لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوانی ڕۆژنامەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان | سەرکۆنەی هەوڵی رۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ تیرۆرکردنی موستەفا ئەلکازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

٠٨ تشرینی دووەم ٢٠٢١

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بە توندترین دەستەواژە سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی موستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ دەکەن .  

ئەندامانی ئەنجومەن خۆشحاڵی خۆشیان دەربڕی بەوەی سەرۆک وەزیران لەم هێرشەدا بریندار نەبووە.  

هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش  پشتیوانی خۆیان بۆ سەربەخۆیی و سەروەری و یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و پرۆسەی دیموکراتی و خۆشگوزەرانی عێراق دووپات کردەوە .  

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ئەوەشیان دووپاتکردەوە کە تیرۆر بە هەموو شێواز و دەرکەوتەکانیەوە مەترسییەکی هەرە جیدی لە سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی پێکدەهینێت.   

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش جەختیشیان لە پێویستی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەنجامدەران و ڕێکخەران و پارەدەران و سەرپەرشتیکەرانی  ئەم کردە تیرۆریستیە قێزەوەنانەو پەلکێشکردنیان بۆ بەردەم دادوەریی کردەوە ، هەروەها ئەندامانی ئەنجومەن داوایان لە وڵاتان کرد ، بە گوێرەی پابەندییەکانیان بە یاسای نیودەوڵەتی و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی پەیوەندار، لەم بابەتە چالاکانە لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەسەڵاتە پەیوەندارەکان هاریکار بن.  

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ئەوەشیان دووپاتکردەوە کە هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی کردەی تاوانکاریی و بێ پاساوە ، بێ لەبەرچاوگرتنی پاڵنەر و کات و شوێن و بکەرانی کردەکە . هەروەها ئەندامان دووبارە بە پێویستیان زانی وڵاتان بەهەموو هۆکارەکان ،  وبە گوێرەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پابەندییەکان بە یاسای نێودەوڵەتی بە یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی پەنابەریی و یاسای نێودەوڵەتی مرۆییشەوە، دژ بە هەڕەشەکانی سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بوەستنەوە کە لە ڕێگای کردەی تیرۆریستیەوە دەکرێن.  

٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١  

وه‌رگێرانی نافه‌رمی له‌لایه‌ن به‌شی راگه‌یاندنی یونامییه‌وه‌

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت