لێدوانی ڕۆژنامەوانی

پەیامی جێنین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە "ڕۆژی بە بیابان بوون وشکەساڵیی ٢٠٢٠" دا

١٧ حوزەیران ٢٠٢٠

عێراق، بەو پێیەی زۆر تووشی وشکەساڵی و خۆڵبارین و شۆڕەکات و کەمبوونی سەرچاوەکانی ئاو دەبێت، زیاتر بەرەو بەبیابانبوون و نالەباری زەوی دەچێت. کەمیی خۆراک لەئەنجامی پەتای جیهانیی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پەیامێکە بۆ عێراق بۆ ئەوەی بەزوویی دەست بە پاراستنی زەوییە بەپیتەکەی و فرەکردنی سەرچاوەکانی بکات.

زەوییە بە پیتەکەی میزۆپۆتامیای کۆن هەزاران ساڵ لەمەوبەر بووەتە مایەی هێنانەدی کشتوکاڵ کە هەتا لە مێژووی عێراقی هاوچەرخیشدا، سەرەڕای یەدەگی زۆری نەوتیش، هێشتا هەر لە برەودایە. بەڵام بە بیابانبوون و تێکچوونی زەوی دەبنە مایەی بێبەشبوونی وڵات لە زەوی کشتوکاڵی کە ئەویش خۆی لەخۆیدا بۆ باشبوونی ئاسایشی خۆراک و جۆراوجۆرکردن لە وڵاتێکی پشت بە نەوت بەستوودا زۆر پێویستە.



هەتتا پێش سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناش، ئاسایشی خۆراکی نیوەی عێراق لەژێر مەترسی دابوو. هەر بۆیە بۆ عێراق زۆر پێویستە کە بەڵێنەکەی لە شیاندنی نزیکەی ٣٥٠٠٠٠ هەکتار زەوی بە هاتنی ساڵی ٢٠٣٥ لەگەڵ پەیڕەوکردنی کشتوکاڵێکی درێژخایەنتریش جێبەجێ بکات.



سەرباسی "ڕۆژی بە بیابان بوون و وشکەساڵیی ٢٠٢٠" یش بریتییە لە "خۆراک، ئالیک، ریشاڵ- پەیوەندیی نێوان زەوی و بەکارهێنان." ئیمە لە عێراق وەک تەواوی جیهان خواستێكی زۆر بەڵام نادرێژخایەنمان بۆ زەوی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک بۆ مرۆڤەکان و ئالیک بۆ ئاژەڵەکان و ریشاڵ بۆ جلوبەرگ. بەڵام زیادبوونی رێژەی دانیشتوان و گۆڕانکارییەکانی ژینگە ئەم فشارانە زیاتر تێک دەدەن هەرچەندە ئێمە دەتوانین لە رێگەی چارەسەرکردنی گیروگرفتەکان و بەشداریی کۆمەڵگا و هاوکاریی چڕوپڕی سەرجەم ئاستەکانەوە پێش بە تێکچوونی زەوی بگرین.



بێگوومان ئەمەش دەکرێت لە رێگەی وشیارکردنی خۆمانەوە کە چۆن کاریگەرییەکانمان کەم بکەینەوە دەستی پێ بکرێت. دەسپێکی باشیش بریتییە لەوەی کە بەفیڕۆدانی خۆراک رابگرین چونکە خۆراک بەفیڕۆدان مانای بەفیڕۆدانی زەوی و ئاو و جۆراوجۆرکردنی بیۆلۆژییانەیە. بە دڵنیاییشەوە هەر کەس بژاردەیەکی هەیە و هیچ بژاردەیەکیش نابێت نادیدە بگیرێت و بە کەم سەیر بکرێت.



زەوی تەندروست واتە خەڵکی تەندروست

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت