وتار
پەیامی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بە بۆنەی کۆتایی ساڵەوە
٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٢
بەو پێیەی لە کۆتایی ساڵ نزیک دەبینەوە، ئێمە وەک چۆن باوە چاوێک بە رووداو و دەسکەوتەکانی ساڵی رابردوودا دەخشێنینەوە و هەروەک چۆن هیوایەکانیشمان بۆ کاری باشتر لە ساڵی داهاتوودا دەخەینە ڕوو. نکووڵی لەوە ناکرێت کە ٢٠٢٢ ساڵی هەوڵدان بوو بۆ عیراق بەڵام تەنها کە ساڵ بەرەو کۆتایی دەچوو دامودەزگاکانی حکومەت توانییان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە کە ئەمەش بووە مایەی ڕەخساندنی هەلێکی زێڕین بۆ هەنگاونان بەرەو سەقامگیری و پێشکەوتن. دەبا هەموومان لە پێناو نەوەکانی داهاتوودا لە ساڵی ٢٠٢٣ و ساڵەکانی تریشدا بەیەکەوە کار بکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەموو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی عێراق دەبنەوە لەگەڵ فەراهەمکردنی مەودایەک بۆ گفتوگۆ و مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکانیش.
شایانی باسە، میراتی کەلتووری و ئاینی و نەتەوەیی دەوڵەمەندی وڵات و هەروەها هەڵکەوتەی جوگرافی و سەرچاوە بەکارنەهاتووەکانی بوونەتە مایەی توانایەکی لە ڕاددەبەدەر.
لەلایەکی ترەوە، عێراق، بەهۆی سەقامگیریی سیاسی و داهاتی جێگیرییەوە، هەلێکی زۆر ناوازەی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بە خێرایی گەشەپێدانی درێژخایەن بەدەست بهێنێت
بە مەرجێک دەرفەتەکان بە باشی بقۆزرێنەوە. هەر بۆیە خەڵکی عێراق ئایندەیەکی گەشیان هەیە چونکه ئەوان پێشتر بەسەر چەندین ناخۆشیدا سەرکەوتوو بوون.
من لەجیاتی تەواوی خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان هیوای کریسمسێکی خۆش و ساڵە تازەیەکی ئاسوودە و پڕ ئاشتی و تەندروستتان بۆ دەخوازم.
وتار لە لایەن
جینین هێنیس-پلاسخارت
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق
ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت
ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق