لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ وەزارەتی تەندروستی لە داواکردن لە خەڵکی بۆ بەزاندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆڤید -١٩ بە مانەوە لە ماڵەکان و پەیڕەوکردنی توندی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و پاک و خاوێن ڕاگرتن

٢٢ ئازار ٢٠٢٠

بەغدا. ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٠- جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی وەزارەتی تەندروستی کە داوا لە عێراقییەکان دەکات لە سەرتاسەی وڵاتدا پابەندی ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکانی بەرپرسانی تەندروستی و ئاینی و مەدەنی و ئاسایش بن بۆ جێبەجێکردنی تێکەڵ نەبوون و ئەوپەڕی پاک و خاوێنی بۆ ئەوەی خێزان و کۆمەڵگاکانیان بپارێزن لە هەمبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

نوێنەری تایبەت دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری تەندروستی بەڕێز جەعفەر عەلاوی وتی "من لێرەم بۆ ئەوەی جەخت لەسەر پشتگیری خۆمان بکەینەوە بۆ هەوڵەکانی ئەوان و هەروەها هەوڵە بێکۆتاکانی کارمەندانی بواری پزیشکیش کە بەڕاستی پاڵەوانی ونی ئەو بوارەن لە شەڕکردن دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید ١٩) ئالنگارییەکە پێشتر وێنەی نەبووە دەبێت زۆر بە هەند وەربگیرێت و کاتیش نەماوە تا بە فیڕۆ بدرێت"

بێگوومان کۆمەڵگاکان رۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەیە هەم لە بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە و هەمیش لە پێشپێگرتنی. پاکڕاگرتنی تەندروستی و بەتایبەتیش دەست شۆردن و تێکەڵنەبوون و سنووردارکردنی پەیوەندیگرتن دەبنە مایەی بەرگرتن لە تەشەنەکردنی خێرای ئەم ڤایرۆسە.

نوێنەری تایبەت سەرسامی خۆی دەربڕی بەو ڕێوشوێنە چوارچێوە فراوانانەی کە لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە گیراونەتە بەر لەم بارەیەوە وتی " نابێت ئێمە بتۆقین بەڵکو پێویستە ڕێگری لە تۆقین بکەین بەڵام ئەمەش مانای ئەو نییە کە گوێی بە ڕێنماییەکان نەدەین. لەم رۆژانەدا تێبینی ئەوەمان کردووە کە هەندێ کەس بێ هیچ بیانوویەکی ڕەوا یان قەدەغەی هاتوچۆیان شکاندووە یانیش وەک پێویست پابەندی رێنماییەکان نەبوون. من حەز دەکەم بەوانە بڵێم کە ئێوە گیانی خۆتان و خێزانەکەتان و خۆشەویستانتان و تەواوی کۆمەڵگا دەخەنە مەترسییەوە.

تەندروستی گشتی لە پلەی یەکەمی سەرلیستەکانە. ئێمە هەموومان ، هەموو میللەت و گەلان لەم خاڵە بەیەکەوەین. هەروەها نوێنەری تایبەت وتی دابڕاندن و خۆ دابڕین و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی نابنە مایەی شەرم . ئەمانە لە سەرتاسەری جیهان ڕوودەدەن.

" نابێت گردبەەنەوەی جەماوەری بکرێت جا گردبوونەوەی وەرزشی یان کەلتوری یانێش ئاینی بێت. حەز دەکەم پێزانینی خۆم دووپات بکەمەوە بۆ هەموو بانگەوازییەکانی دەسەڵاتە ئایینییەکان بۆ پابەندبوون بە ڕێنمایی و ئاگادارییەکان و مانەوە لە ماڵەوە و مانەوە بە بێوەیی"

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت