ئەمڕۆ پلانی کاری نیشتیمانی مافەکانی مرۆڤ بەبەشداری نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ/ یونامی دەستیپێکرد.
عیراق، سلیمانی، ٦ ی ئایاری ٢٠٢١- ئەمڕۆ پلانی کاری نیشتیمانی مافەکانی مرۆڤ بۆ ( ٢٠٢٠-٢٠٢٤) لە بۆنەیەکدا کە لەلایەن هەریەك لە وەزارەتی دادی فیدڕالی و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وە بەبەشداری نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ/ یونامی دەستیپێکرد. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی بەوەکرد کەوا ئەوانێش بەم زوانە دەستدەکەن بە پلانی کاری مافەکانی مرۆڤ بۆ هەرێم.
لەووتەی دەستپێکدا بەڕێز سالار عبدالستار وەزیری داد ئاماژەی بەوەکرد کەوا پلانی کاری نیشتیمانی مافەکانی مرۆڤ لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ دا بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لەخۆگیراوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ڕاسپاردەکانی دووا پپێداچوونەوەی خولی گشتگیر کەلەلایەن حکومەتی عیراقەوە پەسەندکراون. هەروەها جەختیشی لەسەر ئەوەکردەوە کەوا ئاڕمانجی سەرەکیی پلانەکە بریتییە لە زامنکردنی ئەوەی کە تەشریعاتە نیشتیمانیەکان گونجاوبن لەگەڵ ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکانی مافەکانی مرۆڤدا.
هەروەها د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ووتی " پلانی کاری نیشتیمانی مافەکانی مرۆڤ وەك بنەمایەك بەکاردەهێنرێت لە پلانی کاری مەفەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا. هەروەها جەخیشی لەوە کردەوە کە پلانەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ و نەسینگەی مافەکانی مرۆڤ/ یونامی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەهەرێمی کوردستاندا ئامادە دەکرێت.
یونامیش بەدەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هەوڵەکانی هەریەك لە حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ برەودان و پاراستنی مافی هەموو کەسێك.