەروەها بەهێزكردنی توانای بەرگەگرتن و نەچەمانەوەی خەڵكیی لە عێراق دا

٢٢ حوزەیران ٢٠٢١

بەغداد 22حوزەیران 2021 - بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان  ئەمڕۆ پێشوازی كرد لە بەخشینێكی 1.1 ملیۆن دۆلاری لە لایەن حكومەتی سویسرییەوە كە یارمەتی WFP دەدات بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی خۆراكیی مانگانەیی بۆ سەدان هەزار ئاوارەی ناوخۆیی و پەنابەرانی سووری كە لە عێراق دا دەژین، سەرباری بەهێزكردنی توانای بەرگەگرتن و نەچەمانەوەی خەڵكیش. 

سەرەڕای دابینكردنی پێداویستییە خۆراكییە زۆر پێویستەكان، بەخشینەكەی سویسرا پرۆژە بژێوییە داهێنانكارییەكانی ناوچە شارستانییەكانیش پارەدار دەكات. لە سایەی ئەم دەستپێشخەرییە، WFP پاڵپشتیی و مەشقپێكردن پێشكەش بە 135000 كەسی هەژار دەكات بۆ یارمەتیدانیان لە دروستكردن و بەردەوامبوونی داهاتی درێژخایەن، لە ڕێگەی دەستپێكردنی ووردە كاری بازرگانیی، دروستكردنی هەلی كار، بۆ ئەوەی بتوانن سەرلە نوێ كاربكەن لە میانی هەبوونی پەتای كۆرۆنادا. 

بەڕێز عەبدوڕەحمان مەیگاك، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند:

” پەتاكە بەردەوامە لە دانانی كاریگەری لە سەر ئابووری جیهانیی و عێراقیش بەدەرنییە لەمە. دابەزینی بەهای دیناری عێراقییش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك. بەخشینەكەی سویسرا لە كاتی گونجاوی خۆیدا بوو. هەروەها ئەم ئەم پارەیە یارمەتی خێزانەكان دەدات لە ناوچە شارنشینەكان دا، بۆ بەهێزكردنی توانایان لە دروستكردن و خولقاندنی داهاتی بەردەوامدا، لە گەڵ لەبیرنەكردنی ئەو خێزانانەشی كە لە قەیران دان و هێشتا نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان ”. 

هەموو مانگێك بەرنامەی خۆراكی جیهانی هاوكاریی خۆراكیی پێشكەش بە خێزانی ئاوارە ناوخۆییەكان و پەنابەران دەكات، كە ئەوەش كارێكی زێدە گرنگ و پڕبایەخ و پێویستە لە كاتە سەختەكان دا، بەهۆی پەتاكەوە. 

بەڕێز لوكاس گاسە، باڵیۆزی سویسرا لە كۆماری عێراق ڕایگەیاند:

”لە رێگەی ئاژانسی گەشەپێدان و هاوكاری سویسرییەوە (SDC)، سویسرا پابەندە بە پاڵپشتیكردنی خێزانە ئاوارە هەژارەكانەوە كە كاریگەری نەرێنییانەی پەتاكە بەردەوامە لەسەریان ، ئەم بەخشینە هەنگاوێكی نزیكترە بەرەو دابینكردنی لە پێشیترییەتی و ئەولەوییەتەكانی سویسرا لە عێراق دا، كە خۆی دەبینێتەوە لە دابینكردنی پێداویستییە زۆر گرنگەكانی ئاوارە ناوخۆییەكان و هەروەها دۆزینەوەی ڕێگەچارەی بەردەوام بۆ كەسانی زیانلێكەوتووی ئاوارەبوو”  

زۆربەی هاوكارییە خۆراكییە پێشكەشكراوەكانی WFP ،لە شێوەی گواستنەوەی پارەی گەڕۆك و ڤاوچەری ئەلیكترۆنیدا بوو، كە ڕێگە بە خێزانەكان دەدات ئەو خۆراكانە بكڕن كە پێویستییانە لە ماركێتەكان دا. لەم ساڵدا، WFP  بڕی هاوكاری مانگانەیی كاشی زیادكرد بۆ خێزانە سوودمەندبووەكانی ئاوارە ناوخۆییەكان و پەنابەران. بۆ ئاوارەبوونی كتوپڕ یان پێداویستیی لە ناكاویش، WFP بەستە خۆراكیی ئامادە بۆ خواردن پێشكەش دەكات بە مەبەستی پشتگیری خێزانەكان پێش ئەوەی بتوانن دەستیان بگاتە ماركێت و بازاڕ. 

هەورەها بەڕێز مەیگاك ڕایگەیاند:

“سویسرا هاوبەشێكی دوور مەودای بەرنامەی خۆراكی جیهانییە، كە پشتگیرییە بەردەوام و هاوكاریی جێگیریی ساڵانەییەكەی، ئێمەی توانادار كرد كە بتوانین بگەینە خێزانە عێراقییە هەژارو پێویستدارەكان، كە پێویستییان بە هاوكاریی مرۆیی خێرا و بەپەلەیە. “  

Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت