نووسینگەی هاوکاری هەڵبژاردن (OEA) سەکۆیکارێکی بۆ کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە نووسینگەی پارێزگاکانی هەولێر
ڕاوێژکارانی نووسینگەی مەیدانی هاوکاری هەڵبژاردن سەکۆیکارێکی دوو ڕۆژەیان بە ناونیشانی 'چەمکی جێندەر لە هەڵبژاردنەکان' لە هەولێر ڕێکخست لە ڕێکەوتی 1 بۆ 2 ـی ئاب. سەکۆیکارەکە چەندین بابەتی گرنگی سەبارەت بە جێندەر لە هەڵبژاردنەکان لەخۆگرت بووە وەک یەکسانی و دادپەروەری و جێندەر بە گشتی، یاسای هەڵبژاردن، کۆتای ئافرەتان و توندوتیژیی ئەنجامدراو بەرامبەر بە ئافرەتان لە هەڵبژاردنەکان. لە ماوەی ئەم ڕاهێنانەدا، بەشداربووان زانیاری و تێگەیشتنیان لە سەر ئەزموونەکانی پیاوان و ئافرەتان لە پرۆسەکانی هەڵبژاردن وەرگرت ، بە جەختکردنە سەر گرنگی بەشداری ئافرەتان لە پرۆسەکانی هەڵبژارن و بنیاتنانی دیموکراسیەت، پێشکەشکردنی ئامرازەكان بۆ کارمەندانی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بۆ شیکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنەکان لە دیدیکێکی جێندەرییەوە. شازدە بەشداربوو لە سەکۆیکارەکە بەشداربوو بوون ، شەشیان ئافرەت بوون. کارمەندانی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی کۆمسیۆن هەر یەک لە بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگا، سەرۆکی بەشی ڕاهێنان و کارمەندی ڕاگەیاندنی لەخۆ گرت بوو. هەروەها، پێنج بەرپرسی هەماهەنگی مەیدانی لە نووسینگەی نیشتیمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دوو کارمەندی نووسینگەی هەرێمی کوردستانی کۆمسیۆن ئامادەی ڕاهێنانەکە بوون.