لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لە ساڵیادی ئەنجامدانی تاوانی دڕندانە دژی ئێزیدییەکاندا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سڵاو بۆ خۆڕاگریی ئەو کۆمەڵگایە دەنێرێت و داوای ڕێککەوتنیش بۆ سەقامگیریی زیاتر دەکات

٠٣ ئاب ٢٠٢٠

بەغدا، ٣ی ئابی ٢٠٢٠:- لە ساڵیادی وەبیرهێنانەوەی ئەو تاوانە قێزەونانەی کە ٦ ساڵ لەمەوبەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش دژی ئێزیدییەکان ئەنجامی دا، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، ستایشی خۆڕاگریی ئەو کۆمەڵگایەی کرد لە پاراستنی کەلتور و خاکیان و هەروەها، سەرەڕای بەربەستە سەختەکانیش، مکوڕبوونیان لەسەر مافەکانی خۆیان.

ئەو هەروەها داوای لە بەغدا و هەولێریش کرد بۆ هەرچی زووە گەیشتن بە رێککەوتن بۆ رەخساندنی کەشێکی لەبار و ئارام بۆ ئەوەی ئەم خەڵکە گیر خواردووە بتوانن سەرلەنوێ ژیانیان بنیات بنێنەوە.

لە ساڵی ٢٠١٤دا، داعش، بۆ بەتایبەتی بە ئامانجگرتنی ئێزیدییەکان و لە شاڵاوێکی پێشتر نەخشەبۆداڕێژراودا، پەلاماری ئەو کۆمەڵگایەی دا کە بووە مایەی کوشتار و وێرانکارییەکی زۆر . لە ئەنجامدا، بە هەزاران کەس ڕوویان لە شاخەکان کرد و چەندانیش کوژران و ژن و منداڵەکانیش بە دیل گیران و دواتریش بەکۆیلە کران و لە ئەنجامیشدا ڕوبەڕووی چەندان تاوانی قێزەونی سێکسی بوونەوە و ئەمەو جگە لەوەی چەندانی تریش تا ئێستا هەر بێسەروشوێنن و هەتتا ئەوانەش کە رزگاریان بووە بەدەست ئازاری دوای کارەساتەوە دەناڵێنن بەتایبەت ژنان کە بەردەوام ڕوبەڕووی ناوزڕاندن و نکووڵی لێکردنی کۆمەلگا دەبنەوە . سەرەڕای کاریگەریی ئاسەواری ئەم دڕندەییە و کاریگەریی ئاڵنگارییە سیاسیی و ئاسایشی و ئابوورییەکانی ئێستاش ، کەچی هێشتا یەزیدییەکان هەر بە مکوڕی دەمێننەوە لەسەر بنیاتنانی ئایندەیەکی گەشتر .

لەمبارەوە خاتوو پلاسخارت وتی "من دڵخۆشم بە بڕیاری شێلگیرانەی ئێزیدییەکان بۆ گەڕان بەدوای ئازادی و دادپەروەری بۆ کۆمەلگایەکەیان هەرچەندە کۆژانەکانیان کۆتایی نەهاتووە و ئازاری شەنگالیش بەهۆی نەبوونی سەقامگیریی و خزمەتی پێویست و ئیدارەیەکی یەکگرتووەوە هەر درێژەی دەبێت."

ئەو هەروەها دەپرسێت "ئەرێ بۆ دەبێ ئەوانە هەر باج بدەن ?"

وێڕای دووپاتکردنەوەی داواشی لە هەردوو حکومەتی بەغدا و هەولێر بۆ پەلەکردن لەچارەسەرکردنی ئەم بارودۆخە و گەیشتن بە رێککەوتن، خاتوونەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی "ئێمە باش دەزانین کە دەکرێ چارەسەری درێژخایەن بدۆزرێتەوە. لەلایەکی ترەوە، فەرمانڕەواییەکی سەقامگیر و دابینکردنی ئارامی پاڵنەری سەرەکیی ئەم کۆمەڵگایەن بۆ گەشەکردن و بنیاتنانەوە. ئێمە قەرزاری قوربانیان و ڕزگاربووان و هەستی هاوبەشی مرۆیانەین."

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت