لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نەرویج پابەندبوونی بۆ هاوکاریکردنی ژنان و کچان لە عێراق بە بڕی 20 ملیۆن کرۆنی نەرویجی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان نوێ کردەوە

٢٩ تەمووز ٢٠٢١

29 ی تەمووز 2021؛ بەغداد، عێراق - حکومەتی نەرویج بە بڕی 20 ملیۆن کرۆنی نەرویجی (2.35 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی)ی پاڵپشتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان دەکات بۆ بەهێزکردنی ئاستی ڕێگری و وەڵامدانەوەی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەریی لەگەڵ تیشک خستنە سەر ژنان و کچان لە سەرانسەری عێراقدا.

ئەم پاڵپشتییە نوێیە دەبێتە هۆی باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە توندوتیژیی جێندەریی لەوانە بەردەوام بوون لە کارکردن لە سەنتەرەکانی ژنان و هەوڵدان بۆ ئەوەی سەنتەرەکان دۆستی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بن. هەروەها پڕۆژەکە پشتیوانی لە بەشداریپێکردنه کوڕان و پیاوان دەکات لە دەستێوەردانەکانی تایبەت بە توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری و زیادکردنی هۆشیاریی دەربارەی مافەکانی ژنان لە کەمپ و ناوچەکانی ئاوارە گەڕاوەکان دەکات.

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردنی توانای هاوبەشەکانی لە کۆمەڵگای مەدەنی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری کوالیتی بەرز بۆ کچان و ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەوانە ڕەوانەکردنی کەیسەکان و ڕاوێژکاریی.

بەڕێوبەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی نەرویج لە ئوردن و عێراق خاتوو ڕیتا فوروسێت ساندبێرگ گوتی: سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق هاوبەشێکی گرنگە بۆ نەهێشتنی توندوتیژیی سێکسی و جێندەری، کە لە پێشینەی ئەولەویاتی پاڵپشتی مرۆیی حکومەتی نەرویجە. زیادبوونی هۆشیاری لەسەر توندوتیژیی سێکسی و جێندەری و باشترکردنی پاڵپشتییکردنی ڕزگاربووانی توندوتیژی ئامانجی سەرەکین بۆ گەیشتن بەوانەی پێویستیانە."

دکتۆر ڕیتا کۆڵۆمبیا ئاماژەی بەوەدا کە: "پشتیوانییەکانی حکومەتی نەرویج لە دڵنیابوون لە بەجێنەهێڵانی کەس لە دواوە، گرنگی خۆی هەیە. ئەم پابەندبوونە نوێیە نەک تەنیا دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ بۆ کچان و ژنان دەگرێتەوە بەڵکو بەشداریپێکردن و دروستکردنی دیالۆگ لەگەڵ کوڕان و پیاوان و خێزانەکانیش دەگرێتەوە کە هەموویان پێکەوە لەسەر گرنگی کۆتایی هێنان بە توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەریی کار دەکەن. سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان سوپاسگوزارە بۆ نەرویج کە متمانەی بە هاوبەشییمان هەیە؛ پێکەوە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی ئەو کەسانەی کە زۆرترین پێویستیان بەم خزمەتگوزارییانەیە."

Salwa Moussa

سه‌لوا موسا

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
پسپۆڕى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت