تێکست و وێنەکان بەرهەمی نووسینگەی راگەیاندنی یونامییە
بەغدا، عێراق
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
یادکردنەوەی ڕۆژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دا، تا رادەیەک دەگمەن و دانسقە بوو. دوای دوو هەفتە لە تاوتوێ و پلاندانان و ئامادەکاریی چڕوپڕ، نمایشە ناوازە کە لە کاتژمێر ٧:٤٠ خولەکی ئێوارە و لە ئێوارەیەکی سارد و خۆشدا دەستی پێکرد.
ئێستا بە پێچەوانەی گەرمای بەتینی زۆربەی ساڵەکە، لە عێراق وەرزی زستانە کە رۆژ بە بێدەنگی لە ئێوارەیەکی زووتر ئاوا دەبێت و ئێمە لە ڕۆژێکی کورت و سارددا جێ دەهێڵێت.
لە گەرمەی هاتوهاواری بەغدای بە کەلتوور دەوڵەمەند و قەڵەباڵخیی لەڕادەبەدەری هاتوچۆی ئێواراندا، نووسینگەی راگەیاندنی یونامی نمایشەکەی خستە کار کە کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق لەسەر بەرزترین بینایەی بەغدای پایتەختی عێراق لەڕێگەی ٣ شاشەی زەبەلاحەوە دەخستەڕوو کە ڕووکاری "مۆڵی بەغدا" یان بە زنجیرەیەک وێنەی سەرنجڕاکێش بە تەواوی داپۆشتبوو بۆ گەیاندنی ئەو پەیامەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان چی لە #رۆژی_نەتەوە_یەکگرتووەکان و چی لە هەموو ڕۆژەکانی تردا پابەندیی خۆی تازە دەکاتەوە سەبارەت بە کارکردنی پێکەوەیی بۆ عێراقێکی سەقامگیر و خۆشگوزەران بۆ ئەوەی بتوانێت # ئامانجە_جیهانییەکان بکاتە ئامانج و #هیچ_کەس_پشتگوێ_نەخرێت.
ئەم نمایشە هەروەها دەرفەتێک بوو بۆ نیشاندانی ئەوەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کار بۆ بەدەستهێنانیان دەکات کە بریتین لە کارکردن بۆ ئاشتی بۆ پاراستنی ئایندەی گەنجانی عێراق و پەرەدان بە گفتوگۆی بنیاتنەر و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی لەگەڵ داننانیش بە جوانی و سادەیی و گەشەپێدانی هێز لە جۆراوجۆری و گەشەپێدانی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربڕین و یارمەتیدانی ڕزگارکەر بۆ ئەوانەی کە پێویستن.
لە وێنەی منداڵ تا بە ساڵاچووان، لە ڕاهێنانی پیشەیی و تەکنیکی تا گەشەپێدانی پڕۆژەی بەردەوام، لە بەهێزکردنی توانای ژنان تا دابینکردنی دادوەری بۆ قوربانییانی تاوانی شەڕ، نمایشەکە سەرنجی بینەرانی راکێشا لە گەنج و خەڵکی تر. شایانی باسە، نمایشەکە تا کاتژمێر ٨:٤٥ ی ئێوارە درێژەی کێشا.