لێدوانی ڕۆژنامەوانی

شەش ساڵ دوای جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان، وەبەرهێنان لە خزمەتگووزاریەکان بە کارێکی یەك لاکەرەوە دادەنرێت بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئێزیدیەکان

١٦ تەمووز ٢٠٢٠

هەولێر/ شەنگاڵ ١٦ تەمموزی ٢٠٢٠ - پاش تێپەربوونی شەش ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان، نزیکەی ٢٠٠ هەزار ئێزیدی هێشتا ئاوارەن و زۆربەیان لە کەمپەکان دەژین کە تەنها چەند کاتژمێرێك دوورە لە شوێنی ڕەسەنیان کە سنجارە لە پارێزگای نەینەوا لە عێراق .سەرەڕای نزمی ئاستی گەڕانەوە لە پێشوودا، مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ زیادبوونێکی بەرچاوی بەخۆوە دیوە لە گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ شەنگاڵ.

بەپێی هەڵسەنگاندنێك کە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ئەنجامیداوە، نزیکەی ٨,٥٨١ کەس (١,٦٥٧) خێزان گەڕاونەتەوە بۆ شەنگاڵ لە نێوان ٨ی حوزەیران تاکو ١٠ی تەمموزدا. ئەمە زیادبوونێکی بەرچاوە بە درێژایی ساڵانی پێشوو - لە مانگی ئایار و حوزەیرانی ٢٠١٩دا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ تەنها ١,٥١٢ کەسی تۆمارکردووە کە گەڕاونەتەوە شەنگاڵ و بعاج. زۆرینەی گەڕاوەکان کە لە (%٨٣)ن لە پاڕێزگای دهۆك گەڕاونەتەوە، لەکاتێکدا گەڕاوەکانی تر لە شوێنەکانی تری نەینەوا گەڕاونەتەوە کە لە (% ١٧)ن یاخود لە هەولێرەوە کە لە (<%١)ن. هۆکارەکانی گەڕانەوە بۆ شوێنی ڕەسەن جۆراوجۆرە: هەندێك ئاماژەیان بە باشتر بوونی ڕەوشی ئاسایشی ناوچەکە کردووە، لابردنی مینەکان یان بۆمبی چێنراو، و هەروەها دووبارە بوژاندنەوەی ژێرخانی گشتی لە هەندێ ناوچە پاڵنەرن. سەرکردەکانی کۆمەڵگە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خۆجێیی، ڕێکخراوەکانی ناحکومی، و هەروەها گەڕاوەکانی تر هانی ئاوارەکان دەدەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ڕەسەنیان.

پاڵنەرێکی تر لە پشت زیادبوونی ژمارەی گەڕاوەکان، بڵاوبوونەوەی جیهانی ڤایرۆسی کۆڕۆنایە. ئەم پەتایە بووەتە هۆی ئەوەی ئەو ئاوارانەی کە لە کەمپەکان دەژین زیاتر لاواز بن بۆ تووشبوونیان بەم پەتایە لەبەر ئاستەنگیەکان بۆ پەیڕەوی کردنی دووریی کۆمەڵایەتی ڕاسپێردراو و هەروەها کەم و کوڕی بۆ بەدەست هێنانی ئاوی گونجاو، تەندروستی گشتی و هەروەها چاودێری تەندروستی . هەروەها دانانی بەربەست بۆ هاتوچۆ، یارمەتی ڕێگەگرتنی بڵاوبونەوەی کۆڕۆنای دا و بووەتە هۆکارێک بۆ جیابوونەوەی ئەو خێزانانەی کە بەخێوکەری خێزانەکەیان ڕووی لە نەینەوا کردووە بۆ کارکردن، لەکاتێکدا ئەندامانی تری خێزانەکە ماونەتەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق. بۆیە لە بڕی ئەوەی کە ڕووبەڕووی جیابوونەوە ببن بۆ چەند مانگێکی زیاتر، هەندێ لە خێزانەکان بڕیار لەسەر هەڵبژاردەیەکی سەخت دەدەن بۆ یەکگرتنەوەیان لە شەنگاڵ، ئەگەر چی بارودۆخەکە هێشتا ئەستەمیش بێت.

ساڵیادی شەشەمی جینۆسایدی ئێزیدیەکان لە ٣ ی ئابە . ئێستا لە هەموو کات زیاتر ئێزیدیەکان پێویستیان بە پشت بەستنە بە ئیرادەی بەکۆمەڵ لە لایەن هەریەك لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەروەها حکومەتی نیشتیمانی لە عێراق بۆ گەڕانەوەی فەرمانڕەوايى خۆجێی، باشتر کردنی ئاسایش و هەروەها دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانیان بە شکۆمەندی. وەبەرهێنان لە شەنگاڵ وەبەرهێنانە لە گەشەپێدانێکی بەردەوام بۆ مەودایەکی درێژخایەن لە ناوچەکەدا، و هەروەها هەوڵدانێکی فراوانترە بۆ بنیاتنانی ئاشتی لەسەرتاسەری باکووری عێراق.

بەڕاستی زۆر گرنگە کەوا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەروەها حکومەتی عێراقی ئەو کەسانە بپارێزێت کە دەگەڕێنەوە و ئاسانکاری بکات بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی زێدی ئێزیدیەکان. پشتگیری کردن پێویستە بۆ چاكکردنەوەی ڕێگاکان، قوتابخانەکان، سەنتەرەکانی تەندروستی وهەروەها نەخۆشخانەکان، پەناگەکان، ئاو، تەندروستی گشتی، و خزمەتگوزاریەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، هەروەها بژێویەکانی ژیان. ئەمە ڕاستە بە شێوەیەکی تایبەتی دەربارەی باشووری شەنگاڵ، کە زیاترین زیانی لێکەوتۆتەوە و هەروەها بووژاندنەوەیەکی لەسەرخۆتر بەخۆیەوە دەبینێت، لەبەر نیگەرانیەکانی گەيشتن و ئاسايش.

سەرەڕای دووبارە بنیاتنانەوە، پێویستیەکی بەپەلە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە گرنگەکانی ئاسایش و فەرمانڕەوایی خۆجێی. نووسینگەکانی حکومەتی خۆجێی پێویستە دووبارە بکرێنەوە و هەروەها چاك بکرێنەوە بۆ ئەوەی دانیشتوانی ناوچەکە بتوانن خزمەتگوزاریەکانی بەڕێوبردنی بنچینەیەکان وەربگرن کە زۆر پێویستن لەکاتی تەنگانەدا، لەکاتێکدا خزمەتگوزاریە گرنگەکانی وەکو چاودێری تەندروستی، خوێندن و هەروەها دادگای یاسایی پێویستە بپاڕێزرین.

ڕێکخراوی نادیە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بەردەوام دەبن بۆ کارکردن لە ناوچەکە بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگووزاریە بنچینەیەکان بۆ هەموو گەڕاوەکان، پشتگیری کردنی دووبارە یەکگرتنەوە، بەردەست خستنی پاراستن، پڕۆگرامی تەندروستی دەروونی و پشتگیری کردنی کۆمەڵایەتی-دەروونی، و هەروەها پشتگیری کردنی بژێوی ژیان، سەرەرای قەدەغەی هاتووچۆی کۆڕۆنا و بەرەنگاربوونەوەکانی بەدەست هێنان.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت