وەک بەشێک لە هەڵمەتی جیهانی ١٦ڕۆژ چالاکی لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی لەجۆری کۆمەڵایەتی،نوسینگەی مافی مرۆڤ_نەینەوا سەر بەنێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق(یۆنامی) هەڵسا بە ئەنجامدانی زنجیرەیەک فۆکس گروپ لەشاری دهۆک.
لەفۆکەس گروپەکەدا حەوت ژن و هەشت پیاوی خەڵکی پارێزگای نەینەوا بەشداربوون،کە لەنێویاندا نوێنەری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی خێزانی،وە کۆمسیۆنی باڵای عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ،پارێزەران،دادوەران، ئەندامانی تازە هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنانی چالاکوانی بواری مافی ئافرەتان و لایەنی تری چالاکی کۆمەڵگای مەدەنی.
سەرەتا، نوسینگەی مافی مرۆڤ لە یۆنامی هەڵسان بە نمایشکردنی کورتە فیلمێک تایبەت بە پشتیوانی کردنی بابەتەکە بەناوی(شکاندنی بێدەنگی) کە تێیدا نەهامەتییەکانی ئەو کەسانەی ڕووندەکردەوە کە ڕووبەڕوی توندوتیژی خێزانی بوونەتەوە وە ئەو ئاستەنگانەی هاتۆتە ڕێیان لەکاتی داواکردنی پاڵپشتی، وە تیشک خستنە سەر پێویستی بەتاوان ناساندنی ئەم جۆرە لەتوندوتیژی.
لەمیانی گفتوگۆکەدا،بەشداربوان جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی پێداگری بۆ پتەوکردنی چوارچێوەی یاسای عێراقی وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ ڕوبەڕووبونەوەی چەمکە هەڵەکان لەنێوان هەردوو ڕەگەز وە گەنگەشەکردنی داب و نەریتی کۆمەڵایەتی،لەپێناو بەتاوان ناساندنی توندوتیژی لەخێزاندا،و لەمیانی دەرچواندنی پرۆژە یاسای ڕوبەڕووبونەوەی توندوتیژی خێزانی و لێپرسینەوە کردن لەگەڵ هەرکەسێک کە توندوتیژی ئەنجام بدات لەسەر بنەمای خێزانی و راپێچکردنی بۆ دادگا.
سەرباری ئەمانەش،بەشداربوان ئەزمونی خۆیان ئاڵوگۆڕپێکرد لەپاڵپشتیکردنی ئەوکەسانەی توندوتیژیان بەرامبەر کراوە،وە دیاریکردنی هەلێک دەربارەی چۆنێتی بەهێزکردنی میکانیزمی پاراستنی ئێستای ڕزگاربوان تێیدا.لەوانەش پێویستی دروستکردنی شەڵتەرێک کە لەلایەن حکومەتەوە بەڕێوە ببرێت.
پەیوەست بە هەڵمەتی جیهانی 16ڕۆژ چالاکی بۆ ڕوبەڕووبونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتی: نمایشی فیلمی (شکاندنی بێدەنگی) کرا لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.
لەکۆتایی ئەمساڵی هەڵمەتی جیهانی ١٦ ڕۆژ چالاکی بۆ ڕوبەڕووبونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتی، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی عێراق،سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ نشتەجێبوون،دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئافرەتان، نوسینگەی مافی مرۆڤ (یۆنامی)، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد،تێیدا داوای دەرکردنی یاسای ڕوبەڕووبونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکەن