لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕووداوێکی تەقینەوە لە شەت ئەلعەرەب لە نزیک بەسرە بووە هۆی کوژرانی ٢ کەس و بریندار بوونی ١ کەس

٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

بەسرە، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ – ئەمڕۆ دوو ئەندامی عێراقی لە تیمێكی جێبەجێکار کە بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چالاکیی مین کاردەکەن، لە ڕووداوێکدا لە شوێنی پاککردنەوەی تەقەمەنی بوونە قوربانی لە شەت ئەلعەرەب لە نزیك بەسرە لە باشووری عیراق کوژران و سێیەمیشیان بریندار بوو .

 ڕووداوەکە بەیانییەکی زوو لەو شوێنە ڕوویداوە کە لەلایەن ئەلخێبرا ئەلفنیا (AKAF) بەڕێوەدەبرێت، کە یەکێکە لە هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکانی UNMAS لە عێراق. ئاماژە بەوەشکراوە، باری تەندروستی بریندارەکە لە نەخۆشخانەیە جێگیرە.

ڕێکخراوی UNMAS لە عێراق و تەواوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خێزانی کوژراوەکان دەکەن و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکە دەخوازن.

ڕێکخراوی UNMAS لە نزیکەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین کاردەکات بۆ بەدواداچوون و پێداچوونەوە بە ڕووداوەکە بۆ ئەوەی تێبگەین کە ئایا هۆکاری ئەم ڕووداوە چی بووە و ڕێوشوێنی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەم جۆرە ڕووداوانە لە داهاتوودا.

(AKAF) لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هاوبەشی ڕێکخراوی UNMAS بووە و سەدان کەرەستەی تەقەمەنی لە ناوچەی شەتعەرەب هەڵگرتۆتەوە. کارەکانی پاککردنەوە زۆر گرنگن بۆ سەلامەتی کۆمەڵگا زیانلێکەوتووەکان و دەستڕاگەیشتن بە زەوی بە سەلامەتی بۆ چالاکییە کشتوکاڵییەکان و گەشەپێدان.

Pehr Lodhammar

پێر لۆدهامەر

فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين
فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین گەورە بەڕێوەبەری بەرنامە
پێر لۆدهامەر گەورە بەڕێوەبەری بەرنامەیە لە فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین لە عێراق ، ئەو کاروباری کارمەندە نێودەوڵەتی و خۆجێیەکان لە بەرنامەکە بەڕێوەدەبات وێڕای بەڕێوەبردنی پەوەندییەکانی کۆمەکبەخشان و کۆکردنەوەی سەرچاوەکان . وەکو داکۆکیکارێکی سەرەکی لە کەرتی کاروباری مین لە عێراق ، ئەو زۆر جار بەشداری دەکات لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و نوێنەرایەتی فەرمانگەکەشی دەکات لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان. بەڕێز لۆدهامەر هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە هەماهەنگی نێودەوڵەتی و یارمەتی مرۆیی و سی و یەک ساڵ شارەزاییشی هەیە لە بواری کاروباری سەربازی و مرۆیی پەیوەست بە مین.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين
فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت