بەغدا، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ - نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی) پێشوازی لە پشتگیریکردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ بڕیارەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ درێژکردنەوەی ماوەی دوو ساڵی ئەرکی دەستەی کۆمیساریای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆماری عێراق.
یونامی جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوونە دەستوورییەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکاتەوە کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. نێردەکە ئامادەیی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق بە پێشکەشکردنی هاوکاری تەکنیکی بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق بۆ بەجێگەیاندنی ڕۆڵی گرنگی خۆی لە دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و باوەڕپێکراو و شەفاف و لە کاتی خۆیدا.