وێڕای دەستخۆشی لە په‌سندكردنی كابینه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه‌ی عیراق، نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر پێكهێنانی ته‌واوی كابینه ده‌كاته‌وه بۆ به‌خێرایی زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییە پەرەسەندووەکان
٠٧ ئایار ٢٠٢٠
بەغدا،٧ی ئایاری ٢٠٢٠:- وێڕای دەستخۆشیکردن لە پەسندکردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ كابینه‌ی مستەفا كازمی و زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین هێنیس-پلاسخارت، داوای پێكهێنانی ته‌واوی كابینه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی تازه بتوانێت به خێرایی به‌ره‌و ئاوڕدانه‌وه له ئاڵنگارییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایش و سیاسه‌ت و ئابوری و ته‌ندروستی هه‌نگاو بنێت.
"حکومەت روبەڕووی دۆخێکی سەخت بووەتەوە کە هه‌رگیز بواری کات بە فیڕۆ دان نییە. پێویستە ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانی ئابوری، کە بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە زیاتر دژوار بووە، ببێتە کاری لەپێشینە. شانبەشانی ئەمەش، ئاڵنگارییە هەڵواسراوەکانی تریش پێویستە بێ دواکەوتن چارەسەر بکرێن وەک دابینکردنی خزمەتی تەواو و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و به‌هێزكردنی حوکمڕانی و دادوەری و لێپێچینەوە."
خاتو پلاسخارت پشتگیریی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی بۆ حكومه‌تی عیراق له روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵنگارییانه دووپات كرده‌وه.
"حکومەتی تازەی عێراق پێویستە هەنگاوی بەرەوپێش بنێت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ڕاستەقینە. راسته ئاڵنگارییەکان زۆرن به‌ڵام هەلەکانیش هه‌ر زۆرن. نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی یارمەتیدانە بۆ دەستنیشانکردنی هەلەکان و چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکان لەگەڵ هاوبەشانە کارکردنیش لەگەڵ عێراقییەکان بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی سەقامگیر و خۆشگوزەران بۆ وڵاتەکەیان."