لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پاڵپشتیی وەزارەتی تەندروستی دەکات بە کۆمەڵێك هاوکاریی تەکنەلۆژیایی پزیشکی بۆ بەهێزکردنی هەوڵە نیشتیمانییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڤید-١٩

٢١ شوبات ٢٠٢١

بەغداد، عێراق، 21ی شوبباتی ٢٠٢١ – ئەمڕۆ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، کۆمەڵێک کەلوپەل و پێداویستیی پزیشکی بەخشی بە وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق. ئەمەش بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی هەوڵە نیشتیمانییەکان لەچوارچێوەی ئامادەکاری و ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای جیهانی کۆڤید-١٩لەناوەڕاستی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و پەرۆشییەکانی دەرکەوتنی جۆری نوێی ڤایرۆسەکە لەوڵات.

ئەم کۆمەکە پێكهاتبوو لە ١٢٩ پالێت کە تەواوکەری دوو کۆمەکی پێشترە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە بەهای زیاتر لە ٥ میلیۆن دۆلاری ئەمەریکی. کەلوپەلە تەکنۆلۆژییە پزیشیکیەکان بریتیی بوون لە پێداویستی و ئامێری بەشی چاودێری چڕ و پارچەی یەدەگی ئامێری ئۆکسجین کە پێشتر لەلایەن ڕێکخراوەوە دابین کرابوون لەکاتی قەیرانی کەمی ئۆکسجین لە تەممووزی ٢٠٢٠. کۆمەکە کەلوپەلی خۆپارێزی تاکەکەسیشی لەخۆگرتبوو، هەروەها ئامێری هێلکاری دڵ و ئامێری پێوانەی ئۆکسجین وقەرەوەێڵە و پێداویستی دیکەی نەخۆشخانە و ئامێری چاودێریکردنی باری نەخۆش. هەموو ئەمانەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ هێشتنەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆڤید١٩ لەئاستێکی نزم و دەستنیشانکردنی خێرای جۆری نوێی ئەم ڤایرۆسە.

تاوەکو کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، کۆمەکی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی کرد بەبڕی زیاتر لە ١٢٠ تۆن لە کەلوپەل و پێداویستی پزیشکی و ئەمبیولانس بە بەهای ٤.٣ میللیۆن دۆلاری ئەمەریکی تاوەکو نەخۆشخانەکانی عێراق و خزمەتگوزاری تەندروستیی نیشتیمانی بەهێز بکات. ئەم پاڵپشتییە کاریگەریی زۆری کردە سەر چارەسەر و دەرئەنجامی ژمارەیەک لە تووشبووانی توندی ئەم پەتایە و بەشی چاودێری چڕ.

"ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەهەماهەنگیی بەردەوام دایە لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستیی عێراق و پاڵپشتی تەکنیکی و کردەیی و لۆجیستیکی دابین دەکات بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەم وکوڕییانەی لەم ماوە هەستییارە دێنە پێش ". د.ئەحمەد زوێیتن وایگووت، سەرۆک و نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەعێراق. هەروەها گوتیشی "ئامانجی سەرەکییمان ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ و کەمکردنەوەی مردن و پەککەوتنە بەهۆی ئەم پەتایە و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەکارییەکانە بۆ کوتانی سەرکەوتوو بۆ پاراستنی تەندروستکاران و ئەو هاووڵاتییانەی مەترسییان لەسەرە و هەموو هاونیشتیمانییانی عێراق لەسەرتاسەری وڵات".

عێراق یەکەم حاڵەتی تووشبوونی بە کۆڤید ١٩ تۆمارکرد لە شووباتی ٢٠٢٠. لەوکاتەوە عێراق ژمارەی تووشبووانی لەسەر ئاستی ناوخۆ بەهێواشی بەرزبووەوە تاوەکو لەمانگی تەمموزی هەمان ساڵ بەشێوەیەکی خێرا بەرزبوویەوە. ژمارەکان بەرەوە کەمبوونەوە چوون کاتێک لەکۆتاییەکانی ٢٠٢٠ نزیک بووینەوە، بەڵام بەم دواییانە دووبارە بەرزبوونەتەوە و پەرۆشییەکانیشی زیاتر کردووە لە شوبباتی ٢٠٢١. تاوەکو ١٨ی شووباتی ئەمساڵ، ٦٥٣،٥٥٧ حاڵەت و ١٣،٢٠٤ مردن بەهۆی ئەم پەتایە تۆمارکراوە.

ئەو پاڵپشتییە لەم کاتە گونجاوە بۆ هاووڵاتییانی عێراق نەدەکرا بەبێ دڵسۆزیی بەشدارییەکانی خەڵک و حکومەتی کوێت، خەڵک وحکومەتی ئەڵمانی و ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی.



# # #

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆڤید-١٩، سەردانی ئەم بەستەرانە بکە:

- لاپەڕەی ئۆفیسی ناوچەیی http://www.emro.who.int/health-topics/corona-virus/index.html

- لاپەڕەی ئۆفیسی عێڕاق http://www.emro.who.int/countries/irq/index.html



کۆمەڵێک بەستەری بەسوود لەسەر پاڵپشتییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێڕاق لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڤید-١٩ (٢٠٢٠ - ٢٠٢١)

http://www.emro.who.int/irq/iraq-news/who-establishes-isolation-unit-in-hamam-aleel-field-hospital-to-support-the-treatment-of-internally-displaced-covid-19-patients.html

http://www.emro.who.int/irq/iraq-news/who-hands-over-essential-health-commodities-to-the-ministry-of-health-to-contain-covid-19-in-iraq.html

http://www.emro.who.int/irq/iraq-news/who-procures-13-ambulances-to-enhance-the-response-to-covid-19-and-other-medical-services-in-hard-to-reach-areas.html

http://www.emro.who.int/irq/iraq-news/who-provides-support-to-bridge-the-shortfall-in-oxygen-supplies-in-iraq.html

 

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان

Mohammed Qader

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
Communications Officer

پاولين ئه‌جيلۆ

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت