(وەرگێڕانی نافەرمی)
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەڕێز محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی کۆماری عێراق، کۆبووەوە. سکرتێری گشتی و سەرۆك وەزیرانی عێراق بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و بابەتەکانی جێی سەرنج و نیگەرانییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
هەروەها تاوتوێی هاریکاری نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتی عیراق کرا.
سکرتێری گشتی دووپاتی کردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی پابەندە بە پاڵپشتیکردنی حکومەت و گەلی عێراق.
نیویۆرك، ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣