لێدوانی ڕۆژنامەوانی

کۆڤید ١٩ : ژمارەکانی لە شوێنە ڕاستەقینەکانی خۆیان دانا

٠٣ نیسان ٢٠٢٠

کۆڤید ١٩ هەڕەشەیەکی جیهانیی بێوێنەیە کە پێویستی بە وەڵامدانەوەی تۆکمەی حکومەت و کۆمەڵگا و تاکەکانەوە هەیە.

حکومەتی عێراق بە یارمەتی تەواوی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و تەواوی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، هەر زوو کەوتەخۆ بۆ بەرزەوتکردنی تەشەنەکردنی پەتایەکە. دەسەڵاتە ناوخۆیی و نیشتمانی و هەرێمییەکانیش رێوشوێنی توندیان گرتەبەر بۆ کەمکردنی ژمارەی تووشبوون و پێشگرتن بە تەشەنەکردنە خێرایەکەی ڤایرۆسەکە. ئەم رێوشوێنە خۆپارێزییە زووانەش یارمەتی دواخستنی بەرزبونەوەی چەماوەی تووشبوونیان دا و دواتریش بوونە مایەی تا ڕاددەیەک کەمکردنی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی توشبوون.

لە عێراق و شوێنەکانی تریشدا بێگومان چەندین حاڵەتی تۆمارنەکراویش هەن بەهۆکاری ترس یان هەندێ نەریتی کەلتووریی وەک ناوزڕاندن یان هەندێ نەخۆش کە نیشانەکانیان دەستنیشان نەکراون یان کەموکوڕی لە پڕۆسەی چاودێری و سنوورداریی پشکنینەکان. چەندین تووشبوو تەنها پێویستیان بە چارەسەر هەیە لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشییەکە. ئەمە نەک هەر دەبێتە مایەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەڵکو دەبێتە مایەی زیادبوونی رێژەی مردنیش.

لە ڕاستیدا، حاڵەتە قورس یان چاکبووەکان بە تۆمارنەکراوی دەمێننەوە لە کاتێکدا حاڵەتە تۆمارکراوەکانی قۆناغی ئەمدواییە زیاتر بەشێوەیەکی نەگونجاوانە ئەگەری سەر دانەواندنیان بۆ نەخۆشییەکە هەیە.

لە کاتێکدا حکومەت بە داتایەکی ناتەواوەوە مامەڵە لەگەڵ بارە تەنگەتاوییەکی زۆر ئاڵۆز دەکات، پێویستە لەسەر داکۆکیکردن لە راپۆرتدانی سەربەخۆ بەردەوام بێت بەو پێیەی کە ئازادیی ڕادەربڕین یەکێکە لە کۆڵەگەکانی دیموکراسی. واڵایی و لێپێچینەوە و پرسیاری بنیاتنەرانەش دەبنە مایەی رەخساندنی هەل بۆ دەسەڵاتەکان بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان بە ڕوونی نیشان بدەن و بەمەش متمانەی گشتیی بنیات بنێن. هەر لە ڕاستیشدا، ئەوە لە کاتی قەیراندایە کە ڕاپۆرتدانی بەرپرسانە لەوپەڕی گرینگیدا دەبێت. دەبا لە شەڕی کۆڤید ١٩ هەر بە یەکگرتوویی بمێنینەوە.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت