یەکێتی ئەوروپا هاریکاریەکانی دەستپێدەکاتەوە بۆ کەم کردنەوەی توندوتیژی لەو ناوچانەی کە ململانێیەکان کاریتێکردوون لەسەر تاسەری عێراق: ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)
٢٢ حوزەیران ٢٠٢٠
هەولێر - دەیان ساڵ ململانێ لە عێراق کاریگەری وێرانکەری هەبووە لە سەر وڵات، هەروەها بووەتە مایەی دابەشبوونی قوڵتر لەسەر بنەمای تایەفەگەری. وەك چۆن عێراق بهرهو ژینگهیهكی دوای ململانێ ههنگاو دهنێت، حکومەتی عێراقی و کۆمەڵگەی نێودەولەتی وەبەرهێنان دەکەن لە چالاکییەکانی تایبهت به سەقامگیری کە پێویستن بۆ مانەوەی ئاسایشی کۆمەلگا و پتەوکردنی پرۆسەی بووژانەوە.
یەکێتی ئەوروپا لە ڕێگەی ئامرازی یاریدهدهر بۆ هێنانەدی سەقامگیری و ئاشتی IcSP، پشتگیری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەکات لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی سەرچاوەکانی توندوتیژی ناوخۆیی، هەروەها پشتگیریکردنی بووژانەوەی ئابووری.
هاریکارییەکە پێك هاتووه له پرۆژەیەك كە ماوەکەی ١٨ مانگە – به ناونیشانی "بەشداریکردن لە هەوڵەکان بۆ هێنانەدی سەقامگیری بەردەوام لە عێراق بەهۆی ڕێگرتن و کەمکردنەوەی توندوتیژی لەو کۆمەڵگایانەی کە لە مەترسیدان"- بە جەختکردنهوه لە سەر دوو ئامانجی دیاری کراو: چارەسەرکردنی گازندهكان لەنێوان لایەنە خۆجێییهكان و حکومەتی عێراقی، وە چارەسەرکردنی هۆکارە جۆراوجۆرهكانی تر کە لەوانەیە ببێتە هۆی توندوتیژی لەسەر ئاستی کۆمەڵگە، لهنێویاندا گەڕانەوەی ئەو گەنجانەی کە بەشداری شەڕیان کردووە لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام (داعش). چالاکیە سەرەکییەکانی پڕۆژەکە لە پارێزگای بەسرە، لە باشوری عێراق، جێبەجێ دەکرێت.
لەم بارهیهوه، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، گێرارد وایت گووتی، "لە سیاقی پاش ململانێدا، بایهخدان بە خێرایی دهكهوێته سهر سەقامگیری – بۆیه زۆر گرینگه لهپێشینهیی بدرێت بە ئاشتی و ئاسایش وەك بەشێك لە پرۆسەی بووژانەوە". وەهەروەها گووتی، "لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیە کۆمەڵگاکان ئامرازگهلێك بەدەست دەهێنن بۆ نێوەندگیری ململانێیەکان لهئاستی ناوخۆ، وەهەروەها چارەسەرکردنی ئهو هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابوورییانهی کە دهبنه مایەی توندوتیژی."
ههر لهم بارهیهوه، بەرێز مارتن هوس، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق گووتی، "لە زۆرێك له کۆمەڵگاکان متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و دهسهڵاتدارانی خۆجێییدا نهماوه، کە ئهمهش دهشێت ئاسایشی خۆجێیی بنكۆڵ بكات". هەروەها گووتی، "ئەم پڕۆژەیە هاوڵاتیان و دهسهڵاتدارانی خۆجێیی بەیەکەوە کۆ دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانیان، و هاندانی هاریكریكردنێكی بههێزتر لهنێوانیان بهرهو سەقامگیری و تەواوکاری ئابووری."
ئامانجی پڕۆژەکە چارەسەرکردنی گازنده سیاسی و ئابووریەكانه بەدەسەڵاتپێدان به سەرکردەکانی کۆمەڵگا بۆ نوێنەرایەتی کردنی دەنگدەرەکانیان بەشێوەیەکی باشتر، بەشداریپێكردنی و بزواندنی گەنجان، پتەوکردنی یهكڕیزی کۆمەڵایەتی، وەهەروەها باشتركردنی هەلی کار له کۆمەڵگا بهئامانجكراوهكاندا. ئەمەش ئەنجام دەدرێت لهڕێگهی دابینکردنی خولی نێوهندگیری و بنیاتنانی ئاشتی، وە خولی مەشقپێکردن بۆ سەرکردەکانی کۆمەڵگا بۆ بەڕێوەبردنی فشار و گرژیەکان، خزمەتگوزاریەکانی تەندروستيى عهقلی و دەروونی و کۆمەڵایەتی، سەرەڕای ڕاوێژكاری تایبەتمەند/ چارەسەری تەندروستی بۆ ئە و خێزانانەی کە پێویستیان پێ هەیە.
بۆ دروستکردنی هەلی کار، پشتگیری دارایی دابین دەکرێت بۆ بزنسه بچوك و مامناوەندهكان لە کەرتی ئابوری سەرەتایی و ناوەندی کە داوای زۆری دەستی کاریان ههیه. ئەمەش تەواو دەکرێت لە ڕێگەی بەرنامەی ڕاهێنانی پیشەیی، کە دەرچوانی ڕاهێنانەکە ڕەوانە دەکرێن بۆ لای ئهو بزنسانهی كه پڕۆژەکە پشتگیری دەکات بۆ ئەگەری دامەزراندنیان.
لەهەر شوێنێك بتوانرێت، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ئهو نوسینگە و شوێنی چالاكییانه به كار دههێنێت كه لهلایهن وەزارەتی وهرزش و لاوان، یان هاوتاکانی تری حکومەت (وەکو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستی) پاڵپشتی دهكرێن، بەمەش بەشدار دهبێت لە خەرجیەکانی کارپێکردن و چاکردنەوەیان. ئهمه یارمەتیدهر دهبێت له بەردەوامیی پڕۆژەکە، وەهەروەها لە کۆتاییدا بە ئاسانی کارەکان ڕادهستی دەسەڵاتدارە پەیوەندیدارەکان دهكرێن.
![نووسينگهى راگهياندنى رێكخراوى نێودهوڵهتى كۆچ](/sites/default/files/styles/thumbnail/public/2021-02/generic-profile-web-blue%20%281%29.png?h=2a479378&itok=02-LaAAI)