17ی ئاب 2021؛ بەغداد، عێراق - دەستەی ئاماری ناوەند لە وەزارەتی پلاندانان، بە هاوبەشیی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، دەستیان کرد بە کارکردنی مەیدانی بۆ دووەم ڕووپێوی ڕەوشی کۆمەڵایەتی و تەندروستی ژنان لە عێراق.
ڕووپێوەکە کە سەرجەم پارێزگاکانی باشوور و ناوەند و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەگرێتەوە، ئاماری باوەڕپێکراو لەسەر تەندروستی ژنان، ڕۆڵیان لە کۆمەڵگا و ناو خێزانەکانیان، لە ئابووری و کایەی سیاسیدا بەردەست دەخات.
ئامارە یەکخراوەکانی لەم ڕووپێوەدا بەردەست دەبن، ئەو پێشکەوتن و کەلێنانەی لە دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی ژنان لە عێراقدا بە بەراورد بە ئەنجامەکانی یەکەم ڕووپێو کە لە ساڵی 2011دا ئەنجام دراوە، دیاری دەکات. دۆزینەوەکانی ڕووپێوەکە توانا بۆ بەرەوپێشچوونی سیاسەتی کاریگەرتر بە ئامانجی نەهێشتنی توندوتیژی جێندەری و جێبەجێ کردنی مافەکانی کچان و ژنان لەعیراق دابین دەکەن.