یونیسێف ستایشى حکومەتى عێراق دەکات بۆ واژۆکردنى "جاڕنامەى گەنج و منداڵان و کرداری کەشوهەوایی"
٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
لەسەروبەندى رۆژى جیهانیى منداڵاندا، حکومەتى عیراق قەڵەمبازێکى گرینگ دەهاوێت بۆ خێراکردنى پێشڤەچوون سەبارەت بە "جاڕنامە"ى مافى منداڵان لە وڵاتدا.
![](/sites/default/files/styles/featured_image/public/2023-11/image002.jpg?itok=cQDbrm0Y)
بەغدا، 19ى تشرینى دووەمى 2023،یونیسێف ستایشى حکومەتى عیراق دەکات بۆ واژۆکردنى "جاڕنامەى گەنج و منداڵان و کارپێکردنى کەشوهەوا". ئەم واژۆکردنە نیشاندەرى پابەندیی بەهێزى حکومەتە بۆ جاڕنامەى مافەکانى منداڵان کە لەسەروبەندى رۆژى جیهانیى منداڵان و پێش " COP28" ئەنجام دەدرێت.
جاڕنامەى گەنجان و منداڵان و کارپێکردنى کەشوهەوا لەلایەن بەڕێز نیاز ئامێدییەوە، وەزیرى ژینگە، و بە ئامادەبوونى وەزارەتە پەیوەنددارەکان و منداڵان و گەنجان واژۆ کرا. ئەمە هەنگاوێکى گرینگە لە هەوڵەکانى عیراق بۆ بەدەمەوەهاتنی کاریگەریى قەیرانى جیهانیى کەشوهەوا و لەبەرچاوگرتنى ئەو کارە لەپێشینانەش کە لەلایەن گەنجان و مندالانەوە لەسەرتاسەر جیهاندا دەستنیشان کراون.
لەمبارەوە نوینەری یونیسێف لە عیراق، ساندرا لاتوف وتی "یونیسێف ستایشى حکومەتى عیراق دەکات بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنى شایستە بۆ تێگەیشتن لە مافەکانى گەنجان و منداڵان لەسەروبەندى رۆژى جیهانیی منداڵاندا. لە راستیدا، قەیرانى کەشوهەوا قەیرانى مافەکانى منداڵانە بەو پێیەى بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى و کەمیی ئاو و رووداوە ناخۆشەکانى کەشوهەوا دەبنە بەربەست بۆ تێگەیشتن لە مافە بنەڕەتییەکانى منداڵان."
حکومەتى عیراق جاڕنامەکەى لەساڵى 1994 واژۆ کرد و لەو کاتەشەوە چەندین هەنگاوى گرینگی بۆ تێگەیشتن لە مافەکانى منداڵان لە عیراق ناوە وەک دامەزراندنى "کۆمیسیۆنى خۆشگوزەرانیى منداڵان" و "پۆرتاڵى نیشتمانیى داتاى منداڵ" و هەروەها دەرکردنى یاساى چاکسازییەکانى بواری ماف و پاراستنى منداڵان بۆ گونجاندنى لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکاندا.
لاتۆڤ زیاتر وتیشى "من داوا لەهەموو پەیوەنددارانى ئەم بوارە دەکەم بۆ پەرەدانیان بە وەبەرهێنان لە گەنجان و منداڵاندا و بەرزکردنەوەى ئاستى وشیاری سەبارەت بە کارەساتەکان و هەروەها سووککردنى رێوشوێنەکانیش بەڵام بە زیاتر چەق خستنەسەرلەسەر ئەوانەى کە پەراوێز خراون. لە رۆژى جیهانیى منداڵاندا و هەروەها لە هەموو رۆژێکدا، یونیسێف هەر بە پابەند بە پشتگیریکردنى حکومەتى عیراق دەمێنێتەوە بۆ تێگەیشتن لە مافەکانى گەنجان و منداڵان و هەروەها خێراکردنى پێشڤەچوونیش سەبارەت بە "ئامانجە درێژخایەنەکانى گەشەپێدان".
رۆژى جیهانیى منداڵان بووەتە رۆژى جیهانیى یونیسێفیش بۆ کارپێکردن هەم بۆ منداڵان و هەم لەلایەن منداڵانیشەوە. رۆژى 20ى تشرینى دووەم ساڵیادى پەسندکردنى "جاڕنامەى گەنجان و منداڵانە". ئەوە ئەو رۆژەیە کە ئەو پرسە گرینگانەى کار دەکەنە سەر ژیانى منداڵان بە زەقى دەخرێنەڕوو لەگەڵ پشتگیریکردنیش لە بەشداریی گەنجان و منداڵان وەک داکۆکیکار لە مافەکانى خۆیان.
سەبارەت بە جاڕنامەى گەنجان و منداڵان و کارپێکردنى کەشوهەوا:
جاڕنامەکە لە کانونى یەکەمى 2019 لە میانەى "COP25" و لە رێوڕەسمێکى شکۆداردا کە لە لایەى سەرۆکایەتى "سى ئۆ پی 25 ى حکومەتى شیلى لە مەدریدى ئەسپانیا راگەیەندرا.
یونیسێف بە هاوکاری "یونگۆ" و "هاوپەیمانیی دەستپێشخەرىى مافى ژینگەیی" و بە پشتیگرىیى "سەرۆکایەتى" پێشەنگیى حکومەتەکان و خەڵکى گەنج لەسەرتاسەرى جیهاندا دەکات بۆ راگەیاندنى "جاڕنامە"کە وەک هەوڵێک بۆ خێراکردنى بەدەمەوەهاتنی گشتگیرانەى گەنجان و منداڵان سەبارەت بە کارپێکردن لەسەر کەشوهەوا لەسەر هەموو ئاستەکاندا. لەلایەکى ترەوە، "جاڕنامە"کە لەسەر چەند کاری لەپێشینە بنیات نراوە کە لەلایەن گەنجان و منداڵانەوە خرابوونەڕوو لەسەرتاسەرى جیهاندا.
هەروەها، "جاڕنامە"کە یەکەمە لەشێوەى خۆى بۆ پابەندکردنى "وڵاتەکان" بۆ بەهەندوەرگرتنى پێویستى و ماف و بوچوونى منداڵان سەبارەت بە گۆڕان و سیاسەتەکانى کەشوهەوا لەسەر هەموو ئاستەکاندا. ئەم چوارچێوە گشتگرە هەوڵ دەدات بۆ بەدەمەوەهاتنى ئەو راستییەى کە قەیرانى کەشوهەوا ماناى قەیرانى مافەکانى منداڵانیشە لەگەڵ تێگەیشتنیش کە تواناى زۆروزەوەندى گەنجان و منداڵان داینەمۆیەکى بەهێزى گۆڕانەکەیە. ئەو هەروەها دەشیەوێت ئاوڕ لەوە بداتەوە کە دەیەوێت منداڵان لە پلان و ستراتیژ و سیاسەتى کەشوهەوا دوور بخاتەوە.
ئەوەش زۆر پێویستە کە ئێمە منداڵان لە جەرگەى کارپێکردنى کەشوهەوا دابنێین و هەروەها وەبەرهێنان بکەین لە چارەسەرە کردەنییەکان کە دەبنە مایەى پاراستنى منداڵان لە کاریگەرییەکانى گۆڕانى کەشوهەوا. بەگەڕخستنى "جاڕنامە"کە کاریگەریى راگوزەرى دەبێت لەسەر مافەکانى منداڵان و هەروەها تواناى ئێمە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانى گەشەپێدانى درێژخایەنى رێککەوتنامەى پاریس.
سەبارەت بە یونیسێف:
یونیسێف لە هەندێ لە ناوچەى دژواردا کار دەکات لەپێناو گەیشتن بە منداڵە هەرە لانەوازەکان. لەزیاتر لە 190 وڵات و ناوچەدا، ئێمە کار بۆ منداڵان دەکەین لە هەموو شوێنێک بۆ دروستکردنى جیهانێکى باشتر بۆ هەمووان.
بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە یونیسێف تکایە سەردانى ماڵپەڕى رێکخراوەکە بکەن لەسەر:
ئه ليكس ري بول
![UN staff](/sites/default/files/styles/thumbnail/public/2024-04/MicrosoftTeams-image_2.png?h=6c83441f&itok=1NcrHkuP)