ئافرەتانی عێراق لە سەنگەرەکانی پێشەوەی خەباتی نیشتمانیی بوون و هەرواش دەمێننەوە.
ئەوان قوربانی زۆریان بەخشیووە، بە تایبەتیش لەم دواییانەدا لە جەنگی دژ بە داعش و هەروەها لە کۆششەکانیان لە پێناو ئاییندەیەکی باشتر و دادخوازتر بۆ وڵاتەکەیان.
ئافرەتانی عێراق بۆ داواکردنی مافی وڵاتێکی خاوەن سەروەری و ئازاد و دیموکراتتر بۆ هەموو عێراقییەکان هاتنە دەرەوە.
ئەوان باجێکی ئێجگار قورسیان داوە و بەڵام باوەڕیان هەمیشە پتەوە.
هەوڵەکانیان هەموو سنورێکی بڕیووە و دایکان و خوشکان لە هەموو بوارەکانی ژیان یەکیان گرتووە و شانبەشانی یەک و بە یەکڕیزی هەنگاو دەنێن.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان ، من لێرەوە سڵاو بۆ ئافرەتانی عێراق دەنێرم و لەگەڵیشیان دەوەستم . خەبات کۆتایی نەهاتووە و جەنگیش لە پێناو یەکسانی بەردەوامە.
#StrongWomenBetterIraq