بەیاننامەی خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژیی سێکسی لە کاتی جەنگدا
١٩ حوزەیران ٢٠٢٠
بەغدا، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠- ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندو تیژیی سێکسی لە کاتی جەنگدا بەرز ڕادەگرێت ، لە ساڵی ٢٠١٥دا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم ڕۆژەی ناساند.
سەرباسی ئەم ساڵ کە بریتیە لە " کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) لەسەر ڕزگاربووانی توندوتیژیی سێکسی پەیوەست بە ململانێ" ئالنگارییە سەربارەکانی تری ئەم پەتایە جیهانییە بەسەر ئەم توێژە لاوازەی دانیشتووان دەناسێنێت. لەو جەنگە پێویستەی دژ بە کۆڤید-١٩ ، دەبێت هەموو هەوڵ و کۆششە بە کۆمەڵەکانمان بە تەنیا جێنەهێشتنی قوربانیانی توندوتیژیی سێکسی پەیوەست بە ململانێکان لەخۆ بگرێت، و ناکرێت بارودۆخیان بە هۆی ئەم پەتایە دژوار تر بکرێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان پێزانینی خۆی ئاراستەی هەوڵ و کۆششەکانی حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ئەو نیگەرانییانەی کاریگارییان لەسەر ڕزگاربووانی توندوتیژیی سێکسی پەیوەست بە ململانێکان هەیە دەکات ، بۆ نمونە ڕەشنووسی یاسای ئێزیدییە ڕزگاربووەکان کردەوە قێزەونەکانی دژ بەئافرەتە دیلە ئێزدییەکانی لای داعش دەناسێنێت و ڕووبەرووشیان دەبێتەوە.
ئێمە ، کە لە بارودۆخێکی دژواردا ئەو ڕۆژە گرنگە بەرز ڕادەگرین ، سڵاو لە خۆڕاگڕی و پێداگیری ڕزگار بووان دەکەین کە زاڵ بوون بەسەر هەموو ئەو تەنگوچەڵەمانەی دووچاری ببوونەوە.
من لێرەوە ، داوا لە گشت لایەنە پەوەندارەکان دەکەم ، وریا بمێننەوە و پابەندی خۆشییان بە دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕزگاربووانی توندی تیژیی سێکسی پەیوەست بە ململانێکان دووپات بکەنەوە.