لێدوانی ڕۆژنامەوانی

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان- یوئێن هابیتات عێراق بە سەرکەوتووانە کۆتایی بە پرۆگرامی "پشتیوانی بۆ بوژانەوەی شارەکان و بنیاتنانی ئاشتی لە ڕۆژئاوای نەینەوا" ڕادەگەیەنێت کە فەند کراوە لە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە

٣٠ ئاب ٢٠٢٣

دەستپێشخەری پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان (یو ئێن هابیتات) بۆ بوژانەوەی شارەکان دەستکەوتی بەرچاوی بەدی هێناوە لە ڕۆژئاوای نەینەوا، کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە فەندەکەی دابین کراوە و لە ژێر فەندی بەرنامەی ناوچەیی سندوقی متمانەی بەرپەرچدانەوەی قەیرانەکانی سوریا/سندوقی مەداد.

هەولێر، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣- پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان (یو ئێن هابیتات) لە عێراق بە شانازییەوە کۆتا کۆبوونەوەی لیژنەی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی "پشتیوانی کردنی بوژانەوەی شارەکان و بنیاتنانی ئاشتی لە ڕۆژئاوای نەینەوا" بانگهێشت کرد، کە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو ، ئەم دەستپێشخەرییە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە لەڕێگەی سندوقی متمانەی هەرێمیی بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانی سوریا (سندوقی مەداد) فەندەکەی دابین کراوە، پڕۆژەکە دەستکەوتی بەرچاوی بەدی هێناوە، کە ژیانی خەڵکی ڕۆژئاوای نەینەوای عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو باشتر کردووە.

بەڕێزعلي عمر خضر ، یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری ڕێکخراوەکان و ئاوارەکان و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن؛ بەڕێز وائل الأشهب، پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان لە عێراق؛ بەڕێز نایف سیدو قاسم، قائیمەقامی قەزای شەنگال؛ بەڕێز أحمد يوسف حمد ، قائیمەقامی قەزای بەعاج؛ و بەڕێز نشأت صادق محمد ، قائیمەقامی قەزای تەلەعفەر، بۆ پێداچوونەوەی دەستکەوتەکانی بەرنامەکە کۆبوونەوە. بەڕێز گێرهارد کراوس، بەڕێوەبەری بەرنامەی ناوچەیی سندوقی متمانە بەناوی یەکێتی ئەوروپا، جەختی لەسەر پشتیوانی بەهێزی یەکێتی ئەوروپا بۆ دەستپێشخەرییەکە کردەوە.

دەستپێک لە ساڵی ٢٠٢٠، بە وەبەرهێنانێکی بەرچاو بە بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ،  ڕێکخراوی (یو ئێن هابیتات) هەوڵەکانی لە قەزاکانی شنگال، بەعاج و تەلعەفەر چڕکردەوە. ئەم پڕۆژە گشتگیرە سێ بواری سەرەکی لەخۆوە گرتبوو: باشترکردنی بارودۆخی ژیان و شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو خەڵکانەی هەژارو بێ دەرامەتن و گەڕاونەتەوە ناوچەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا، بوژاندنەوەی بژێوی ژیانیان، و پاراستنی مافی نیشتەجێبوون و زەوی و خاوەندارێتی ئەو خەڵکانەی گەڕاوەنەتەوە زێدی خۆیان. لە ڕێگەی ئەم هەوڵانەوە، بەرنامەکە ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی بەردەوام کردووە، لە کۆتاییدا یارمەتی ٢٣٥ هەزار کەسی لە ڕۆژئاوای نەینەوا دا داوە.

بە درێژایی سێ ساڵی ڕابردوو، بەرنامەی فرەلایەنەی بوژانەوەی شارەکان کۆمەڵێک دەسکەوتی گرنگی بەدەستهێناوە، لەوانە:

 

·        گەشەپێدانی پرۆفایلی گشتگیری گەڕەکەکان لە ناوچە گرنگەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا.

·        بنیاتنانی ٣٢٣ یەکەی نیشتەجێبوون لە شوێنەکە ودابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی سەلامەت بۆ خەڵکانەی گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

·        نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی چوار قوتابخانەی بنەڕەتی بۆ زیاتر لە ٨٠٠ قوتابی.

·        نۆژەنکردنەوەی دوو یاریگای تۆپی پێ لەگەڵ ژووری گۆڕینی جل و بەرگ و لەگەڵ پێداویسیە تەندروستیەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، کە نزیکەی ٥٠٠ گەنج سوودی لێ دەبینێت.

·        دروستکردنی شوێنی سەوزایی و گۆڕەپانی یاری منداڵان لەگەڵ پێداویسیە تەندروستیەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، کە ژیانی نزیکەی شەش هەزار ئاوارە گەڕاوەکانی باشتر کردووە.

·        نۆژەنکردنەوەی دوو بازاڕ کە ٢٤ دوکانیان تێدایە، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی نزیکەی ٣ هەزار کەس.

·        ئاسانکردنی گەیشتن بە ئاو بە لێدانی دوو بیر و نۆژەنکردنەوەی یەکێکیان کە سوودی بۆ سێ هەزار کەس دەبێت.

·        دابینکردنی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ زیاتر لە ١٢٠٠ گەنج.

·        ئەنجامدانی هەڵمەتێکی هۆشیاری سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس.

·        دەرکردنی ٤٠٠٠ بڕوانامەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو خێزانانەی کە بەڵگەنامەی خاوەندارێتییان نییە.

·        پشتگیری یاسایی پێشکەش بۆ ١٠٥٠ ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان سەبارەت بە داواکاری قەرەبووکردنەوەی موڵک و ماڵ.

·        ڕێکخستنی کۆبوونەوەی هۆشیاری لەسەر مافی نیشتەجێبوون و زەوی و موڵک و ماڵ بۆ ٢٢٢٧ ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە.

·        ڕاهێنانی ١٨٣ کارمەندی حکومەتی ناوخۆیی لەسەر بەڕێوەبردنی مافی نیشتەجێبوون و زەوی و موڵکایەتی.

 

بەڕێز گێرهارد کرۆز بە ئاماژەدان بە پابەندبوونی درێژخایەنی یەکێتی ئەوروپا بۆ پشتیوانیکردن لە هەموو ئەو کەسانەی کە بەهۆی قەیرانەکانی سوریا و عێراقەوە زیانیان بەرکەوتووە، وتی: یەکێتی ئەوروپا بە خۆشحاڵییەوە پشتگیری لەم دەستپێشخەرییە چارەنووسسازە دەکات، کە بووەتە هۆی گەڕانەوەی بەردەوام و بوژاندنەوەی شارەکان و پێشکەوتنی ئاشتی لە ڕۆژئاوای نەینەوا، ئەم دەستکەوتانە بەڵگەی هاوکاری بەرهەمدارن لە نێوان حکومەتی عێراق و یەکێتی ئەوروپا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان (یو ئێن هابیتات).

بەڕێز وائل الأشهب ، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان لە عێراق، جەختی لەسەر ئەرکی ڕێکخراوەکە کردەوە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگای گشتگیر و سەلامەت و خۆڕاگر و بەردەوام. پێشوازی لە پشتیوانی ئەندامانی لیژنەکە کرد بۆ ئەم ئەرکە، کە ڕەنگدانەوەی میراتی نەتەوە یەکگرتووەکان-هابیتاتە کە هاوبەشیکردنە بۆ زیاتر لە ٢٥ ساڵ بۆ بەدەستهێنانی چارەسەری درێژخایەن، لە هاوکاری مرۆییەوە بۆ گەشەپێدان.

لە کاتێکدا ئاوارەبوونی ناوخۆ وەک ئاستەنگیەک  لە بەردەم عێراق ماوەتەوە، بەڵام هەوڵە هاوبەشەکانی یەکێتی ئەوروپا، ڕێکخراوی (یو ئێن هابیتات) و ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبردن هەنگاوی بەرچاویان بە ئاراستەی گەڕانەوەی بەردەوام و بوژانەوەی شارەکان و بنیاتنانی ئاشتی لە ڕۆژئاوای نەینەوا بەدەستهێناوە. بەڕێز علی عمر خضر، جێگری پارێزگاری نەینەوا، ستایشی ڕێبازی گشتگیرانەی بەرنامەکە و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر ناوچەکە کرد، هەروەها هیوای دەربڕی بۆ پرۆژە و وەبەرهێنانی زیاتر بۆ پاڵپشتیکردنی پابەندبوونی حکومەتی عێراق بە خۆشگوزەرانی گەلەکەی و ئامانجەکانی گەشەپێدان.

کۆتایی هاتنی پرۆگرامی "پشتیوانی کردن لە بوژانەوەی شارەکان و بنیاتنانی ئاشتی لە ڕۆژئاوای نەینەوا" بڕگەیەکی گرنگە لە هەوڵی باشترکردنی ژینگەی شارەکان بۆ زیانلێکەوتووەکانی ململانێ. لە ڕێگەی هاوکاری بەردەوام، ڕێکخراوی (یو ئێن هابیتات) عێراق و یەکێتی ئەوروپا عێراقیان لە گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام نزیک کردووەتەوە بە گرنگیدان بە دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتن بە خانووبەرەی گونجاو و سەلامەت و بەهای گونجاو و باشترکردنی ناوچە زەرەرمەندەکان.

staff

ئانا پێس

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
بەرپرسى پەیوەندیەكان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت