لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق یارمەتیدانی نەختی پێشکەش دەکات بۆ کرێکارانی کۆچبەر کە زەرەرمەندبوون بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩

٠٤ حوزەیران ٢٠٢٠

هەولێر - لەگەڵ بەردەوامی هەڕەشەی کۆڤید-١٩ بۆ سەر هێزی کار لەسەر ئاستی جیهاندا، کرێکارە کۆچبەرەکان بە شێوەیەکی تایبەتی دووچاری مەترسیی لە دەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانیان دەبن. هەروەك باری ووڵاتانی تر، کرێکارە کۆچبەرەکان لە عێراق بە شێوەیەکی نەگونجاو کاریەگەر بوون بەهۆی ئەم قەیرانە، وە لەگەڵ بەربڵاوی لەکار لادان زۆربەیان لە ڕەوشێکی دارایی پڕ مەترسی دا ماونەتەوە، کە تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستیە سەرەکیەکانیان نیە.

 

لە ٤ی حوزەیران دا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ یەکەم قۆناغی یارمەتیدانی نەختی پێشکەش کرد بۆ کۆچبەرە بێ نەواکانی عێراق کە داهاتەکانیان لەدەست داوە بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ەوە. بە پێی نزمترین خەرجی، هەر تاکێك ١٨٢دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێت تا بتوانن پێداویستیە سەرەکیەکانیان دابین بکەن وەکو خۆراك، کرێ، خزمەتگوزاریەکانی تر.

وەرگرە بەنگلادیشی و فلیپینیەکان ڕەوانە کران بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەلایەن باڵیۆزەکانیانەوە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەستی پێکردووە بە پرۆسەی پشکنین بۆ زیاتر لە ١٠٠ تاكە کەس لە کۆتایی مانگی نیسان بە بەکارهێنانی ڕێکارەکانی هەڵسەنگاندنی پێویستیان، وەهەروەها پێشبینی ئەوە دەکات نێردراوی زیاتر وەربگرێت. بەم زوانە دووەم قۆناغی پێشکەش کردنی یارمەتیدانی نەختی دەست پێدەکات، پارەکە لە شێوەی کارتی پارەدان دابەش

دەکرێت، خزمەتگوزاری ماستەر کارت، کە دەتوانرێت بەکار بێت بۆ ڕاکێشانی پارە لە بانکەکان و ئاژانسەکانی تری نەخت. گەڕی تری دابەشکردنی هاریکاری لە هەفتەکانی داهاتوو بە شێوەی دەوری دەبێت.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پەرەی داوە بە ڕێکاری هەڵسەنگاندنی پێداویستی بۆ دیاری کردنی شیاوبوون بۆ وەرگرتنی هاوکاری، کە لەسەر بنەمای پێوەری ئاسایشی خۆراك و کرێ دانراوە. هەروەها هەڵسەنگاندنەکە لاوازی تەندروستی لە نێو کۆچبەران و بەرنامەی پاشەڕۆژ دەگرێتەوە،.

وە لەم بارەیەوە، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، جیرارد وایت گووتی، "کۆچبەران لەنێو ئەو کەسانەن کە بە قورسی زەرەرمەندبوون بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ لە عێراق. زۆربەیان مانگ بە مانگ دەژین، کە پارەی دەسکەوتەکانیان بۆ خێزانەکانیان دەنێرنەوە. لەدەستدانی داهات بۆتە هۆی ئەوەی کەوا نەتوانن خەرجیی خۆراك بدەن وەهەروەها لە مەترسیی دەرکردن دان."

وەهەروەها ئەم ووتانەی خستەسەرو گووتی، "کۆچبەران هەروەك خەڵکی خانەخوێ بەرەوڕووی هەمان هەڕەشەی تەندروستی کۆڤید-١٩ دەبنەوە، بەڵام زیاتر لاوازترن لەبەر بارودۆخەکانی ژیانی قەرەبالغی وەهەروەها ئەو بەربەستانەی کە دێتە پێش بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان. ڕێکارەکان دەبێت بگرێنە بەر بۆ پاراستنی تەندروستی و ئاسوودەیییان، بەبێ گوێدان بە بارودۆخیان".

بەهۆی پاڵپشتی دارایی لەلایەن حکومەتی کەنەدیەوە، گەڕی یەکەمی یارمەتی دانی دارایی بەپەلە بۆ کرێکارانی کۆچبەر لە هەولێر جێبەجێ کرا. حکومەتی کەنەدی هەروەها پشتگیری یارمەتیدانی مرۆیی دەکات بۆ ئاوارەکان، گەڕاوەکان وهەروەها کۆمەڵگا خانەخوێیەکان لە عێراق، لە ڕێگای دابین کردنی کەل وپەلی فریاکەوتن، هەروەها پەناگە، پاراستن و پشتگیری کردنی تەندروستی دەروونی وەهەروەها پشتگیری کردنی کۆمەڵایەتی دەروونی.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت