لێدوانی ڕۆژنامەوانی

وەزارەتی وەرزش و لاوان، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و ئەکادیمیای فۆلک بێرنادۆت سەرکردایەتیی گەشەپێدانیی ڕێکخراوەیی بۆ هاوپەیمانیی گەنجان، ئاشتی و ئاسایش ڕێکدەخات

١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢١

11ی تشرینی دووەمی 2021؛ بەغدا، عێراق- ئەکادیمیای فۆلک بێرنادۆت و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی وەرزش و لاوان یەکەمین ڕاهێنانی سەرکردایەتیی گەشەپێدانیی ڕێکخراوەیی بۆ هاوپەیمانی عێراقی بۆ گەنجان، ئاشتی، ئاسایش ئەنجامدا.

لە ماوەی ڕاهێنانێکی پێنج ڕۆژەدا، شارەزایان لە هاوپەیمانی گەنجان، ئاشتی و ئاسایش تێڕوانینیان سەبارەت بە بڕیارنامەی 2250ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ 25هەر ئەندامی هاوپەیمانی عێراقی بۆ گەنجان، ئاشتی و ئاسایش پێشکەش کرد. ڕاهێنانەکە سەرنجی خستبووە سەر دابینکردنی تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر ئەرکە سەرەکی و بەرپرسیارییەکانی هاوپەیمانییەکە لە بەرامبەر حکومەت و کۆمەڵگا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

ئەندامانی هاوپەیمانییەکە کە لە کچان و کوڕانی گەنج پێکهاتووە، باسیان لە ئاڕاستەی ستراتیژی هاوپەیمانی و داڕشتنی پلانی کاری هاوپەیمانییەکە کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکەیان.

لە میانی ڕاهێنانەکەدا، بەڕێز تالیب سوبێ بەڕێوەبەری پرۆژەی عێراق لە ئەکادیمیای فۆلک بێرنادۆت گوتی: "گەنجانی عێراق پێشەنگی ڕێگای ئاشتین و هەوڵی گۆڕینی ئێستا و ئایندەیان دەدەن، هەر بۆیە جێبەجێکردنی بەرنامەی هاوپەیمانیی گانجان، ئاشتی و ئاسایش هەرگیز وەک ئەمڕۆ بۆ کۆمەڵگاکانمان گرنگ نەبووە. ئەکادیمیای فۆلکل بێرنادۆت پابەندە بە پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی ئەجیندای ئەم هاوپەیمانییە لە عێراق و دەوڵەمەندکردنی ئەو هاوبەشیانەی کە تا ئێستا دامانمەزراندوون و بنیاتنانی هاوبەشیی نوێ لەگەڵ هاوتا عێراقیەکانماندا."

خاتوو جوانا برۆمانا، پێشەنگی پرۆسەی گەنجان و ئاشتی و ئاسایش لە ئەکادیمیای فۆلک بێرنادۆت وتی: "لەوەتەی هاوپەیمانی عێراقی بۆ گەنجان، ئاشتی و ئاسایش لە کانوونی یەکەمی 2020ەوە دەستی بە کارەکانی کردووە، ئەکادیمیای فۆلک بێرنادۆت لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی وەرزش و لاوان و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و گروپێک لە گەنجانی ئاشتی خواز کاریان کردووە بۆ پشتگیریکردنی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2250 لە عێراق. هیوادارین ئەم هاوپەیمانێتییە ببێتە پلاتفۆرمێک بۆ سەرکردایەتی گەنجان و هاوبەشی و داکۆکی لە بەگەڕخستنی بەرنامەکەیان لە وڵاتدا و لە هەمان کاتدا بەشداری گەنجان لە دڵی ئەو جۆرە هەوڵانەدا بمێنێتەوە."

دکتۆر ڕیتا کۆڵۆمبیا، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان وتی: "سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی عێراق بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2250 و دانانی بەرژەوەندی و مافەکانی گەنجان لە ناوەندی ئەولەویەتی نەتەوەیی و بەهێزکردنی بەشداری گەنجان لە ئاشتەوایی لە عێراقدا. ئەمە ئەوپەڕی ئەولەویەتی ئێمەیە بۆ جەخت کردنەوە لە بەشداری ژنان و کچان لە چارەسەری ناکۆکی و هەوڵی نێوەندگیریدا."

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و ئەکادیمیای فۆلک بێرنادۆت باوەڕیان بەوە هەیە کە هاوپەیمانیی عێراقی بۆ گەنجان، ئاشتی و ئاسایش هەموو گەنجانی عێراق کۆدەکاتەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر تێروانینێک بۆ بەرەوپێشبردنی بیروبۆچوونەکانیان و دروستکردنی بزووتنەوەیەک کە دید و تێڕوانینی گەنجان بۆ کارەکانیان بەگەڕ بخەن و بەرەوپێشی ببەن.

Salwa Moussa

سه‌لوا موسا

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
پسپۆڕى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان

ڕێکخراوه‌كانى تری بەشدار بوو لەم دەستپێشخەرییە

FBA
Folke Bernadotte Academy

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت