هەموو ساڵێک و بەدەر لە ڕۆژی لەدایکبوونی، عەلی بەتاسەوە چاوەڕێی ٣ی مانگی حوزەیرانە کە رۆژی جیهانیی پاسکیلە.
بەهۆی پەکخستنی سەفەر بە فڕۆکە دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید ١٩ لە ساڵی ٢٠٢٠، ئەو خولیای سەرکێشی کەوتە مێشکی بۆ سەرکەوتنی سەر شاخ بە پاسکیل. عەلی لەگەڵ چەند برادەرێکی رێککەوتن بەیەکەوە گەشتی هەفتانەی پاسکیلسواری ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی چێژ لە جوانیی وڵاتەکەیان وەرگرن. ئەوان هەر دووشەممەیەک بڕیاریاندا بە پاسکیل بە گەڕەکەکانی بەغدادا بگەڕێن و لەکۆتایی هەفتەکانیشدا ئەو تیمە چالاکە، کە لە ١٠ پاسکیلسوار پێکهاتبوون، گەشتی شوێنە مێژووییەکان و مۆنۆمێنتەکانیان لە پارێزگایە جۆراوجۆرەکانی عێراق دەکرد.
عەلی بە خەندەوە لەمبارەوە وتی "ساڵانێکی کە می خۆشی پاسکیلسواری بوو بۆ من." ئەو باسی لەوە کرد کە چۆن لەسەرەتا هەر بۆ خۆشی دەستی دایە پاسکیلسواری لە کەڕەکەکەی خۆیان لە بەغدا و هەروەها کە چۆن دواتر خولیا و پابەندی بۆ ئەم پیشەیە زیادی کرد و کە چۆنیش مێشکی هەستی بە ئارامی دەکرد. "باشترین سوودی بریتی بوو لە لایەنە تەندروستیەکەی."
شایانی باسە کە رۆژی جیهانیی پاسکیل لە ساڵی ٢٠١٨ بە بڕیاری ئەنجومەنی گشتی پەسند کرا لەگەڵ داننانیش هەروەها بە سادەیی و بەسوودیی پاسکیل وەک شیواز و چارەسەرێکی دڵخواز و جێگرەوە وەک بۆ کەمکردنەوەی کاربۆن و پیسبوونی ژینگە.
پاسکیل لە ساڵی ١٨٠٠ ەوە کەوتووەتە بواری کارپێکردنەوە وەک شێوازێکی خاوێنی هاتوچۆ کە تەنانەت بەکارهێنانی بۆ تەواوی گۆی زەوی و تەندروستی لەشیشمان لەڕووی خاوێنڕاگرتنی ژینگەوە بژاردەیەکی باش و بەسوودە بۆ ڕۆژگاری ئەمڕۆمان.
عەلی تەنانەت لە کاتی خۆڵبارین و گەرمای بەتین و سەرمای سەختیش زۆر بە دەگمەن واز لە پاسکیلسواری دەهێنێت و ئاواتی ئەوەش دەخوازێت کەهێل و رێگەی تایبەت بۆ پاسکیل هەبێت وەک بۆ نموونە ئەوەی لەم دواییەدا لە جادەی بەغدا دروست کرا کە ئەمەش وا لە پاسکیلسوار دەکات کە بتوانێت لەناو قەڵەباڵغی چڕدا خۆی رزگار بکات و پاسکیلسواریش وەک هەموو سوارڕۆیەکانی تر ڕێزی لێ بگیرێت و ببێتە مایەی هەڵمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی نیشتمانی سەبارەت بە ژینگەپارێزی.