لێدوانی دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق و سەرۆکی یونامی، بۆ میدیا لە بەغدا، مەزارگەی پیرۆزی ئەبو حەنیفە، ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
٣٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٤
سڵاو و رەحمەتی خوای گەورەتان لێ بێت
شەرەفمەندم بە سەردانیکردنی مەزاری پێشەوا ئەبوحەنیفەی نوعمان ، کە شاری بەغدا بە شانازییەوە گڵکۆکەی لەخۆ گرتووە ، زیاتر لە ملیارێک موسڵمان لەسەرتاسەری جیهان شوێنکەوتەی پێشەوا ئەبو حەنیفەن . هەروەها شەرەفمەندم بە بینینی کۆمەڵێک لە شێخ و پیاوانی ئایینی مەجمەعی فیقهی گەورە زانایان بۆ بانگەواز و فەتوا ، کە دانایی و چاکە و پەرۆشیی بۆ ئەم وڵاتە ئازیزە ، بە ڕابردوو و ئێستا و ئایندەوە لێم بەدیکردن. ئەم سەردانە دەرفەتێک بوو بۆ وتووێژ کردن لەگەڵ ئەم زانا و شێخ و پیاوە ئاینییانە دەربارەی ئەو پرسە گرنگانەی دووچاری عێراق و ناوچەکە دەبنەوە لەم قۆناغە هەستیارەدا ، هەروەها سڵاو و هیواخوازی سەرکەوتنیان لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەم پێگەیاندن .
لە سەرەتای وتەکەمدا ، دەمەوێت ئەوپەڕی پێزانینی خۆم بۆ مەجمەعی فیقهی دەرببڕم سەبارەت بەو پێشوازیە گەرمەی لە سەردانەکەم کرا ، ئەمەش ڕەگدانەوەی توندوتۆڵی پەیوەندییەکانی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە ئایینیەکانی عێراقە ، ئەم پەیوەندییە بەردەوام لەسەر بنەمای هاوکاری بونیاتنراوە بۆ پتەوکردنی ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری عێراق.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ، تاوتوێی بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکەمان کرد و جەختم لەسەر گرنگی بە دانایی و هێوریی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسەکان کردەوە و بەرژەوەندییەکانی عێراقیش لەسەرووی هەمووان بێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە لەوانەیە ببنە بەربەست بۆ پێشوەچوون و خۆشگوزەرانی لەعێراق ، چ لە ڕووی ئاڵنگارە ئەمنی و یانیش سیاسی و یاخود کۆمەڵایەتییەکانەوە بێت ، سەرەرای گرژییەکانی ناوچەکە کە پیویستی بە هەماهەنگی بەردەوام هەیە لە نێوان وڵاتان و دامەزراوە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکانەوە .
هەروەها باسی بارودۆخی غەزە و ئەو باردۆخە مرۆییە سەختەشمان کرد کە دووچاری گەلی فەلەستینی بۆتەوە ، تیایدا هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان و سکرتێری گشتیم بۆ ڕوون کردنەوە کە بریتیە لە هەوڵدان بۆ کۆتایهێنان بە ململانیکان لە غەزە و ڕاگرتنی دەستبەجێی گشت کردە جەنگییەکان ، ناکرێت جیهان دەستەوەستان بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کۆژانە مرۆییە. ئێمە هەموومان خوازیارین کۆششە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان کۆتایی ئەم ململانێیە خوێناوی و کارەساتبارەی بە شێوەیەکی خێرا و بەردەوامی لێ بێتە بەرهەم .
نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە وەستان شانبەشانی عێراق و پابەندبوونی خۆی بە بەردەوامی پشتگیرییکردنی گەلی عێراق لە کۆششەکانی بۆ سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی دووپات دەکاتەوە . بێگومان ئەم هاوکارییە بەرهەمدارە لەگەڵ مەجمەعی فیقهی بنەمایەکی سەرەکیە بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراق و ناوچەکە .