لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یەكێتی ئەوروپا و یونیسێف، بە هاوكاری لەگەڵ ئینی، پرۆژەیەكیان خستەگەڕ بۆ باشتركردنی كواڵیتی ئاو بۆ 850،000 كەس لە بەسرە

٠٧ شوبات ٢٠٢٢

ئامانجی پرۆژەكە ئەوەیە كە بە هاتنی ساڵی 2024 خزمەتگوزاری ئاوی باشتر كە بەرگەی گۆڕانی كەشوهەوا بگرێت دەستەبەر بكات بۆ منداڵان و لاوان و خێزانەكانیان لە دوو ناوچەدا،   گردبوونە ئاوییەكانی گەڕەکەکانی ئەل بەرازیعیە و ئەل جیهاد لە بەسرە. كە 40 قوتابخانە و 21 ناوەندی پزیشكی لەخۆدەگرێت.

بەسرە، 7ی شوباتی 2022.-ئەمڕۆ یەكێتی ئەوروپا و یونیسێف، بە هاوكاری لەگەڵ ئینی دا، پرۆژەیەكیان خستەگەڕ بە هاوبەشی لەگەڵ پارێزگای بەسرە، بە ئامانجی باشتركردنی كواڵیتی ئاو بۆ 850،000 كەس لە شاری بەسرە، لە نێویاندا 160،000 منداڵ وەك سوودمەندی راستەوخۆ. بەڕێز اسعد العیدانی، پارێزگاری بەسرە،  و باربارا ئێگەر،بەرپرسی هاوكاری لە شاندی یەكێتی ئەوروپا بۆ عێراق، پاوڵا بوڵانسیا، جێگری نوێنەری یونیسێف لە عێراق، ئەلبیرتۆ پیاتی، سەرۆكی بەشی پەرەپێدانی بەردەوام لە ئینی، وەلید ئەل مەهدی،  بەڕێوەبەری گشتی ئینی لە عێراق، و دەسەڵاتدارانی دیكە ئامادەی رێوڕەسمی خستنەگەڕی پرۆژەكە بوون.

پاوڵا بالانسیا، جێگری نوێنەری یونیسێف لە عێراق رایگەیاند كە: "یونیسیف بەردەوامە لە كاركردن لە عێراقدا بۆ پشتیوانیكردن لە ژینگەیەك كە بەرگەی گۆڕانی كەشوهەوا بگرێت، لەگەڵ زامنكردنی دەستڕاگەیشتن بە ئاوی سەلامەت و تواناداركردنی لاوان بۆ ئەوەی كارا بن لە بواری گۆڕانكاری لە رێی بەشداریكردنی مەدەنییانەوە. ئەم پرۆژەیە لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا و بەهاوكاری لەگەڵ ئینی دا ر دەبێت بۆ زامنكردنی ئاوی خواردنەوەی سەلامەت بە شێوەیەكی یەكسان و بەردەوام بۆ ئەو بەشانەی دانیشتوان كە لەباری لاوازیدان و پاڵپشتیكردنی رەخساندنی هەلی كاری سەوز و بەردەوام بۆ لاوان لە شاری بەسرە."

باربارا ئیگەر، بەرپرسی هاوكاری لە شاندی یەكێتی ئەوروپا بۆ عێراق دووپاتی كردەوە كە "ئێمە شانازی دەكەین بە بەردەوامبوونمان لەم پرۆژە هاوبەشە گرنگە لەگەڵ یونیسف و بەشداری بەهێزمان لە عێراق و بە تایبەتی لە باشووری عێراق،و بە دیاریكراوی لە بەسرەدا. ئەولەویەتی ئێمە ئەوەیە بەشداربین لە باشتركردنی كواڵیتی ژیانی دانیشتوانی بەسرە و بەهێزكردنی توانای كەرتی ئاو بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی یەكسان و بەردەوام ئاوی پاكی خواردنەوە دابین بكرێت،  ئەویش بە هاوكاری پتەو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەسرەدا. بە گرتنەبەری رێچكەی چڕی دامەزراندن، ئێمە بەشدار دەبین لە دروستكردنی هەلی كاری سەوز و گونجاو بۆ لاوانی بەسرە، هەروەها هاوپەیمانی بەهێز بنیات دەنێین بۆ بەرەوپێشبردنی كارنامەی گۆڕانی كەشوهەوا لەگەڵ ئینی دا. "

"ئەلبیرتۆ پیاتی، بەرپرسی گەشەپێدانی بەردەوام لە ئینی ووتی" ئەم هاوبەشییە نموونەیەكی روونە لە بارەی ئەوەی چۆن پێكەوەكاركردنی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتی دەتوانێت بەهایەكی زیاتر بدات بە پەرەپێدانی ناوخۆیی، و بەشداریكردن لە باشتركردنی رەوشی ژیانی خەڵكدا. ئینی چەند وێستگەیەكی چارەسەركردنی ئاوی دابینكرد لە ئەل بەرازیعیە- هەریەكێكیان بە توانای 400،000 لیتر لە كاتژمێرێكدا- ئەویش لە ژێر چاودێری وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای نەوتی بەسرەدا، و بەهۆی ئەم دەستپێشخەرییە هاوبەشەوە لەگەڵ یونیسێف و یەكێتی ئەوروپا ئێمە دەتوانین ئاوی پاكی خواردنەوە دابین بكەین بۆ دانیشتوانی بەسرە. كاتێك هێزی هەموومان یەكدەگرێت ئەوا هەنگاوێك زیاتر نزیك دەبینەوە لە بەدەستهێنانی ئامانجەكانی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتوەكان."

گۆڕانی كەشوهەوا كاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر ژیانی منداڵانی عێراق، لە نێویاندا كەمبوونەوەی بەرچاوی ئاو و سوێربوونی ئاو، كە ئاكامی مەترسیداری دەبێت لەسەر ئایندەی وڵاتەكە. نزیكەی 3 لەسەر 5ی منداڵان لە عێراق دەستیانڕاناگات بەو خزمەتگوزارییانەی ئاو كە بە باشی بەڕێوەدەبردرێن و كەمتر لە نیوەی قوتابخانەكانی وڵاتەكە ئاوی پێویستیان هەیە.

وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەمە، و بە هۆی پرۆژەكەوە خزمەتگوزاری ئاوی باشتر كە بەرگەی گۆڕانی كەشوهەوا بگرێت دابین دەكرێت بۆ 350،000 كەس لە دوو كۆمەڵگەی نێو شاری بەسرەدا، لەوەش زیاتر، 1000 كەس لە شاری بەسرە، بە تایبەتی لاوان، توانایەكی باشتریان دەبێت بۆ دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری یەكسان و برەودان بە دامەزراندنی چڕی گەشەی سەوزەوە. 

بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە، كە نزیكەی 7 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و ماوەی 3 ساڵ دەخایەنێت، یونیسێف لە میانەی هەماهەنگییەكی پتەودا كار دەكات لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەسرە و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتییەكان لە بەغدا و بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاوی بەسرە و كۆمپانیا تایبەتییەكانی بواری راوێژكاری، و لە رێی بەهێزكردنی توانای بەڵێندەرە ناوخۆییەکان،  و رێكخراوە ناحكومییەكان و كارمەندان لە پێناو باشتر بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەكانی ئاو و ئاوێتەبوونی كۆمەڵایەتی.

ئەم پرۆژەیە، كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپا و یونیسێف و بە هاوكاری لەگەڵ ئینی دا ، خرایەگەڕ، هەنگاوێكی نوێیە بە ئاڕاستەی راست و دروستدا و یەكدەگرێتەوە لەگەڵ بەشداری هاوبەش لەگەڵ كەرتی بزنسدا بۆ هێنانەئارای بەرەوپێشچوون بە ئاڕاستەی كارنامەی 2030 و ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراق و جیهاندا.  

###

لەبارەی یونیسێفەوە

یونیسێف لە هەندێ لە دژوارترین شوێنەكانی جیهاندا كار دەكات، تاوەكو بەو منداڵانەی جیهان بگات كە دووچاری زۆرترین بێبەشبوون بوونەتەوە. لە زیاتر لە 190 وڵات و ناوچەدا، كار بۆ هەموو منداڵێك دەكەین لە هەموو شوێنێك، ئەویش لە پێناو بنیاتنانی جیهانێكی باشتر بۆ هەمووان.

###

 

لەبارەی ئینی ەوە

ئینی كۆمپانیاییەكی وزەی ئاوێتەی جیهانییە و لە زنجیرەیەكی تەواوی پەیوەست بە ووزەەوە و لە 68 وڵات لە جیهاندا كار دەكات: هەر لە دۆزینەوە و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نەوت و غازی سروشتی، بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، بۆ بەرهەمهێنانی هاوبەشی ووزە و سەرچاوە نوێبووەكان، و تەقلیدییەكان و پاڵاوتنی  بایەلۆژی و كەرەستە كیمیاییەكان، و پەرەپێدانی پرۆسەكانی ئابووری بازنەیی و پرۆژەكانی هەڵگرتنی دووەم ئوكسیدی كاربۆن. ئینی بە شێوەیەكی بەرچاو پاڵپشتی گواستنەوەی دادپەروەرانەی ووزەیە، بە ئامانجی  پاراستنی هەسارەكەمان و برەودان بە دەستراگەیشتنێكی كارا و بەردەوام بە ووزە بۆ هەمووان و دەیەوێت قەتسبوونی گەرما  و ( مەودای 1،2، و3)  چڕی دووەم ئوكسیدی كاربۆن لە بەرگەی هەوادا ، بە هاتنی ساڵی  2050  نەمێنێت. راگەیاندراوی ئەركی ئینی لە كارنامەی 2030ی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە سەرچاوەی گرتووە و رەنگدانەوەی هەبووە لە شێوازی كاری كۆمپانیاكەدا، كە ئەنجامی باوەڕبوونییەتی بە بەهای هاوبەشی درێژخایەن لەگەڵ ئەو وڵات و كۆمەڵگەیانەی كاریان تێدا دەكات  و كاری پێكەوەیی لە پێناو گەشەپێدانی ناوخۆییدا.  

al-Sadiq Al-Adilee

EU
EU’s Press and Communications Officer
Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان

زەید فەهمی

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
بەرپرسی راگەیاندنی یونیسێف.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت