لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاراستەی خەڵکی عێراق دەکات

١٩ تەمووز ٢٠٢١

بەغدا، ١٩ی تەموزی ٢٠٢١ :- ئەوا جارێکی تر جەژنی قوربانی پیرۆز، لە کاتێکی ناخۆشدا دێتەوە و قوربانییەکی زۆریش لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆڤید ١٩ دراوە.

لەڕووی نەریتەوە، ئەمە کاتی بەخشین و بەزەیی پێدا هاتنەوە و خۆشی دەربڕینە لەگەڵ خۆشەویستاندا. بۆ ئەمساڵیش، ئێمە پێویستە ئەمە بە لەبەرچاوگرتنی رێکارەکانی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ئەنجام بدەین.

بە یادکردنەوەی هەموو ئەو قوربانییانەی کە دراون، دەبا پاڵپشتی کەمدەرامەتان بین و بڕیاریشمان بۆ بە یەکەوە کارکردن بۆ ئایندەیەکی گەشتر بۆ هەمووان دووپات بکەینەوە.

بەهیوای ئاشتی و تەندروستییەکی باش

 

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت