لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لە ڕاپۆرتێکى نوێدا: گرنگیدان بە ژینگەیەکى بەردەوام زۆر گرنگە بۆ چاککبوونەوەى عێراق لە ڤایرۆسى کۆرۆنا

٢٨ شوبات ٢٠٢١

بەغدا، 28 شوبات 2021 – بۆ چاکبوونەوەیەکى کارا لە پەتای ڤایرۆسى کۆرۆنا، پێویستە لەسەر عێراق هەر لەسەرەتاوە کە کاربکات لە پێناو ژینگەیەکى بەردەوام، ئەمەش بە پێى نوێترین ڕاپۆرت کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بەهەماهەنگى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە.

راپۆرتەکە لێکۆلینەوە لەسەر کاریگەرى ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆی ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکات لەسەر ژینگە عێراق، و چۆنیەتى بەرەنگاربوونەوەى ئەو بارودۆخەى ئێستا کە بەهۆى ڤایرۆسەکەوە هاتۆتە ئاراوە لە وڵاتدا. و لەگەڵ ئەمەشدا پێشنیار بۆ سیاسەتەکان لەم بارەیەوە دەخاتەڕوو بۆ حکومەتى عێراق، سیستەمى نەتەوە یەکگرتووەکان، و هابەشەکانى پەرەپێدان، ئەمەش لە پێناو پتەوکردنى بەردەوامیپێدراویی ژینگەیی و هەنگاونان بۆ پێشەوە لە بنیاتنانەەوە بەشێوەیەکى باشتر پاش ئەم پەتایە.

ئەمیان پێنجەمیین ڕاپۆرتە لە زنجیرە ڕاپۆرتێکەکانى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کە جەخت دەکاتە سەر کاریگەریەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سەر عێراقدا، کە دەرخەرى ئەوە کەوا چۆن ئەم پەتایە وای کردووە کە لاوازی لە ژینگەى عێراقدا دروست بێت کە پێشتریش بەهۆى ململانێیەکان زیانى پێگەیشتووە، هەروەها بەهۆی نەبوونى چاککسازیی گرنگ لە هەردوو کەرتى گشتى و فەرمانڕەواییدا، و لە دەستدانى دەستکەوتەکان لە بوارى پەرەپێداندا. ئەم ڕاپۆرتە تیشک دەخاتەسەر چاڵاکییە نایاساییەکان کە زیانى بەژینگە گەیاندووە وەکو ڕاوە ماسی بەشێوەیکى ڕێگەپێنەدراو و لەگەڵ برینى دار و درخەت و هتد.

لەگەڵ ئەمەشدا ئەم ڕاپۆرتە روونى دەکاتەوە کە چۆن ڤایرۆسکە بووه هۆى ئەوەى کە هەندێک کاریگەرى نەرێنى لەسەر ژینگە دروست بێت، وەکو زۆربوونى پاشماوە پزیشکییەکان، هەروەها لەلایەکى ترەوە تیشک دەخاتە سەر کاریگەى ئەرێنی کە دروست بووە، وەکو باشتربوونى کاتى هەوا و سیستەمە ژینگەییەکان. و ڕاپۆرتەکە پێشنیار دەخاتە بەردەست بۆ چارەسەرکردنى هۆکارە سەرەکییەکانى لاوازیی ژینگەیی بە تێپەربوونى کاتدا.

لەم بارەیەوە خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق گوتى: " ناکرێت کاریگەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر ژینگەى عێراق لە چوارچێوەى هەوەڵەکانى چاکبوونەوەدا فەرامۆش بکرێت. و گشتاندنى هەوڵەکان بۆ ژینگەیەکى بەردەوامیپێدراو کارێکى زۆر گرنگە بۆ هەنگاونان بەروپێشەوە بەشێوەیەکى باشتر، و لەهەمان کاتدا دەبێت چارەسەرێکى بنەڕەتى بکرێت بۆ لاوزیی ژینگەیی کە بۆتە بەربەستێک بۆ پێشکەوتنى وڵات و بەدیهێنانى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام"

وهەروەها گوتى: " بۆ پێشەوە دەڕوانین بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتى عێراق و هاوبەشە سەرەکییەکانمان، وەک بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە بۆ باشترکردنى سیاسەتەکان و ژێرخان و ئەو سەرچاوانەى کە پێویستن بۆ پتەوکردنى ژینگە و سەوزایی و چاکبوونەوە لەم قەیرانەدا”.

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان سوپاسگوزارى خۆى ئارستەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە دەکات بۆ هاوبەشی و بەشداربوونى گرنگەکەى لەم ڕاپۆرتەدا لەسەر کاریگەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر بەردەوامى ژینگە لە عێراق. ڕاپۆرتەکە لەم لینکەدا بخوێنەرەوە.

ئەو ڕاپۆرتانەى کەپێشتر بڵاوکراونەتەوە لە چوارچێوەى ئەو زنجیرە ڕاپۆرتانەى بۆ هەڵسەنگاندنى کاریگەرى کۆمەڵایەتى و ئابوورى ڤایرۆسى کۆرۆنا: https://bit.ly/2ZU6WEe

 

Fay Daoud

فه‌ى داوود

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
سه‌رۆك تيم، راگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت