لێدوانی ڕۆژنامەوانی

كۆماری كۆریا پاڵپشتی خێزانە هەژارەكان دەكات بۆ خۆراك خستنەسەر خوان و سفرەكانیان لە عێراقدا

٠٣ تشرینی دووەم ٢٠٢١

بەغداد – بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) كۆمەكێكی 1 ملیۆن دۆلاری وەرگرت لە لایەن كۆماری كۆریاوە، بۆ پاڵپشتیكردنی هاوكارییە خۆراكییەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی بۆ زیاتر لە 327000 ئاوارەی ناوخۆیی و پەنابەرانی سووری كە لە  كەمپەكاندا دەژین، تاكو كۆتایی ساڵ.

بەڕێز عەلی قورەیشی نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق، رایگەیاند:

“لە میانی بەردەوامبوونی پەتاكە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە زۆر لە خێزانەكان هێشتا ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، یان بۆ جاری دووەم و زیاتر، لە كوێرەوەریی ئاوارەییدان، كۆمەك و بەخشینەكەی كۆماری كۆریا، یارمەتیمان دەدات كە دڵنیابین لەوەی، هپچ كام لە خێزانەكان بە تەنیا بەجێنەهێڵدرێت.

سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ خەڵك و حكومەتی كۆماری كۆریا بۆ ئەم كۆمەكە بەخشندە و دڵفراوانە. كۆماری كۆریا هاوبەشێكی  گرنگ و درێژمەودای  بەرنامەی خۆراكی جیهانییە لە عێراقدا، كە  یارمەتی خێزانەكان دەدات لەم كاتە زۆر گرنگ و هەستیارەدا“ . 

ئەوەی ئەم كۆمەكە بەهادارتر و گونجاوتر دەكات، بەردەوامبوونی (پەتای كۆڤید – 19) یە لە تێكدان و شپرزەكردنی ژیانی خێزانەكاندا، سەرباری بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا خۆراكییەكانیش.

بەڕێز جانگ كیانگ ووك، باڵیۆزی كۆماری كۆریا لە عێراق، ووتی:

“هێشتا زیاد لە 2.4 ملیۆن كەس لە ئاوارەی ناوخۆیی، پەنابەران،گەڕاوەكان و هەروەها كۆمەڵگە خانەخوێیەكان، پێویستییەكی زۆریان بە هاوكارییە مرۆییەكانە لە عێراقدا. بەرنامەی خۆراكی جیهانی ڕۆڵێكی گرنگ و هەستیار دەگێڕێت لە عێراقدا، لە ڕێگەی دابینكردنی هاوكاریی خۆراكیی لە ناكاو بۆ ئەوانەی كە پێویستییانە، من بەڕاستی بە هیوام، ئەم كۆمەكەی ئەم ساڵ، یارمەتی بەرنامەی خۆراكی جیهانی بدات لە بەردەوامبوون لە چالاكییە ژین ڕزگاركەرەكانی، بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی ئاسایشیی خۆراكیی ئاوارە ناوخۆییەكان و پەنابەران، كە لە كەمپەكاندا دەژین“ .

سەرباری ئەمەش، بەرنامەی خۆراكی جیهانی، هاوكاریی مانگانەیی نەختینەیی وەگەڕخست لە مانگی تەموزدا، بۆ ئەو خێزانە ئاوارانەی كەمپەكانیان بەجێهێشت لەم نزیكانەدا، یان ئەوانەی كە لە كەمپە فەرمییەكاندا ناژین. هەڵسەنگاندنەكانی WFP دەریانخست، كە ئەو خێزانانە ناتوانن كەمترین پێداویستیی خۆراكییان دابین بكەن و پەنا دەبەنە بەر میكانیزمی خۆگونجاندنی نەرێنی وەك خواردنی كەمتر، كەوتنە قەرزارییەوە، هەر بۆیە پێویستییان بە پاڵپشتیی بەردەوام هەیە لە دەرەوەی كەمپە فەرمییەكاندا. 

وەڵامدانەوەی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە دەرەوەی كەمپەكاندا كاردەكات بۆ پاڵپشتیكردنی 18000 كەس. هاوتەریب و وەك بەشێك لە ڕێبازی چارەسەرە بەردەوامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، WFP چالاكییە بژێوییەكانی تایبەتمەند بە 22000 كەس لە ئاوارەی ناوخۆیی و كۆمەڵگە خانەخوێیەكانی دەرەوەی كەمپەكان فراوان دەكات لە پارێزگاكانی ئەنبار، دیالە، كەركوك، نەینەوا و هەروەها سەلاحەدین بۆ ماوەی 13 مانگ.

Saif al-Tatooz

سەیف ئەلتاتوس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان
Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت