نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت کۆنفرانسی عێراق بۆ کەش و هەوا
بەسڕا – ١٢ی ئاداری ٢٠٢٣
بەڕێزان
میوانانی هێژا ، بەیانیتان باش
خۆشحاڵم بە ئامادە بوونم لێرە . ئەگەر ڕێگام پێدەن ، دەمەوێت دەستپێکی وتەکەم دەستخۆشی کردن بێت لە بەڕێز جاسم ئەلئەسەدی ، پابەندبوونی بەردەوامی بەڕێزیان بە پاراستنی ژینگە تەنها مایەی دەستخۆشی نیە ، بەڵکو کارێکی هەرە پێویستیشە.
ئێمە پێویستیمان بە کەسانێکی وەکو بەڕێز جاسم هەیە ، ئەوان بەئاگامان دەهێنن و امان لێدەکەن چاومان کراوە بێت ، ئەوان هۆکاری سەرەکین بۆ گۆڕان و خۆگونجاندن و پێشوەچوون .
خانمان و بەڕێزان ، پێمباشە بە ژمارە و پۆلێن و ڕێژەی سەدی بێزارتان نەکەم . چونکە شارەزایانی تر هەن ئەم کارە بە باشتر ئەنجام دەدەن و بە دڵنیاییەوەش لە کۆنفرانسەکە گوێبیستیان دەبن. لە بری ئەوە دەمەوێت هەستکردن بە پێویستی دەستبەجێ بگەیەنم.
ڕاستییەکە ئەوەیە ئالنگارە ژینگەییەکان هەڕەشەیەکی کاولکەرن و زۆر جاران بە هۆی سەرقاڵی بوون بە گوزەرانی ڕۆژانە پشتگوێ خراون. بەڵام لە کۆتاییدا گۆڕینی کەش و هەوا یەکێکە لە گەورەترین ئاڵنگارییە جیهانییەکان کە بە شێوەیەکی دەستەجەمعی دووچاری دەبینەوە. هەر بۆیەش ناکرێت ئاگاییمان لەسەری پەرش و بڵاو بێت . ئێمە پێویستییمان بە تەرکیزکردنە سەر و چاوکراوەیی هەیە.
نزیکەی پێش ساڵێک سەردانی هۆرەکانم کرد و بەڕێز جاسم پێشوازی لێکردم ، نیگەرانییەکانی خۆی پێڕاگەیاندم و مەترسییەکانی ڕوونکردەوە.
وەکو زۆرێک لە ئێوە ، دەرفەتی بینینی دیمەنە سروشتییە جوان و سەرنج ڕاکێشەکانم بۆ ڕەخسا. ئەو دیمەنە سروشتییانەی کە فرەچەشنی زیندەییەکەی تەنیا بە بایەخە کولتوورییەکەی یەکسان دەبێت.
بەڵام بەداخەوە ، هەروەک چۆن لە لایەن کەسانی تر ڕوونکراوەتەوە ، کەمبوونی ئاو لەم ناوچەیە بە تەنیا هەڕەشەیەک نییە ئاسۆ دیار بێت ئەوە ڕاستییە ئێستا لێرەیە.
ئەمە، هەرچۆنێک بێت، دۆخی ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکەش بەو شێوەیە، ڕاستە باشوری عێراق تا ئێستا زیانمەنترین ناوچەیە – بەڵام وشکەساڵیی زیانێکی ئێجگار گەورەی بە چالاکییە کشتوکاڵییەکانی باکوریش گەیاندووە کە سەبەتەی خۆراکی عێراقە.
خانمان و بەڕێزان ، سوێری ئاو و شۆڕەکات و بە بیابانبوون و دیارنەمانی زەوییە کشتوکاڵییەکان کەمتر نین لە نیگەرانییە ژینگەییە هەبووەکان ، هەروەکو وتم قەیرانی ئاو لە عێراق ڕاستییە.
پێش ساڵێک ، کاتێک ئەم بابەتەم لە کورتە وتەکەم وروژاند ، کەسێک کە "باوەڕی بە گوڕینی کەش و هەوا نیە" گومانی لە قسەکانم هەبوو وتی ئەوەی لە تۆ چاوڕوان دەکرێت تەرکیز کردنە لەسەر ئاشتی و ئاسایش. هەروەک ئەوەی هیچ پەیوەندییەک نەبێت لە نێوانیان .
بۆیە ڕێگام پێ بدەن لێرە دووپاتی بکەمەوە کە : گۆڕینی کەش و هەوا و کەمیی ئاو هۆکارەکانی چەندین جارکردنی مەترسییەکانن. و ئەگەر بە بێ چارەسەرکردن جێبهێڵدرێن ئەوا مەترسی هەژاری و نەمانی ئاسایشی خۆراک لەدەستدانی فرەچەشنی زیندەیی و ئاوارەبوون و کۆچکردنی زۆرە ملێ و نەمانی سەقامگیریی و ململانێکان زێدەتر دەکات. با زیاتر ڕاشکاوانە بدوێین :ئەمانە بە ڕاستی وا ڕوو دەدەن . عێراق دووچاری مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە.
با دوور نەڕۆین، ئەمەم چەندین جار لەگەڵ پارێزگار باسکردووە، لە بەسڕا لە چوار دەوری خۆتان بڕوانن، ئەو خانەوادانەی پێشتر بە دڵخۆشی و بۆ چەندین نەوە زەویەکانیان بۆ کشتو کاڵ بەکار دەهێنا ئێستا بەرەو شارەکان کۆچ دەکەن . نا لە بەر ئەوەی ئارەزوویان هەیە بەڵکو لەبەر ناچاری. ئەوان بژێوی ژیانیان لە دەست دەدەن و بژاردەکانی وەدەستهێنانی داهاتیش بۆیان بەرەو تەسک بوونەوە دەچن. لە لایەن خۆشیەوە شار دووچاری شەپۆڵێکی گەورەی هاتنی خەڵک دەبێتەوە کە خۆی بۆ ئامادە نەکردووە ، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین گەڕەکی هەژار نشینی گوزەران هەرە سەخت و خراپ.
بێگومان - هەروەها گرنگە لێرەدا ئاماژە بەوە بکەین کە زۆرێک، لە ئاڵنگارییە ژینگەییەکانی عێراق، بەڵام هەمووی نا، بۆ گۆڕانی کەش و هەوا دەگەڕێتەوە.
بۆ نمونە، ئاوی شیاو بۆ خواردنەوە و ژێرخانی ئاودێری و چآکردنەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو لە دواکەوتووە ، ئەوەی جێگای داخە سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ماوەیەکی زۆرە بەناکاریگەری بەڕێوەدەبرێن.
هەروەها لە بابەتە پەیوەندەکانی تر ، بەردانەوەی ئاو بۆ ناو عێراق بەشێوەیەکی چالاک لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە کەمدەکرێتەوە و گەشەی دانیشتوانیش بە دڵنیاییەوە ، هۆکارێکی ترە.
بەڵام دیسان قەیرانی ئاوی عێراق ڕاستیەو بە بیابانبوونیش بە نیگەرانییەکی سەرەکی دەمێنێتەوە . شەپۆلە توندەکانی خۆڵبارینی ساڵی پاریش نمونەیەکی تری ئەو بابەتەن .
شەپۆڵەکانی ڕەشەبا خۆڵبارینەکان وڵاتیان تەنی بەری ئاسمانیان گرت و خەڵکی بە دوای پەناگەدا دەگاڕان و تەنانەت دووچاری نەخۆشی و مردنیش بوونەوە. بە نەبوونی کاری پێکەوەیی و ئیرادەی سیاسی ئەوا مەترسییەکان زیاتر کەڵەکە دەبن.
خانمان و بەڕێزان ، ئەم کۆنفرانسە سەکۆیەکی گرنگە ، سەکۆیەکە بۆ دروستکردنی هاوبەشییەکان ، سەکۆیەکە بۆ هاریکاریکردن و هەماهەنگیکردن و هاوکاری .
پێمخۆشە ، سوپاسی جەنابی سەرۆک وەزیران موحەمەد شیاع سودانی بکەم ، بۆ کۆکردنەوەی هەمووان لێرە لەم هۆڵی کۆنفرانسە.
جەنابی سەرۆک وەزیران، دەزانم ئەمە پێشینە کارە بۆ تۆ ، لەوەش حەق لای ئێوەیە. دەمەوێت ئەوە دووپات بکەمەوە کە خاوەنداریتی هاوبەشی ئەم دۆسێیە هەرە گرنگە – لە نێوان هەموو پێکهاتە سیاسییەکان – گرنگی خۆی دەسەلمێنێت.
وە لە کاتێکدا دەبێت قسە دەربارەی پێویستیی کاری دەستەجەمعی و پێویستی کەمکردنەوە و خۆگونجاندن بکەین ، بەهەمان ڕادەی گرنگیش پێویستە تیشک بخەینە سەر دەرفەت و ئەگەرەکانی پەیوەست پێیان.
بۆ نمونە – جەنابی سەرۆک وەزیران خۆی ئەمەی باسکردووە- با بابەتی سوتانی گاز سەرەڕای لێچوون و بە فیڕۆچوونی گازی میثان ، سوتانی گازی سروشتی و بە هەڵمبوونی بەشێکی گەورەن لە فڕێدانە کاربۆنییەکانی عێراق . بەڵێ هەروەک جارێکی سەرۆک وەزیران پێش چەند حەفتەیەک باسی کردووە ، پێویستە ئەم کردارانە کۆتایی پێ بێت.
سەرەڕای ئەمانە ، ئەم کۆتایی پێهێنانە دەبێتە سەرەتایەک نوێ . ئەگەر عێراق توانی ئەو گازەی ئێستا دەسوتێت قەتیس بکات ئەوا کارەبای باشور بە تەواوی فەرهەم دەبێت. پێویستە هیچی تر بڵێم ؟
نمونەیەکی تر ، گواستنەوە بۆ وزەی خاوێن ، ئەمە تەنها دوورکەوتنەوە نیە لە بەکارهێنانی نەوت و گاز – بەڵکو هەنگاونانە بەرەو ئابووریەکی نوێ و سەوز.
ئابووریەک دەرفەتی نوێی کار و ژێرخانی نوێ دەهێنێتە ئاراوە . پێداویستییەکانی عێراقیش بۆ بونیاتنانی ئابووریەکی فرە چەشن فەراهەم دەکات. بە واتایەکی تر، هەموومان دەتوانین لەسەر ئەوە هاوڕا بین کە پشتبەستنی لە ڕادە بەدەر بە نەوت ستراتیژییەکی دروست نیە – لەبەر چەندین هۆکار.
ئەوەی دەیڵێم شێوەیەکی سەرەکی ئەوەیە : با تەنها باس لە مەترسییەکان نەکەین . هەڵکشانی هەستکردن بە داڕمان بەرەو بابەتەکان بەرەو ئیفلیجبوون دەبات .
بۆیە با ئەگەرە جۆراوجۆرەکانی بەردەممان بدۆزینەوە. ئەوانەش کە باوڕیان بە گۆڕینی کەش و هەوا نیە ، پێویستە دان بەوە بنێن کە کۆششە کراوەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕینی کەش و هەوا و خۆگونجاندن لەگەڵی دەبنە هۆکاری ڕەخساندنی دەرفەت، وەک کارامەیی سەرچاوەکان و پاشەکەوتکردنی تێچوونەکان و بەرەوپێشبردنی بەروبوومەکان و خزمەتگوزاری نوێ.
خانمان ، بەڕێزان ، هەندێک بە گۆڕانی کەش و هەوا دەڵێن "یەکسانبوونی گەورە"
ئەمەش راستە، ئەوە بۆ هەموومان دێت- بێ گوێدانە پاسپۆرت و پلەی مووچەمان . بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئێمە هەموومان یەکسان نین لە لاوازیی لە ڕووبەرووبوونەوەی مەترسییەکان.
کۆمەڵگا دێهاتییەکان و چینە هەژار و پەراوێزخراوەکان و کەمینە و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ژنان و کچان ئەوانە ئەو کەسانەن زیاتر بە دەست کێشەکان دەناڵێنن بە تایبەتیش کاتێک صاڵە لاوازەکان لەیەکتی گیر دەبن.
بۆ نمونە ، ژنانی دێهاتی کە زیاتر دووچاری نەهامەتییەکانی گؤڕانی کەش و هەوا دەبێت ، توانای گەیشتنی بە سەرچاوەکان و خزمەتگوزارییەکان و توانای بڕیاردان و گواستنەوەی پێویستی کەمترە.
بەشداریپێکردنی ئەم کۆمەڵە لە بڕیاردانی پەیوەست بە خۆگونجاندن و کەمکردنەوە کارێکی خێرخوازی نییە، جارێکی تر ، ئەمە دەرفەتێکە – دەرفەتێک دەتوانێت بەرسڤەکانمان دەوڵەمەند بکات و بیرۆکەی نوێش بهێنێتە ئاراوە.
دواجار، خانمان و بەڕێزان، با جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە : ئەو ئاڵنگارە ژینگەییانەی کە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە هەموویان ناوخۆیی نین ، پێشتر ئاماژەم بەوە کردبوو کە وڵاتانی دراوسێی عێراق چالاکانە کار دەکەن بۆ کەمکردنەوەی بەردانەوەی ئاو بۆ زێیەکانی عێراق ، ئەوە چ دەگەیەنێت؟ ئەمە ئەوە دەگەیەنێت عێراق بە تەنیا ناتوانێت ئەم کێشانە چارەسەر بکات. هیچ وڵاتێک ناتوانێت.
پێویستە ، گشت لایەنەکانی پەیوەندارەکان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن . هەر لە حکومەت و وڵاتانی دراوسێی و کۆمپانیا تایبەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامودەزگا داراییەکان و تا دەگاتە سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوە و کۆمپانیا بچووکەکان و گروپەکانی داکۆیکەر و ڕێکخراوە ناحکومییەکان. پێویستە لەسەر هەموومان ڕۆڵمان بگێڕین لەو ئەرکە مەزنەی کە چاوەڕوانمانە.
لەگەڵ هەڵکشانی ئاڵۆزبوونی ئاڵنگارییە پەیوەستەکان بە کەش و هەوا – کە سنوورەکان دەبەزێنێت و دابەشبوونەکان قوڵتر دەکاتەوە و هەڕەشە هەبووەکانیش چەندجار دەکاتەوە – بۆیە دووپاتی دەکەمەوە کە چڕکردنەوەی هەماهەنگی هەرێمیی زۆر پێویستە لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگترە ، هەرەوەک لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە ڕاڤە کرا .
لە هەموو کاتەکاندا ، نەتەوە یەکگرتووەکان لەو پەڕی ئامادە باشییە بۆ پاڵپشتیکردنی دپلۆماسیەتی ئاویی هەرێمی و پێشکەشکردنی هاریکاری تەکنیکی لە گفتوگۆکانی پەیوەست بە ئاو و یانیش کارکردن وەکو هاوبەشێک داوای گرێدانی گفتوگۆی کاریگەر بکات.
ڕاستییە ئازار بەخشەکە ئەوەیە کە زۆرێک لە ئاڵنگارییەکانی ئەمڕۆ سنووریان نیە و ڕووبەڕووبوونەوەشیان پێویستی بە هاریکاری توندوتۆڵ هەیە . ئێمە پێویستیمان بە یەکتر هەیە بۆ ئەوەی لە باشترین دۆخدا بین . بابەتەکە ئاوا ئاسانە.
لەم بوارەدا ، دەستخۆشی لە بەشدریکردنی حێراق دەکەم لە کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاو لە نیۆیۆرک لە مانگەدا بە دڵنیاییەوە بەشداریکردن لە ڕێکەوتنی ئاو پەیامێکی بەهێزە بۆ جیدی بوونی عێراق لە پەیوەندیکردن لەسەر ئاستی هەرێمی بە بەکارهێنانی چوارچێوەی ڕێکخراو.
لە کۆتاییدا ، هیوا ڕاستگۆکانمان لە میانەی ئەم کۆنفرانسە - لە بەسڕا – ئەوەیە عێراق دەست بە کردیەکی پلاندانی گشتگیر بکات.
کردەیەکی هاماهەنگییەکەی بەدامو دازگاکراو بێت و بە هێزیش بێت و دارایی تەواویشی لە بودجەدا بۆ تەرخان کرا بێت و کردەیەک نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشیکارانی تر بتوانن بە دواداچوونی بۆ بکەن .
کردەیەک عێراق تیایدا بتوانێت چالاکانە ڕووبەڕووی ئالنگارە ژینگەییە جۆراو جۆرەکان و مەترسییەکانی پەیوەست پێیانەوە ببێتەوە .
هیوای کۆنفرانسێکی بەرهەمدارتان بۆ دەخوازم
سوپاس