پلانی خۆجێی ڕێگرێكردن لە توندڕەوریی توندوتیژ لە موسڵ و تەلەعفەر ڕاگەیەنرا
٠٨ ئازار ٢٠٢٣
موسڵ – لە ڕێكەوتی ١ ئاداری ٢٠٢٣، حکوومەتی خۆجێیی نەینەوا بە شێوەیەکی فەرمی پلانەکانی کارکردنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویی توندوتیژ لە ڕۆژئاوا و باشووری موسڵ و ناوەندی تەلەعفەر ڕاگەیاند. مەراسیمەکە لە زانکۆی موسڵ بەڕێوە چوو، هەمان ئەو شوێنەی کە لەژێر داگیرکاریی داعشدا تێیدا مەنهەجێک داڕێژرا بۆ پەروەردەکردنی منداڵانی تەمەنی قوتابخانە لەسەر توندڕەویی توندوتیژ.
پلانەکان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا داڕێژراون بە ڕاوێژکاری ورد لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نیشتمانی و پارێزگای نەینەوا و کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵگا، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق و بەهاوبەشی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی. هەر یەک لە پلانەکان ئەو پاڵنه ر و هۆکارە سەرەکییانە دیاری دەکات کە مەترسی توندڕەوی توندوتیژ زیاد دەکەن و ئەو پێشنیارەنەش دیاری دەکات کە خۆڕاگری بنیات دەنێن و بەپێی تایبەتمەندیەکانی هۆکارەکان داڕێژراون.
ڕێزدار عەلی عومەر، بەرپرسی لێژنەی لاوەکیی ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویی توندوتیژ لە پارێزگای نەینەوا گوتی: “ڕۆڵی حکومەت ئامادەکردنی ژێرخانی پێویستە بۆ پاراستنی کۆمەڵگا لە توندڕەوی توندوتیژ. سەرنجی ئێمە لەسەر جێبەجێکردنی (ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژی کە دەبێتە ريگه خوشكه ر بۆ تیرۆر) دەبێت لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا، بە گرنگیدانی تایبە ت بە گەنجان و ژنان. هەروەها پێویستە سەرنجمان لەسەر یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بێت، چونکە ئەوەی کە پارێزگای نەینەوا جوان دەکات فرەچەشنییەیەکەتی. ئێمە ئاواتەخوازین کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو بین، هەر وەک ڕۆژانی ڕابردوو”.
سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، بەڕێز گیۆرگی گیگاوری ڕایگە یاند: "بەم پلانە خۆجێییانه ى کارکرن، کە یەکەمین سێ پلانن کە لە سەرانسەری وڵاتدا ڕابگەیەنرێن – ئێمە بە چاوی خۆمان دەبینین کە هەوڵە بەکۆمەڵەکانمان بەرهەمیان دەبێت. لەڕاستیدا، پلاندانانی خۆجێی کلیلی کاریگەربوونی پرۆژەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی توندوتیژە. ئەوەی کە وا دەکات ئەم هەوڵانە لەم واقیع و هەلومەرجە تایبەتانەوە هەڵبقوڵێت کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگە هەمەچەشنەکانی عێراق دەبنەوە بریتییە لە پلاندانانی خۆجێیی."
ئەم پلانانەی کارکردن لەسەر بنەمای توێژینەوە ى داڕێژراون گشتگیرن و لەسەر بنه ماى لەخۆگرتنی سەرتاسەری کۆمەڵگا و یەکسانیی جێندەر و مافەکانی مرۆڤ داڕێژراون و شێوازێك کە ڕاستەوخۆ یارمەتیدەر بن لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە لە ستراتیژی نیشتمانی حکومەتی عێراقدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژی کە دەبێتە ريگه خوشكه ر بۆ تیرۆردا هاتووە.
لە مەراسیمەکەدا کە بەرپرسانی حکومی لەسەر ئاستی قەزا و ناحیە و پارێزگاکان، نوێنەرانی زانکۆی موسڵ و کۆمەڵگەی مەدەنی تێیدا ئامادە بوون، دامەزراندنی دوو لیژنەی خۆجێیی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی توندوتیژ لە هه ر يه ك له قەزاکانى موسڵ و تەلعەفەر ڕاگەیەندرا – کە ئەم دوو ناوچەیە هەردووکیان لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی سەرەکیی لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە کرابوونە ئامانجی توندوتيژی و توندڕەوی. لیژنە ل خۆجێیه كان بەرپرسیار دەبن لە جێبەجێکردنی پلانەکانی کارکردنی خۆجێیی لە قەزاکانی خۆیان، بە پشتیوانی تەکنیکی و تواناسازی لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق.
توندڕەوی توندوتیژی کاریگەریی کارەساتبارانەی لە عێراقدا هەبووە، لەوانە ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ، وێرانکاریی بەربڵاو و قووڵبوونەوەی لێکترازانە کۆمەڵایەتییەکان. وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکانی کۆچی ناڕێک، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پابەندە بە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق کە ڕێبازێکی لەخۆگرتنی تەواوی کۆمەڵگا و تەواوی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندرەوەیی توندوتیژ پەیڕەو دەکات، لەژێر ڕۆشنایی توێژینەوەیەکی توندوتۆڵ و پێشکەوتوو کە لەسەر بنەمای گشتاندنی پرەنسیپەکانی یەکسانیی جێندەر و مافەکانی مرۆڤ داڕێژراون.