لێدوانی ڕۆژنامەوانی

خانووە ڕووخاوەکانی جەنگ بۆ خێزاکەمدەرامەتەکان بنیاتدەرێنەوە لە موسڵ: ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق و خێرخوازی قەتەری (Qatar Charity)

٢٤ ئایار ٢٠٢١

ھەولێر ٢٤ ئایار ٢٠٢١ - لەبەرئەوەی ملیۆنان گەڕاوەی عێراقی بەردەوام بەدەست واقیعیەتی قۆناغی دوای شەڕ و ململانێیەکان لەو ناوچانەی کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریەکی بەھێزی جەنگ دەناڵێنن, ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق یارمەتی ١٨ خێزانی لە بنیاتنانەوەی خانووە ڕووخاوەکانیانی دا لە بەری ڕۆژئاوای موسڵ, ئەمەش بە پاڵپشتیەکی بەخشندەی خێزخوازی قەتەری.

ئەو پڕۆژەی بەم دواییەی بەناوی "بنیاتنانەوەی خانووە ڕووخاوەکان لە موسڵ" جێبەجێکرا پاڵپشتیکردنی چارەسەرە ھەمیشەییەکانی ئاوارەبوون بوو لە عێراق و پاڵپشتی گەیاندە کەمدەرامەترین خێزانەکان.



لە میانەی ڕێ و ڕەسمێک کە بۆ یادکردنەوەی دەستکەوتەکە لە ٢٦ی نیسان ئەنجامدرا, عەلی ساڵح خەیری نوێنەری پارێزگاری موسڵ گوتی "ئێمە دەستپێشخەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و خێزاخوازی قەتەری بۆ نۆژەنکردنەوەی ١٨ خانوو و لە زەنجیلی و ]پاڵپشتیکردنی[ چەندان پڕۆژەی دیکە لە موسڵ بەرزدەنرخێنین. پارێزگای نەینەوا ئەوەی لە توانای دابێت دەیکات بۆ کارئاسانیکردنی دووبارە بنیاتنانەوەی موسڵ و گەڕاندنەوەی ژیان بۆی."



فارس گوتی: "دوای ئەوەی داعش موسڵی گرت, تاوەکو ٢٠١٧ ئاوارەی کامپی سەلامیە بووین. کە گەڕاینەوە, خانووەکەمان ڕووخابوو, خانوومان بە کرێگرت, بەڵام بەردەوام ھیوای ئەوەمان ھەبوو کە ڕۆژێک بۆ خانووەکەمان دەگەڕێینەوە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ھیوای پێداین و ئێستا ژیان بۆ خێزانەکەم گەڕاوەتەوە," سوودمەندبووێکی پڕۆژە لە موسڵ.



ڕووخانی خانوو وەکو یەکێک لە گەورەترین ئەو بەربەرستانەی گەڕانەوە دەمێنێتەوە کە ڕووبەڕووی ئاوارەکان دەبێتەوە. نەبوونی سەلامەتی, نەبوونی نیشتەجێبوونی شکۆدار ئاڵنگاری ئەوە دێنێتە ئاراوە کە پاراستن, بەتایبەتی مامەڵەی خراپ بەکارھێنانی ڕەگەزیی کچان و ئافرەتان. ھەروەھا دەبێتەھۆی دروستبوونی زەحمەتی زیاتر بۆ ئەو خێزانانەی کە کەسانی بەتەمەن و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان ھەیە.



جیڕارت وەیت نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق گووتی "لەڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە بە پاڵپشتی خێرخوازی قەتەری, ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) بەشداری لابردنی خۆڵ و خاشاکی لە ٢٤ شوێنی دوای شەڕ و ملکلانێکان و بنیاتنانی ١٨ خانووی نیشتەجێبوونی کردووە. ھەروەھا پڕۆژەکە دەرفەتەکانی پارەپێدانی بەکاشی بۆ کار و کاسبی لەخۆگرتبوو, لەگەڵ مەشق و ڕاھێنانی لێھاتووی, کەئەمەش ڕێگە بەوە دەدات تاکەکانی کۆمەڵگە زیاتر سوودمەنبن و لە ھەوڵەکانی دووبارە بنیاتنانەوە بەشداربن."



بەرێز ئەحمەد سەعد الڕومەیعی بەرپرسی فریاکەوتن و ھاریکاری لە خێرخوازی قەتەری گوتی "ئێمە بە بنیاتنانەوەی خانووە ڕووخاوەکانی موسڵ زۆر خۆشحاڵین, ئەمەش بەھاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ, کە ئەمەش ژیانێکی شکۆمەند دابیندەکات و ژینگەیەکی باشتر بۆ سوودمەندبووان دەڕەخسێنێت." ھەروەھا ناوبراو گوتیشی "خێزخوازی قەتەری (Qatar Charity) شانازی بە ھاوبەشیکردنی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ (IOM) دەکات لە پاڵپشتیکردن و تەواوکردنی ئەم پڕۆژە گرنگە", زۆریش بە پەرۆشە بۆ کارکردن لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان, بەتایبەتیش لەو ئەو ناوچانەی کە ڕووبەڕووی قەیران بوونەتەوە لە تەواوی جیھان بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە سوودی بۆ ئاوارەکان و گەڕاوەکان ھەیە.



سلێمان گوتی: "دوای ئازادکردنی موسڵ, گەڕاینەوە و جگە لە خول و خاشاک ھیچ نەمابوو. کارمدەکرد و لە خانووی کرێش دەژیام. بەبێ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ھەرگیرز بیرم لە چاککردنەوەی خانووەکەم نەدەکردەوە."



بەھەماھەنگی و ھاوکاری لەگەڵ حکومەتی عێراق و کۆمەڵگە خۆجێیەکان, ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق بەردەوامدەبێـت لە جێبەجێکردنی پڕۆژە گشتگیر و سەرتاسەریەکان لە ناوچەکانی گەڕانەوە بۆ ھاوکاریکردنی یەخستنەوەی ھەمیشەیی ئاوارەکان, لە نێویشیان دا, لەڕێگەی دووبارە بوژانەوەی ژێرخان, پاڵپشتی کاروکاسبی بژێوی پەیداکردن, باشتر دەتستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیە بنەڕەتیەکان, کۆڕبەندی ڕێکارەکانی ڕێکخستنی کۆمەڵگە, تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی و بەرپاکردنی ئاشتی.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت