لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی تیمی مین هەڵگرتنەوەدا دەتەقێتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە دەکات

٠٦ تەمووز ٢٠٢٢

بەغدا، ٥ی تەموزی ٢٠٢٢ - بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی تیمی مین هەڵگرەوەدا دەتەقێتەوە لە باکووری عێراق کە بووە مایەی بە سووکی بریندارکردنی ٧ کارمەند. بۆمبەکە لەژێر مینیبۆسێکدا تەقییەوە کە تیمێکی مین هەڵگرەوەی لە پیاو و ژن بۆ سەر کارەکانیان لە تلکێفی باکووری موسڵی پارێزگای نەینەوادا دەگواستەوە. بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە رەوانەکران و بەگوێرەی راپۆرتەکانیش بارودۆخیان جێگیرە. دەسەڵاتەکانی عێراقیش لەم ڕووداوە ئاگادار کراونەتەوە.

لای خۆشیەوە، وێڕای خواستنی ئاواتی هەرچی زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هەماهەنگیکاری نیشتەجێ/ هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیی ، ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ، داوای لە دەسەڵاتداران کرد بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە و هەروەها دابینکردنی سەلامەتیش بۆ کارمەندانی مین هەڵگرتنەوە.

هەروەها، بەرپرسی بەرنامەی کاری مین لە رێکخراوی مینی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێهر لۆدهامار، وتی کە ئەو تیمە ئەوە ماوەی ٣ ساڵە هاوبەشکاری ڕێکخراوەکەمانن بۆ کاری مین هەڵگرتنەوە لە باکووری موسڵ کە لەوێدا ئێمە کاری پاککردنەوەی مین ئەنجام دەدەین کە بۆ گەڕانەوەی  شکۆمەندانە و بێکێشەی خەڵکەکان لەوپەڕی پێویستیدایە . ئەو هەروەها وتیشی کە کاری پاککردنەوەی مین لە پارێزگای نەینەوادا هەر درێژەی دەبێت بە گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتری کەمکردنەوەی مەترسی.

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت