لێدوانی ڕۆژنامەوانی

دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی UN و سەرۆکی نێردەی یونامی لەگەڵ بەڕێز محەمەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆك کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کۆدەبێتەوە

٠٦ شوبات ٢٠٢٥

بەغدا، ٦ی شوباتی ٢٠٢٥

ئەمڕۆ لە بەغدا، دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی)، لەگەڵ بەڕێز محەمەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆك کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی، کە ئێستا بە سەردانێك لە #عیراقە، کۆبووەوە. لە نێو پرسگەلێك کە تاوتوێیان لەبارەوە کرا بریتیبوون لە پێشهاتە هەرێمایەتییەکان و کاریگەرییەکانیان و هەوڵەکان بۆ پشتیوانی لە سەقامگیریی هەرێمەکە و هەروەها هاوکاریی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆماری ئیسلامی ئێران.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت