لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ده‌رئه‌نجامه ڕووپێوه‌كى نوێ بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت لە عێراق

٠٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

هەولێر، 8 کانونی یەکەم/ديسەمبەر 2022  - ئەمڕۆ وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهاوبەشیی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) و  بە کۆمەکی ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)،  ڕووپێوى دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند (MSMEs)ی بۆ كه‌رتى تايبه‌ت‌ له‌هه‌رێمى كوردستان راگەیاند کە ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌ پارێزگاكان جێبەجێی کرد. ڕووپێوه‌كه‌ دەیان نیشاندەر دابین دەکات بۆ رێنوێنیکردنی سیاسەتەکان وستراتیژەکان بەئامانجی دۆزینەوەی رێگەکانی گوزەرانی بەردەوام، بەتایبەتی لەڕێگەی پەرەپێدانی دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند هەروەها دروستکردنی وێنەیەکی گشتگیری تايبه‌ت به‌ چاڵاکيه‌كانى ئابوورى.

بە هاوکاری دارایی ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)، رووپێوی دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەندی فەرمیی و نافەرمیی جێبەجێ کرا لە هەر چوار پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان: هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک. پێشتر هەمان رووپێو لە پارێزگاکانی بەغداد، بەسرە و نەینەوا ئەنجامدرا. رووپێوەکە داڕێژرا بۆ مەبەستی ئەنجامدانی شیکاریی هەمەلایەن بۆ پەیکەر، ئاراستە، چالاکیی کار، ئاستەنگ و دەرفەتەکانی دامەزراوەی زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند لە بازاڕی کاردا.

هەندێک لە ئەنجامە سەرەکییەکانی رووپێوەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق تیشک دەخەنە سەر نزمیی ئاستی بەشداری ئافرەتان لە خاوەندارێتی دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند (13%)؛ هەروەها پرسەکانی پەیوەست بە تەمویل و لاوازیی تۆڕبەندیی و کۆمەڵبەندیی دامەزراوەكانی زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) لە عێراق وتی: "دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند لە عێراق رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە. لەکاتێکدا ئێمە هەوڵ دەدەین ئاکامە کومەڵایەتی و ئابوورییەکانی کۆڤید-19 چارەسەر بکەین، ئەم ڕۆپيوه‌ جارێکی تر تیشک دخاتە سەر بایەخی کەرتی تایبەت لە عێراق بۆ دروستکردنی دەرفەتی بەردەوام و زۆر پێویست، بەتایبەتی بۆ توێژە دۆخناسکەکان. ئەم کارە گرنگە سەرکەوتوو نەدەبوو بەبێ هاوبەشیی بەهێزی وەزارەتی پلاندانان و کۆمەک و بەخشندەیی ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID).

دکتۆر دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە پاڵپشتیکردنی پرۆژەکە کردەوە و سوپاسگوزاری دەربڕی بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) و ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)، بۆ هاوکاریکردنیان لە داڕشتن و جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە لەکاتێکی گونجاو و بەردەوامبوونیان لە پاڵپشتیکردنی پلانی کار بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی توێژینەوەکە. بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم جەختی کرد لەسەر بەهێز کردنی کەرتی تایبەت بۆ جۆراوجۆر کردنی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، بۆیە، ئەم رووپێوانە کاریگەریان هەیە لەسەر رێکخستنەوەی پلانەکان بە ئاراستەی زیاتر خزمەت کردنی بواری ئابووری.

بەڕێز نیک هاکینس، راویژکاری ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)، جەختی کردەوە لە رۆڵی گرنگی دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند لە دروستکردنی ئابووری خۆجێی. بەرێز هاکینس وتی: "دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند شادەماری ژیانی هەر ئابوورییەکی تەندروستن. هەروەها دەرفەتی بەگەڕنەخراو دابین دەکەن بۆ لاوان و ئافرەتان و توێژە دۆخناسکەکانی دانیشتوان بۆ بەشداریکردن لە بازاڕی کار و بەدیهێنانی گەشەی ئابووری بۆ وڵات و سەقامگیریی درێژخایەن. ئێمە خۆشحاڵین بە هاوبەشیمان لەگەڵ هاوتاکانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەرتی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی گرنگی چاکسازیی کە دەبنە هۆی گەشەی دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند و زیادکردنی رۆڵیان لە ئابووری عێراق".

بەڕێز سیروان محمد، سەرۆکی دەستەی ئامار لە لایەن خۆیەوە ووتی: ئەنجام دانی رووپێوی دامەزراوە ئابووریەکان لە هەرێمی کوردستان دەکرێ بەکار بێ وەک سەرەتایەک بۆ تێگەیشتنی پێکهاتەی ئەو دامەزراوانە ودانانی سیاستەکانی پالپشت لە لایەن وەزارەتەکان بۆ بەشێکی بەرچاوی سێکتەری ئابووری.

ئەم رووپێوە بەشێکە لە رێکاری کۆمەکی چاکسازیی (مؤسسة التمويل للإصلاح)ی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) لە عێراق – کە ئامانجی پاڵپشتیکردنی چاکسازی ئابوری بەردەوام و بایەخی تایبەت دەدات بە هەژارانی وڵات و لەلایەن گەلی ئەمریکا بەڕێگەی ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)ەوە هاوکاری دارایی کراوە.

Mohammed Al-Bahbahanee

موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌هبه‌هانى

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
پسپۆڕى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

ڕێکخراوه‌كانى تری بەشدار بوو لەم دەستپێشخەرییە

USAID
United States Agency for International Development

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت