کەربەلا، ٥ی تەموزی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، سەردانی پارێزگای کەربەلای کرد و لەلایەن جەنابی بەڕێز نسەیف جاسم ئەلخەتابی، پارێزگاری کەربەلاوە پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ جەنابی پارێزگاردا، چەقی گفتوگۆیەکان لەسەر چەندین بابەت بوون وەک گەشەپێدان لە پارێزگایەکەدا و بەشداریی چالاکانەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ڕێگەی ئاژانسە تایبەتمەندەکانییەوە. لای خۆیەوە، بەڕێز ئەلحەسان دەسخۆشی لەو پێشکەوتنانە کرد کە لەو پارێزگایەکەدا بەدەست هاتوون و هەروەها گرینگیشیان لەسەر ئاستی نیشتمانیدا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەڕێز ئەلحەسان ئارەزوومەندیی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەربڕی بۆ پشتگیریکردنی گەشەپێدان و باشکردنی خزمەتگوزارییەکان لەسەرتاسەری عێراقدا بە پارێزگای گەشەکردووی کەربەلاشەوە. ئەو جەختی لەسەر گرینگیی درێژەپێدانی هاوکاری کردەوە لەنێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراقدا.
دکتۆر ئەلحەسان هەروەها متمانەی خۆی لەسەر توانای عێراق دەربڕی سەبارەت بە بەرەوپێشچوون بۆ قۆناغی تازەی گەشەپێدان و هەروەها سەبارەت بە توانای زانستی و مرۆیی عێراق و خەڵکەکەشی هەم لە ناوەوە هەمیش لە دەرەوەی وڵاتدا.
دەقی تەواوی وتەکانی بەڕێز نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی لەم بەستەر (لینک) ەی خوارەوە بەردەستە: https://youtu.be/__fpGS1fLsg