لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین هێنیس-پلاسخارت، پڕبەدڵ هیوای ڕەمەزانێکی ئاشتی و تەندروستتان بۆ دەخوازێت

٢٣ نیسان ٢٠٢٠

بەغدا، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠:- رەمەزانی پیرۆز مانگی ئاشتی و بەخۆداچوونەوەیە کە تێیدا موسڵمانان خۆیان بۆ رۆژوو و خواپەرستی تەرخان دەکەن لەگەڵ جەختکردنەوەشیان لەسەر لێبوردەیی و ئەنجامدانی کاری خێرخوازی لەگەڵ خەڵکی هەژار و نەدار. 

لە کاتێکدا پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا زەبرێکی کوشندەی ئابووری و دەروونی لە عێراق و سەرتاسەری جیهان داوە و بووەتە مایەی ماڵنشینی و خۆدابڕین و قەدەغەی هاتووچۆ و لێکدوورکەوتنەوەش، مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ هەڵوێستەکردن و پاراستنی ئەوەی کە هەمانە و ئاگالەیەکتربوون و ئارامکردنەوەی مێشکەکان. خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هیوای ڕەمەزانێکی خۆش و ئاسوودەتان بۆ دەخوازێت. ڕۆژانی خۆشترمان لە پێشە. ڕەمەزانتان پیرۆز بێت.

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت