نووسینی : سەنا کەریم ، نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی
لە دوکانە بچووکەکەی لە سوچێکی شاری بەغدا و چوار دەور دراو بە کاڵای چەرمیی و ئێکسوارات ، موحەمەد باقر لە سەر کورسیەک دانیشتووە و چەماوەتەوەو بە کارامەیی خەریکی نەخشاندنی جانتایەکی چەرمە بە بەکارهێنانی ئامێرێکی تیژی کارەبایی.
کاتێک دەربارەی ئیشەکەی پرسیاری لێکرا ، سەری بەرز کردەوە و بەهەمان رووخساری گرژی و بە متمانەوە وتی " خەریکی نەخشاندنی پیتەکانم لەسەر ئەم جزدانە" و دواتر دەستی کردەوە بە ئیشە وردەکەی .
و کاتێک داوای لێکرا کە پیتی "S" لەسەر جزدانێک بنەخشێنێت ، وتی " من تەنها بە خەتی عەرەبی کار دەکەم."
موحەمەد گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی کەڕادەیە لە شاری بەغدا و چەندین ساڵە خەریکی چەرمسازیە و ئەو پیشەیەش پێیدەوترێت سەرجچی کە لە وشەی سەرجی عەرەبی هاتووە بە واتای زینی ئەسپ دێت .
موحەمەد دەڵێت خەریکە ئەم پیشەیە لەناو دەچێت ، بەڵام بۆ من کارێکی باشە و هەندێک جار ڕۆژانە ١٠ سەعات کار دەکەم ، کارێک لە دوای باوکم و باپیرمەوە من بەردەوامی پێدەدەم . هەروەها وتی " هەوڵ دەدەین بە پێی توانا پارێزگاری لە کەلەپوری زیندوومان بکەین." لە کاتی قسەکانی ، کڕیارەکان سەیری ئیشەکانیانی ئەویان دەکرد کە ڕووکاری دوکانەکەیان ڕازاندبۆوە کە دەکەوێتە بازاڕی سەرای لە شەقامی جەنجاڵی موتەنەبی لە ناوەڕاستی شاری بەغدا.
موحەمەد لە وەسفی پیشەکەی بەردەوامە و دەڵی " سەرجچی پیتەکان لە سەر چەرم دەنەخسێنێت وەکو جزدان و جانتای دەستی و تابلۆ سەر دیوار و بەرگە چەرمییەکانی قورئانی پیرۆز و چەندین بابەتی تری لە چەرم دروستکراو."
زۆربەی نەخشەکانی باس لە مێژووی دەوڵەمەندی عێراق دەکات و ئەمانەش بە سادەیی لە سەر جزدانەکان ڕەنگیان داوەتەوە کە بە شانازییەوە لەسەرڕەفەکانی دوکانەکەی دایناون و بە پەندی پێشینانی عەرەبی و نووسینی ئیسلامی نەخشێنراون.
ئەو ئامانجانەی پشتگیری ئەم چیڕۆکە دەکات :
هەشتەمین ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام : كارى شايسته و گهشهى ئابوورى