لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانیی لە پرۆگرامی خۆراكی جیهانییەوە پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن لەسەر چاکسازیی و بەژمارەیی کردنی سیستمی پاراستنی کۆمەڵایەتیی

١٩ تەمووز ٢٠٢٢

بەغداد- پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی (WFP) سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان وحكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق ڕێككەوتنێكیان واژۆ كرد بۆ كاری پێکەوەیی بەمەبەستی باشکردن وچاكسازیی لە سیستمی پاراستنی كۆمەڵایەتییدا لە هەرێمی كوردستان-عێراق بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتگوزارییەكان بە کارامەیی پێشکەشبکرێت بە هەرە دۆخناسکترین خێزانەکان.

پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی لە ڕێی ئەو ڕێککەوتنەوە کە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان (KRG-DIT) واژۆکراوە، پشتگیریی دەکات لە فراوانکردنی چوارچێوەی بە ژمارەیی کردنی بەرنامەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتیی و بنیاتنانی حوکمڕانی ئەلیکترۆنیی لە هەرێمدا.

هاوبەشییکارییەکە بایەخ چڕدەکاتەوە لەسەر پشتگیرییکردنی بەژمارەیی کردنی سیستمی دابەشکردنی گشتیی (PDS) بەشە خۆراك وبەهێزکردنی هۆشیاریی گشتیی دەربارەی پرۆسەکانی بەژمارەیی کردن کە بەم دواییە ئەنجامدراون لەگەڵ بەهێزکردنی توانای کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر حوکمڕانی ئەلیکترۆنیی. هەروەها پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی پشتگیریی دەکات لە بنیاتنانی زەمینەی بنەڕەتیی داتاکان بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی پلانەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتیی ودڵنیابوون لەوەی کە پلانەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتیی یەکانگیرن لەگەڵ ستراتیژییەکانی حکومەتدا.

لەو بارەیەوە نوێنەری پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی لە عێراق  عەلی ڕەزا قوڕەیشی وتی: " پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی پابەندە بە پشتگیریکردن لە وەرچەرخانی ژمارەیی وەك ئامرازێك بۆ چاکسازیی لە پاراستنی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا". هەروەها وتی " ئەم هاریکارییە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو باشترکردنی سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتیی لە هەرێمدا لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی دڵنیابوون لەوەی هەرە دۆخناسکترین گروپەکان؛ منداڵان وگەنجان وژنان وبەساڵاچووان وکەمئەندامان وئاوارەکان توانای گەیشتنی دادپەروەرانەیان دەبێت بە سیستمێکی پاراستنی کۆمەڵایەتیی گشتگیر کە هەمووان لەخۆبگرێت".

بەڕێوەبردنی داتا یەکێکە لە ئاڕاستە ستراتیژییە سەرەکییەکانمان کە پێویستە داتا باوەڕپێکراوەکان لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە یەک بخرێن، ڕێک بخرێن و هاوبەش بکرێن لەگەڵ دامەزراوەی ناوخۆیی و دەرەکی دروست و گونجاو بۆ ئەوەی توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان پێ بدات. ئێمە پابەندین بە دروستکردنی سیستەم و داتابەیسەکانمان وەک سیستەمی زانیاریی دانیشتووان و سیستەمی بەڕێوەبردنی شوناسی دیجیتاڵی کە بەشێوەیەکی پارێزراو بەردەست بێت بۆ سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتی و سوپاسی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان (WFP) دەکەین بۆ هاوکاری و هەوڵ و ماندووبوونیان." هیوا ئەفەندی بەڕێوەبەری تەکنەلۆجیای زانیاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هاوکات هاریکاریی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی دڵنیابوون لەوەی دەستپێشخەرییەکانی بەژمارەیی کردن یەکانگیرن لەگەڵ ئامانجەکانی وەرچەرخانی ژمارەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها سیستمەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتیی باشترکراون و گرێدراون بە پلاتفۆرمە تەکنەلۆژییەکانی دیکەی حکومەتەوە.

#                                 #                          #

پرۆگرای خۆراكی جیهانیی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان گەورەترین رێكخراوی مرۆیی جیهانە کە چالاکییەکانی ڕزگارکردنی ژیان ئەنجام دەدات لە بارە  لەناکاوەکاندا و یارمەتییە خۆراكییەكان بەكاردەهێنێت بۆ زەمینە خۆشکردن بەرەو ئاشتیی وئارامیی وخۆشگوزەرانیی بۆ ئەو کەسانەی سەرپێی خۆیان دەکەونەوە لە ململانێ وکارەساتەکان وكاریگەرییەکانی گۆڕانی ئاو وهەوا.

  لە تویتەر لە گەڵماندا بن  @WFP_Iraq @wfp_mena @wfpgovts

 

Saif al-Tatooz

سەیف ئەلتاتوس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت