بەرنامەی خۆراكی جیهانی و وەزارەتی بازرگانی عێراقی ئەپڵیكەیشنی بەشە خۆراك بۆ مۆبایلی زیرەك وەگەڕدەخەن بۆ 1.6 ملیۆن هاووڵاتی لە عێراق دا
٢٧ حوزەیران ٢٠٢١
بەغداد - بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) و وەزارەتی بازرگانی عێراقی، ئەپڵیكەیشنی تەموینی ( بەشە خۆراكەكەم) بۆ مۆبایلی زیرەكیان خستەگەڕ لە پارێزگای نەجەف دا، كە دەگاتە 1.6 ملیۆن كەس لە سەرانسەری پارێزگاكەدا.
بەغداد 27 حوزەیرانی 2021 - بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) و وەزارەتی بازرگانی عێراقی، ئەپڵیكەیشنی تەموینی ( بەشە خۆراكەكەم) بۆ مۆبایلی زیرەكیان خستەگەڕ لە پارێزگای نەجەف دا، كە دەگاتە 1.6 ملیۆن كەس لە سەرانسەری پارێزگاكەدا.
ئەپڵیكەیشنی تەموینی بوار دەدات كە خێزانەكان زانیارییەكانیان بە ئاسانی، ڕاستەوخۆ نوێبكەنەوە لە ڕێگەی مۆبایلەكانیانەوە، دەربارەی فۆرمی بەشە خۆراك لە سیستەمی دابەشكردنی گشتیدا (PDS) . دەستپێشخەرییەكە بەشێكە لە بە دیجیتاڵكردن و بەژمارەییكردنی سیستەمی دابەشكردنی گشتیی، كە WFP و وەزارەتی بازرگانی دەستیان پێكرد لە یەنایەری 2019، كە سوودی زیاتر دەگەیەنێت لە میانی پەتای كۆڤید – 19 دا. كە كەسەكان دەتوانن زانیارییەكانیان نوێبكەنەوە - بۆ نمونە لە دۆخی لە دایك بوونی مناڵ یان هاوسەرگێریدا – ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی مۆبایلەكانیانەوە بە سەلامەتی لە ماڵەكانیانەوە لە بری سەردانیكردنی خۆیان بۆ ئۆفیسەكانی (PDS) .
”سەرەڕای ئەوەی كە چارەسەرێكی كرداریی و كات پاشەكەوتكەرە بۆ ئەو خێزانانەی كە سوودمەند دەبن لە بەرنامەكە و هەروەها بۆ ستافەكانی حكومەتیش، ئەپڵیكەیشنی تەموینی سوودبەخشە، بەتایبەتی لە پارێزگایەكی وەك نەجەف دا، كە هەندێك لە كۆمەڵگەكان لە دووری یەكتر و لە ناوچە دوورەدەستەكان دا دەژین و نوێكردنەوەی داتا و زانیاریی خێزانییە كەسییەكان، واتە سەردانیكردن و چوون بۆ ئۆفیسەكانی سیستەمی دابەشكردنی گشتی”. وەزیری بازرگانی عەلا ئەحمەد ئەلجبوری ووتی: ” پێكەوە لە گەڵ هاوبەشەكانمان لە تەمموزی 2020 ەوە، سەركەوتووبووین لە ئەزموون كردنی ئەپڵیكەیشنی تەموینی لە دووناوچەی بەغداد و موسڵ دا. گەشتنی ئەپڵیكەیشنەكە بە 1.6 ملیۆن كەس لە نەجەف، وەرچەرخانێكی گەورە و كاریگەرە بەرەو فراوان كردنی ئەپڵیكەیشنەكە و بەكارهێنانی لە سەرتاپای ووڵات دا”.
بەڕێز عەبدوڕەحمان مەیگاگ نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند:
”هاوبەشێتی بەهێز لە نێوان WFP و وەزارەتی بازرگانی، بنچیینە و بنەمای ئەم داهێنانەیە: لە ناساندن و بەكارهێنانی كارتی زیرەك لە سەرتاپای ووڵات دا، بۆ جێگرتنەوەی كارتی كاغەزی، سەلماندنی پشكنینی بیلبیلەی چاو و هەنووكەش فراوانكردن و دەستڕاگەشتنی دانیشتوانی پارێزگای نەجەف بە ئەپڵیكەیشنی تەموینی. لە ڕێگەی خولقاندن و دروستكردنی چارەسەر و خزمەتگوزاری باشتر بۆ خێزانەكان لە نەجەف دا، ئێمە بەرەو بەهێزكردنی پاراستنی كۆمەڵایەتی هەنگاو دەنێین، لە سەرتاپا و تەواوی ووڵات دا”
سیستەمێكی دابەشكردنی گشتی بەهێز كە بەبەردەوامی نوێدەكرێتەوە – لە كاتی ڕاستەقینەدا- ، بواری دەستنیشانكردن و لە پێشترخستنی خێزانە زۆر هەژار و لاوازەكانیش دەدات . لە سایەی پرۆگرامی پاراستنی كۆمەڵایەتی بەرنامەی خۆراكی جیهانیدا، سیستەمی دابەشكردنی گشتی دیجیتاڵی بنچینەیەكیش فەراهەم دەكات بۆ وەزارەتەكانی تری حكومەت، كە هاوئاهەنەگ بن لە دروستكردنی تاك تۆماری كۆمەڵایەتیدا بۆ ئەو خێزانانەی زۆر هەژارن و پێویستییان بە یارمەتی و پشتگیریی هەیە.
دەتوانرێت بەرنامەی تەموینی لە لایەن هاووڵاتییانی نەجەفەوە دابەزێنرێت، لە ڕێگەی بەدەستهێنان و كۆكردنەوەی ، كارتی كۆدی وەڵامدانەوەی خێرا( QR code)ی تایبەتەوە، لە لایەن سیستەمی دابەشكردنی گشتی – لقی نەجەفەوە – تەنها بۆ یەكجار. QR code بە مۆبایلی زیرەك بپشكنە – هەر خێزانەو دانەیەكی خۆی دەبێت - و هەڵبژاردنی تەموینی دەردەكەوێت لە فرۆشگای گوگڵ پلەی Google Play Store. ئەپڵیكەیشنی تەموینی بەم زووانە لە فرۆشگای ئەپڵیكەیشنی ئایۆسیش iOS App Store بەردەست دەبێت. هەر QR code ێك هاوشێوە و چوونیەك دەبێت، لە گەڵ ژمارەی ئەلیكترۆنیی سیستەمی دابەشكردنی گشتی تایبەت بە خێزانەكە (‘ePDS’)’.