لێدوانی ڕۆژنامەوانی

راگەیاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە پەتای ڤایرۆسی کڕۆنا (کۆڤید ١٩)

١٩ ئازار ٢٠٢٠

بەغدا، ١٩ی ئاداری ٢٠٢٠:- هەڕەشەی پەتای ڤایرۆسی کڕۆنا لەسەر تەواوی جیهان و ناوچەکە و عێراق هەر درێژەی هەیە لەگەڵ کاریگەریەکانیشی لە سەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا.

تاکە چارەسەریش هاوکاری و هەماهەنگییە لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا و هەر کەسەو پیویستە چی لە دەستی بێت بۆ پێشپێگرتن لە تەشەنەکردنی ئەم نەخۆشییە بیکات.

تا ئەمڕۆش مەبەست لەو رێوشوێنە هەمەلایەنانەی کە عێراق گرتوونیەتەبەر بەرگرتنە لە تەشەنەکردنی ئەم پەتایە. هەرچەندە ڕەنگە ئاسان نەبێت بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق درکی بەو ڕاستییە کردووە کە تا ئێستا لەسایەی ئەم هەوڵانەدا عێراق توانیویەتی تا رادەیەک بەر بە تەشەنەکردنی بگرێت.



بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوویی هەنگاوی پێشپێگرتن هەرگیز نابێت وأمان لێبکات کە ڕازی بین چونکە شەڕەکە لەمە گەورەترە و هەر بۆیە گردبوونەوە دەبێ بەزوویی سنووردار بکرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە سوپاسەوە دەڕوانێتە هەنگاوی دڵسۆزانەی دەسەڵاتەکانی ئاینی لە دانانی تەندروستی گشتی پێش هەموو شتێکی تر و هەروەها مانەوەیان لە ماڵ لەجیاتی ئەنجامدانی سروتی ئاینی بەکۆمەڵ تا کۆتاییهاتنی ئەم پەتایە. لە لایەکی ترەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسخۆشی لەو رێوشوێنانە دەکات کە حکومەتی عێراقی گرتۆیەتەبەر لە رێگرتن لە گردبوونەوەی خەڵک کە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر تەندروستی گشتی.

بە دڵنیاییەوە هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە تا ئێستا لە پێشگرتنی ئەم پەتایە بەدەستهاتوون هەر هەمووی تووشی شکست دەبن گەر خەڵک وەک ئەوەی لەم رۆژانە دەیکەن بە کۆمەڵ گردببنەوە. هەر بۆیە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوا لە خەڵک دەکات کە خۆیان لە گردبوونەوەی بەکۆمەڵ، وەک بۆ نمونە چالاکی وەرزشی یان ئەنجامدانی سرووتی ئایینی بەکۆمەڵ، دوور بگرن هەرچەندە ئەمە ڕەنگە تا ڕاددەیەک لەم وەرزەی بۆنە و ئاهەنگەدا قورس بێت بەڵام هێشتاش پێویستە بیر لە خەڵکی تر بکەینەوە بۆ ئەوەی لەم پێشگرتنە لە تەشەنەکردنی ئەم پەتایە یارمەتیدەر بین.

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت