دەستپێشخەرییەکی نوێى ژاپۆن پشتیوانیی لە كارى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان دەکات لە پێناو رێگرییكردن له توندوتیژی و توندڕەوی له عێراقدا
٠٣ نیسان ٢٠٢٢
به‌غدا، عێراق، 3 نيسان 2022 – به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان لە عێراق پێشوازیی کرد له کۆمەكییەكی نوێی حكومه‌تى ژاپۆن به بڕى 2.5 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكی (000 730 289 یه‌نی ژاپۆنیی) بۆ پشتگیرییکردنی سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تیی له عێراق لەرێگەی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژیی و توندڕەوەیی.
بهشدارییهکە لە ڕێی پڕۆژەی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان لە عێراقەوە دەبێت كە تایبەتكراوە بۆ پشتگیریكردن لە سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تیی له ڕێگەى ڕێگرییکردن له توندوتیژیی و توندڕەوەیی، ئەم پرۆژەیە هەوڵی چارەسەركردنی هۆكارەكانی توندوتیژیی و توندڕەوەیی لەسەرتاسەری عێراقدا دەكات، هەروەها یارمەتیی حكومه‌تى عێراق ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنى ستراتیژه نیشتمانییەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی و توندڕەوەیی کە سەردەکێشێت بۆ تێرۆریزم. ئەمەش لە ڕێی تواناسازیی دامه‌زراوه‌یی له سه‌ر هه‌ردوو ئاستى نیشتیمانیی وخۆجێیی و بەهێزکردنی خۆڕاگریى جڤاکیی و برەودان بە ڕێڕەوگەلێکی کاریگەرەوە بۆ ڕێگرییکردن له توندوتیژیی و توندڕەوەیی و لە رێگەی چڕكردنەوەی بایەخدان بە رۆڵی ژنان و گه‌نجان. پڕۆژەکە سەرنجیش چڕدەکاتەوە له‌سه‌ر باشتركردنى ئاساییش و سه‌قامگیریی له جڤاکەکاندا له ڕێگه‌ى تێكهڵكردنهوهى بەردەوام و پشتگیریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوریى بۆ گروپە لاوازەکان.
نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد دەڵێت: " ئێمه لەڕادەبەدەر سوپاسگوزارین بۆ حكومه‌تى ژاپۆن له‌پای ئه‌و کۆمەکە بایەخدارە وكارى به‌رده‌واممان بۆ پشتیوانیی گه‌لى عێراق. هاوبهشییكاریمان له‌گه‌ل حكومه‌تى عێراق لە پێناو ڕێگرییکردن له توندوتیژیی و توندڕەوەیی بایەخی چڕکردۆتەوە لەسەر پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى سه‌قامگیریی كه به ده‌ستهاتوون وهێنانەکایەی چارهسهرگەلی به‌رده‌وام بۆ گەڕانەوە و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی جڤاکەکان. له ڕێگه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه، ئێمە پشتیوانیی به‌رده‌وام مسۆگەر دەکەین بۆ خۆڕاگریى و برەودان بە پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له‌نێوان ئەو گروپانەدا کە لاوازن و لەبەردەم مەترسیی پهراوێزخستندان و چارەسەرکردنی ئەو پاڵنه‌ره سهرهكییانەی ده‌كرێت ببنه هۆى توندوتیژیی و توندڕەوەیی".
ڕێبازی تەواوکاری بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بۆ پشتگیرییکردن لە سه‌قامگیریی له عێراقدا بنیاتنانه‌وه‌ى ژێرخان ونیشتەجێکردن وپاڵپشتیى بژێویی وبههێزكردن لەسەر ئاستی شارهوانییەکان وچاكسازیی كه‌رتى ئاساییش و بروەودان بە پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی له خۆده‌گرێت کە پشتیوانیی دەکات لە پرۆسەی وەرچەرخان لە وڵات‌دا. ئەم پڕۆژه‌یه ته‌واوكاره بۆ كارى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق تایبەت بە سه‌قامگیریی و ئاماده‌باشیى جڤاکیی و تێكه‌ڵكردنه‌وه بۆ هه‌زاران ئاواره‌ى ناوخۆیی بەو خانەوادانەشەوە کە والێیان دەڕوانرێت پەیوەندییان هەبووبێت لەگەڵ رێكخروای ده‌وڵه‌تى ئیسلامی له عێراق و شام (داعش).
بە پێی لێدوانی باڵیۆزی ژاپۆن له كۆمارى عێراق، بەرێز سوزوكی كۆتارۆ: " ژاپۆن به به‌رده‌وامیی پشتگیریی لە خەڵکی عێراق کردووە له ڕێگه‌ى یارمه‌تییه مرۆییه‌كانه‌وه له ساڵی 2014 ه‌وه کە تاوه‌كو ئێستا بڕه‌كه‌ى گەیشتۆتە زیاتر له 600 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكیی. من ستایشى هه‌وڵی به‌رده‌وام و بێوچانی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق ده‌كه‌م بۆ یارمەتییدان لە ڕێگرییکردن لە پهڕگیڕیى توندوتیژ وهۆكاره ریشهییهكانى تیرۆریزم. حكومه‌ت وگه‌لى ژاپۆن هیوادەخوازن ئه‌و پڕۆژه‌یه له نەهامەتییەکانی ئاوارەکانی ناوخۆ و خەڵکانی دۆخ ناسك كه‌مبكاته‌وه و زەمینە بڕەخسێنێت بۆ زامنکردنی ئاساییشى مرۆیی و سه‌قامگیریی له سه‌ر ئاستى جڤاکیی".
پڕۆژەی پشتگیریی بۆ سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تیی له عێراق له ڕێگەى ڕێگرییکردن له توندوتیژیی و توندڕەوەییەوە بەشێکە لە بەرنامەی پێكەوەژیانی كۆەمەڵایەتی تایبەت بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کە ماوەکەی پێنج ساڵە و لە مانگی كانوونی دووەمەوە 2020 ڕاگەیێنراوە بۆ بروەدان بە پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی وهەروەها پتەوكردنی كۆمەڵگاكان و هێنانەدێی ئاشتی و یەكرێزیی كۆمەڵایەتی لەسەرتاسەریی عێراقدا.