لێدوانی ڕۆژنامەوانی

كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR)پێشوازی لە هاریكارییەكەی حكومەتی یابان دەكات، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید-19 (COVID-19) لە عێراق

١١ ئایار ٢٠٢٠

به‌غداد - عيراق 11ى ئايارى 2020: كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR) پێشوازی لە هاریكارییە نوێیەكەی حكومەتی یابان دەكات كە پێكهاتووە لە 1.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید-19 (COVID-19)، بۆ ئاوارە ناوخۆییەكان، گەڕێنراوەكان و پەنابەران لە عێراق.

دابینكردنی بودجە نوێیەكە لە كاتێكی قەیراناویدا گەیشتووە كە زۆربەی كۆمەڵگەكان بە هۆی سنووردارێتییەكانی كۆڤید-19 (COVID-19)ـەوە كەوتوونەتە ژێر كاریگەرییەوە، بە تایبەت ئەو كۆمەڵگەیانەی كە زۆرترین مەترسیان لەسەرە. دابینكردنی بودجە نوێیەكە پاڵپشتی دەكات لە كەمپەینەكانی بەرزكردنەوەی هۆشیاری لەسەر گواستنەوە و ڕێگریكردنی كۆڤید-19 (COVID-19)، لە بەجێهێنانی پێویستییەكانی ئەو خێزانە ئاوارانەی كە مەترسییان لەسەر، بە هەمان شێوە، دەستگەیشتن بە كەلوپەلە تەندروستییە بنەڕەتییەكان و پۆشاكی پارێزەر، بۆ ستافی پزیشكی لە سەنتەرە تەندوستییە سەرەتاییەكان و بەرپرسان لە خاڵە سنوورییەكاندا، دەستەبەر دەكات. هەروەها لە ڕێگەی ئەم هاریكارییە دڵفراوانانەیەوە، كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR) پاڵپشتیی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەكات لە پارێزگاكانی دهۆك و هەولێر، تاوەكو ڕاهێنان لەسەر ناساندن و دەستنیشانكردن و بەڕێوەبردنی دۆسیەی حاڵەتە گوماناوییەكانی كۆڤید-19 (COVID-19) ئەنجام بدەن.

باڵیۆزی یابان لە عێراق، ڕێزدار هاشیمۆتۆ ناوفومی ئاماژەی بەوە كرد "بە سەرنجدان لەوەی كە لە ئێستادا كۆڤید-19 (COVID-19) هێرشی كردۆتە سەر سەرتاسەری جیهان، زۆر گرنگە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە ئەرك و هەڵمەتی هاوبەش ئەنجام بدەن، وە هیوادارم یارمەتییەكەی وڵاتی یابان لە ڕێگەی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR)ـەوە یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆڤید-19 (COVID-19) لە عێراق" هەروەها وتیشی "لە وا بارودۆخێكی سەختدا، پێم خۆشە هاوكاریی حكومەتی نوێی عێراق بكەم و لە مەودایەكی فراوانی پرسەكاندا لە نزیكەوە هەرەوەزییان لەگەڵدا بكەم."

نوێنەری بریكاری كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR) ، خاتوو فلیپا كاندلەر، وتی "لە ماوەی ئەم تەنگەژە جیهانییەدا، هەموومان كەوتینە ژێر كاریگەرییەوە. كاریگەرییەكەی لەسەر كۆمەڵگە زیانهەڵگرەكان زۆر توندتر بوو. ئەم هاریكارییە دڵفراوانانەیە كە لە كاتێكی زۆر گونجاودا بوو یارمەتی هەوڵەكانمان دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید-19 (COVID-19)دا. دەستەبەركردنی تەندروستیی كۆمەڵگەكان بەشێكە لە پشتیوانییەكان"

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڕەوشەی ئێستا، كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR) چەند ڕێكارێكی گرتۆتە بەر تاوەكو بەردەوامی بدات بە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و درێژە بدات بە ئامادەبوونی لە مەیدانەكەدا. لەم هەلومەرجەی ئێستادا، زۆربەی خزمەتگوزارییە بنچینەییەكان لە كامپەكان و ئەو ناوچانەی كە ڕێژەیەكی زۆر لە دانیشتوانی ئاوارە لە خۆ دەگرێت بەردەواميان بە كارەكانیان داوە، هەروەها كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR) شێوازی كاری خۆی بە شێوەیەك گونجاندووە تاوەكو دڵنیا بێت لەوەی كە لە دوورەوە بەردەوامی دەدات بە گەیاندنی یارمەتییەكانی، لەوانە ڕاوێژی یاسایی، چاودێریكردنی پاراستن لە ناو چالاكییەكانی تردا لە كاتی ڕەچاوكردنی دووریی كۆمەڵایەتیدا.

لە وەڵامی داواكارییە جیهانییە مرۆڤدۆستانەكەی كۆڤید-19 (COVID-19)، یابان بە دڵفراوانییەوە 23.9 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بەخشیوە تاوەكو دەستبەجێ یارمەتی كۆمەڵگە ئاوارەكان بدات لە سەرتاسەری جیهاندا.

حكومەتی یابان چەندین ساڵ یەكێك بووە لە گەورەترین بەخشەر و پاڵپشتی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR).

 

Firas Al-Khateeb

فيراس ئه‌لخه‌تيب

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
به‌رپرسى راگه‌ياندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت