لێدوانی ڕۆژنامەوانی

جێگری بەڕێوبەری گشتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرژمێریی و گەشەی دانیشتوان و مافەکانی ژنان تاوتوێ دەکەن

٢٢ حوزەیران ٢٠٢١

22 ی حوزەیران 2021؛ بەغداد، عێراق -  یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، ئیب پیتەرسن، بەڕێوبەری هەرێمیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بۆ وڵاتانی عەرەبیی، دکتۆر لوئەی شابانە و نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق، دکتۆر ریتا کۆڵۆمبیا لە ڕۆژی 12ی حوزەیران سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی کرد و هەردوو بەڕێز دکتۆر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشدار بوون.

وێنه‌: © 2021/PM office

لە میانەی دیدارەکەیان، ئیب پیتەرسن و مەسروور بارزانی گفتوگۆیان دەربارەی هەماهەنگی نێوان سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و باسیان لە داتای دانیشتوان، نەهێشتنی توندوتیژیی جۆری کۆمەڵایەتیی وبەشداریپێکردنی گەنجان کرد. هەروەها باس لە پشتگیریی تەکنیکی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بۆ سەرژمێریی دانیشتوان لە عێراق کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی شێڵتەرەکانی ژنان لە هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی بەهێزکردنی میکانیزمەکانی ناردنی ژنان بۆ شێڵتەرەکان لە ڕێگەی دادگاوە تاوتوێکرد.

بەڕێز پیتەرسن سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو هاوبەشییان لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بە تایبەتی سەبارەت بە کار و پڕۆژەکانی پەیوەست بە ژنان و گەنجان، و هەروەها جەختی لە پێویستیی داتای باوەڕپێکراو کردەوە بۆ دڵنیابوون لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی خەڵک لەسەر بنەمای بەڵگەی باوەڕپێکراو.

لای خۆییەوە سەرۆکی حکومەت، مەسروور بارزانی پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی پرۆگرامەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان..

Salwa Moussa

سه‌لوا موسا

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
پسپۆڕى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت